بە یادی کاک ئەحمەدی شێخەوە

لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
 1 خولەک  835 بینین
بفەرموو چاوەکەم، ئەم جەژنە بۆ تۆ قۆچی قوربانم
هەموو دەم وەک غوڵام و زەڕخریدە و بەندە فەرمانم
لە داخی فیرقەت و دووری، لە سەد جێ پارەیە جەرگم
بە هیچ نەوعێ دەوام نابێ، مەگەر خۆت بی بە لوقمانم
لە خۆشی وەعدەی دیدار و وەسڵی، تیغی گەردنمە
هەموو ڕۆژم لەلا جەژنە کە مەحسووبی غوڵامانم
دەسا فەرموو بەسەر وەقتم، هەتا جوزئێ ڕەمەق ماوە
نە وەک هەنگامەیە، بێنێ، ئەجەل ئەتکا بە میوانم
لە پێناوت دەنێم، سەد ڕۆحی شیرینم بە تەشریفت
بەشارەتمە، ئەگەر یەکدەم، لە شادی دەربچێ گیانم
سەگێکم ئاستان بۆسی، جەنابی حەزرەتی شێخم
مەگەر هەر ئەو بە لوتفی خۆی، تەمەننا کا گوناهانم
سەرم هێنایە، تابی تۆ، جەنابی زاتی کاک ئەحمەد
تەمەننای زەڕەیە ڕەحمم؛ بفەرموون بۆم لە ڕەحمانم
خوداوەندا، بە حەقی زاتی «خۆت» و «ئەو» حەبیبانەت
قوبوڵ کەی ئارەزووی «میرزاناسناوی ئەدەبی» ئەگەر ڕوو زەردی دیوانم