هەڵنانی غەوسی گەیلانی
لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
1 خولەک
815 بینین
یا ئیلاهی؛ من سەگی دەرگایی زاتی غەوسی تۆم
مولتەجیی پڕ هیمەت و زات و سیفاتی غەوسی تۆم
ئاستان بۆسی سەگی دەرگاهی غەوسم ڕۆژ و شەو
ئینتزاری زەڕەیێ لوتف و بەراتی غەوسی تۆم
عاجز و زار و زەلیل و دەردەمەند و دڵ حەزین
گەرچی دائیم شادمانی ڕێی نەجاتی غەوسی تۆم
گەرچی ڕووزەردم لە قاپێ تۆ، وەلێ ئومێدمە
بۆ کەریمی تۆ، بە ئومێدی خەڵاتی غەوسی تۆم
«رحمةللعالمينعەرەبی»، تۆ و منیش عەبدی زەلیل
ئۆممەتی شای ئەنبیا و توشنەی فوڕاتی غەوسی تۆم
بێ پەنا و مەلجەئم، نیمە بە غەیرەز ڕەحمێ تۆ
چارەیی خۆم هەر بە ئومێدی سەباتی غەوسی تۆم
«ئەو» کە «تاجولعارفین»ە، قودوەیی ئیمان و دین
بازی ئەشهەب غەوسی گەیلان بەر حەیاتی غەوسی تۆم
وا بەتاو دەڕژێ لە دیدەی «خاڵە میرزاناسناوی ئەدەبی» ئەشکی خوێن
بێ ئیرادەم هەر بە ئومێد واریداتی غەوسی تۆم