پرچ

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  1037 بینین
«با» گلەیی لە پرچەکانی «کاڵێ» کرد
چونکە خۆیان بەستۆتەوە و
ناچن لەگەڵیا هەڵپەڕن!
پرچە دڵتەنگەکان وتیان:
-هەتا پەنجەکانی «کاکل»
خۆیان نەئاڵێننە ئێمە
لەگەڵ کەسدا هەڵناپەڕین!
-گەر تووڕە بووم
گەر ئەو پەنجانە هەڵوەرین!
پرچە گریاوەکان وتیان:
-خۆمان ئەبڕین!