شووشەیەک مەرەکەب

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  303 بینین
شووشەیەک مەرەکەبی سەوز
لەسەر ڕەفەی
ژوورێکی «سانتیاگۆ»وە
خۆی خستە خوار
دوای ناشتنی
کاغەزێکیان لە قوتۆکەیدا دۆزیەوە
لێی نووسیبوو:
«بۆیە خۆم کوشت
چونکە بە زۆر
پاندانێ خۆی لە من پڕ کرد
هەتا گەڕەکێ لە وشە
باڵندەکانی «نیرۆدا»م
بدا بە گرت»