تۆراندن

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  386 بینین
پێ بزانم یان نەزانم
کە پارچە کاغەزێکی سپی ئەدڕێنم
وشەیەکی هێشتا «نەزاوی» ناو سەری:
قەڵەمەکەم، ئەگریێنم.
پێ بزانم یان نەزانم
قەڵەمیشم کە وشەیەک لەبار ئەبات
پارچە کاغەزێکی سپیم
لە ژوانی
شیعرێکی چاونەپشکوتووم ئەتۆرێنم!