خالید و گۆڤارێک
لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
552 بینین
خالید وتی:
ئەو گۆڤارە
زێی خنکاوی من نابینێ
کەچی حەرفی فرمێسکی ڕەش
بەم ڕۆژگارە
تێزاوەتە پەڕەی چاوی
بۆ شەپۆلێکی خنکاوی
دوورە ئاوی
ئەو ڕووبارە!
ئەو گۆڤارە
زێی خنکاوی من نابینێ
کەچی حەرفی فرمێسکی ڕەش
بەم ڕۆژگارە
تێزاوەتە پەڕەی چاوی
بۆ شەپۆلێکی خنکاوی
دوورە ئاوی
ئەو ڕووبارە!