دیاری
لە کتێبی:
            کازیوە
        بەرهەمی:
                شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
        
             1 خولەک
             1127 بینین
        
        
    
                کە تیشکت گرت و پێت نووسی
خۆر دێتە لات و بەدیاری
کتێبێکت، پێشکەش ئەکا.
کە شەپۆلیشت خوێندەوە
ئاو دێ و جوانترین ڕووباری
کچی خۆیت پێشکەش ئەکا.
کە ئەوینی هەژارانیش لەناو دڵتا
هەڵگیرسێنی
پاشەڕۆژ دێ و بەختیاریی
ئەم زەمینەت، پێشکەش ئەکا.
			
            
        خۆر دێتە لات و بەدیاری
کتێبێکت، پێشکەش ئەکا.
کە شەپۆلیشت خوێندەوە
ئاو دێ و جوانترین ڕووباری
کچی خۆیت پێشکەش ئەکا.
کە ئەوینی هەژارانیش لەناو دڵتا
هەڵگیرسێنی
پاشەڕۆژ دێ و بەختیاریی
ئەم زەمینەت، پێشکەش ئەکا.