مار

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  302 بینین
کڵپەیەک فووی
لە ئاگرەکەی خۆی ئەکرد تا:
خامۆشی کات
چونکە بینی
مارێکی سڕ
دێت و ئەیەوێت لەپاڵیا
پەپکە بخوات!.