بەندیخانە

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  452 بینین
سەرنج بدە
لە ئەستێرەکەی «داود»دا
شەش بەندیخانەی سێگۆشە
لە ناوەندیا
مانگێکی
دایکی عەرەبی
تیا ڕەشپۆشە
سەرنج بدەن!