٣ پرسیار
لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
635 بینین
«خالیدکەس» ماتە، «نیل» لائەدا و ئەچێتە لای:
-ئەی هەژاری بچکۆلانە
تۆ ئەزانی
ئەم زەرنەقووتەی وشانە
بخەیتە ناو ڕستەیەک و،
بۆیان بکەیت بە هێلانە؟!
١-ئەهرام
٢-ڕەشەبا
٣-فیرعەون
«خالید سەرێکی بۆ خوران، ئینجا وتی»:
١-ئەهرام بە کەس هەڵناگیرێ
٢-ڕەشەبا ناچەمێتەوە.
بۆ سێیەمیش
خالید، بەو کلکی ماسییەی
قولاپ کوشتی
لە دەفتەری لمی بەردەم
«نیل»دا نووسی:
شەپۆل
فیرعەون
ئەسڕێتەوە!
-ئەی هەژاری بچکۆلانە
تۆ ئەزانی
ئەم زەرنەقووتەی وشانە
بخەیتە ناو ڕستەیەک و،
بۆیان بکەیت بە هێلانە؟!
١-ئەهرام
٢-ڕەشەبا
٣-فیرعەون
«خالید سەرێکی بۆ خوران، ئینجا وتی»:
١-ئەهرام بە کەس هەڵناگیرێ
٢-ڕەشەبا ناچەمێتەوە.
بۆ سێیەمیش
خالید، بەو کلکی ماسییەی
قولاپ کوشتی
لە دەفتەری لمی بەردەم
«نیل»دا نووسی:
شەپۆل
فیرعەون
ئەسڕێتەوە!