عەقیدەی زاری

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 47 خولەک  1855 بینین
لە بیسمیللاهی گەرەکمە یاری
بۆ تەواو بوونی عەقیدەی «زاریناسناوی ئەدەبی»
بۆ لێ قبووڵ بوون بۆ گرتنە یاد
چۆن ناوم ناوە «تحفە الاكرادعەرەبی»
بە کومەکی ئەو دڵ لەگەڵ زبان
ئیقراریان هەیە بە دین و ئیمان
لە هەر کارێکدا ئەو کۆمەک نەوێ
بێشک ئەو کارە ناتەواو ئەوێ
هەر خۆیە بۆ خۆی خەریکی کارە
دەست ئەر نەگرێ تۆ چیت بێچارە؟
بیکە وە خاتر شۆڵەی سیراجت
خۆشەویسەکەی شەوی مێعراجت
میهمانی ئازیز سەرای ئەو ئەدنا
شای بوڕاق سوار شەوەکەی ئەسرا
خەتا وە ڕەحمەت بکوژێنیتەوە
خەڵاتێ کە دات نەیسێنیتەوە
الصلوة علی النبی صلی الله عليه و سلمعەرەبی
بڕێژە ڕەحمەت پەی پەی لە سەردا
وەسەر ڕەوزەی پاک «خير البشرعەرەبی»دا
درگای خەزێنەی ڕەحمی بۆ واز کە
ئارەزووی هەردوو دنیای بۆ ساز کە
لە سەرچاوەکەی عەتای وەهابی
تێراو کە تەواو ئال و ئەسحابی
ئێمەش سەگێکین کەوتینە دوایان
سا بمانبەخشی بە خاکی پایان
موخاتەبەی نەفس و نەزمی کتێب
هەرکەسێ تۆزێ دارای شعوورە
ئەزانێ کرێ لە بێکار دوورە
موسەللەمە لات ئەم فسە یا خەیر
تۆ بەرات ئەدەی بە ڕەنجبەری غەیر؟
فکرێ بکەرۆ هەتاکوو ماوی
بزانە بۆچی درووس کراوی
بەم ڕێکی قامەت بەم عەقڵ و فامە
بەم حوسن تەرکیب شێوە و ئەندامە
بە دەستی قودرەت سووڕەتیان کێشای
چاو و دەم و لووت دوو گوێیان پێدای
لەم ئیجادەدا ئەڵبەت کارێ هەس
بۆیە مامۆسا تۆی نەدا وەکەس
ئەتۆش ئازا بە و عەبدی کەس مەبە
غوڵامی شەیتان یا هەوەس مەبە
سەریان پێداوی بۆ سوجدە بردن
نەک بۆ تەکەببور یا ڕووهەڵکردن
چاو بۆ ئیعتیبار، زبان بۆ ئەزکار
گوێ بۆ بیستنی ئایات و ئەخبار
سوڵتانی ئەعزات خسووس یانی دڵ
کە هەرچی کارە بەو ئەبێ حاسڵ
ئەسیری هەوا و شەیتانی مەکە
ئینسانی، غەیری ئینسانی مەکە
مەنزڵێکە حەق سازی کرد بۆ خۆی
ڕێگەی کەس مەدە دەرکەوانی تۆی
مەنزڵگای زیکرت تەواو تاریکە
گیانی من نەختێ سپیکاری کە
با پاکی کەینۆ لە نافەرمانی
بیڕازێنینۆ بە موسوڵمانی
چون موسڵمانین دینمان ئیسلامە
ئەسڵ و فەرعی دین بزانین کامە
الدين احكامُ وضعها الله تعالی لعباده لاصلاح معاشهم و معادهمعەرەبی
دین قانوونێکە وازیح وەک جادە
خودا دایناوە بۆ ئەم عیبادە
کە پێیدا بڕۆین پی بکەین ڕەفتار
تا لە دۆزەخا نەسووتین بە نار
ئەوەڵ و ئاخر تەواو هەرچی بوو
یەک یەک پێغەمبەر ئیبلاغی فەرموو
دەخیل لە ئەمری ئەوان دەرمەچۆ
ڕێگەی ڕاس بگرە لابەلا مەڕۆ
ئەسڵ ئەووەڵ «الذاتعەرەبی»
ئەسڵ دین پەنجە لە من بگرە گوێ
چاک ڕەوانی کە لە بیرت نەچێ
ئەوەڵیان باوەڕێکی چاک
دوور لە تۆزی ڕەیب لە گەردی شک پاک
بە بوونی خودا چاوی براتی
ئەوەڵ و ئاخر نییە بۆ زاتی
ئەزەڵی و قەدیم هەیە هەمیشە
وەک بێ ئەوەڵە، بێ ئاخریشە
نە باب، نە ڕۆڵە، ناخوا، ناخەوێ
پیر ناوێ، نامرێ، بووە و هەر ئەوێ
عەجایبی وا داخۆ دیویە کەس
مەکانی نییە و لە گشت لایێ هەس
لە ئەرز و سەما خوا ڕۆژ بێ یا شەو
بە قەی یەک زەڕڕە خاڵی نییە لەو
لە ماسیوای خۆی وا بێ نیازە
ئەر بێ و بڕێژێ ڕەنگێگی تازە
عالەم ئەباتۆ بۆ سەحرای عەدەم
دنیایەکی تر دێنێتە بەرهەم
دەلیل لەسەر بوون زاتی ئەو زۆرە
فکرێ بکەرۆ ئادەی بەم جۆرە
هیچمان قەدیم نین لە نەبوونەوە
هاتینە سەیری سارای بوونەوە
نەمانتوانیوە بوون بەین بە خۆمان
نە نەقش خۆمان نە میسلی خۆمان
لە من بژنەوە ئەر ڕاستت ئەوێ
سانێعمان ئەشێ وەک ئێمە نەوێ
ئەشێ بێ شەریک گەورە و تەنیا بێ
ئەویش هەر ئەبێ زاتی ئەڵڵا بێ
ئەگەر لابدا ئینسانی ئەحمەق
«ليس كمثلهعەرەبی» ئەیداتە بەر شەق
کە بۆت سابت بوو ئەو لە تۆ ناچێ
وەک ئێمە نەقس و موحتاجی نابێ
باوەڕت ببێ بێ نیازە و فەرد
نسارا و یەهوود سەریان دا لە بەرد
ئەسڵی دووەم: الصفاتعەرەبی
دوەم باوەڕە بە جەمعی سیفات
کە زۆر و گەورە و قەدیمن وەک زات
سیفاتی زۆر و دارای کەماڵن
دوور لە نوقسانی پەستی و زەواڵن
ئەگەر گەرەکتە یەک یەک بیزانی
لە من بڕوانە ئەتۆش ئەتوانی
وەلێ حەو سیفەت لەوان مەشهوورە
ئەڵبەت زانینیان بۆ دین زەروورە
«عیلم» و «حەیات» و «قودرەت» و «کەلام»
«سمععەرەبی» و «بصرعەرەبی» و «ئیرادە»، تەمام
عیلم یانی ها زانینی «بالذاتعەرەبی»
سەراسەر ئەحواڵ تەواو مومکینات
نەک بە واسیتەی تەلەفون یا تەل
یا خەبەردانی مەئمووری مورسەل
هەر لە لامەکان هەر تا لامەکان
مەوجوودات هەموو پەیدا و پەنهان
یەک زەڕڕە نییە ئاگای لێ نەوێ
ئەم زاناییە هەر بۆ ئەو ئەوێ
زیندووە و بووە و هەیە و دەمێنێ
ڕۆح لە زیندوان تەواو ئەسێنێ
بێ هەناسە و نەفەس، وە بێ لووت و دەم
بۆخۆی فەرموویە زیندەم و هەر هەم
ئەم ئەسڵە بۆ کەس نەکریا تەحقیق
هەر لەو فەرمایش لە ئێمەش تەسدیق
لە مەعنای قودرەت تۆزێ تامڵ کە
ئیمان وە حەزرەت باری کامڵ کە
یانی دەسی ئەڕوا بێ سپا و عەسکەر
هەرچی کە بیکا لە خوار یا لە سەر
ئەتوانێ سەما با وە سەر خاکا
ئەم دوانە لاوا و دووی تر ئاوا کا
بە لایۆ زەحمەت نییە ئەمانە
درووس کردنیان بۆ ئەو ئاسانە
کەی موحتاج کۆمەک وە زەید و عەمرە
هەرچی دەیبینی ساختەی یەک ئەمرە
نە موحتاج وەستا نە وەشاگردە
بۆ کێ دەسی دا ئەم دەست و بردە
«انما امرهعەرەبی» وا لە یاسینا
دەلیلی چاکە لە خواناسینا
دارای گوفتوگۆس نەک بە دەنگ و دەم
زبان بێ بەشە لە گوفتاری هەم
مەڵاشک نەیچەشت زەوقی کەلامی
زەوقی خستە دڵ عالم و عامی
نە گەروو و نە لێو بو قسەی ئێشا
نە مەخرەج بۆ حەرف زەحمەتی کێشا
دەرکی ئەم بەحسە بە خەیاڵ ناوێ
چۆنمان بەیان کرد ئەشێ هەروا وێ
دەبیسێ ئەمما نەک وەک تۆ کاکە
خشەی مار و موور بە گوێ و کەڕاکە
ناڵەی دەردەدار یا گیزەی مەگەس
سەدای نەرم و تون واقیع لە هەر کەس
لە ژوور یا لە ژێر لە بەحر یا لە بەڕ
مەشریق یا مەغریب ئەم پەڕ یا ئەوپەڕ
دەبیسێ و بیستن بۆ ئەو ئاسانە
نزیک و دووری لە لا یەکسانە
لەم خسووسەوە قسە زۆر کریا
تەشخیسی سەمعی بۆ کەس نەدریا
ئەونە بزانین وەک ئێمە نییە
باوەڕمان ببێ ئیتر کافییە
دەبینێ وەلێ نەک بەم چاوانە
دارای گلێنە و مژە و کاڵانە
بینایە بە نوور «مطلقعەرەبی»ی زاتی
چاو ناقونجێنێ لە «مبصراتيعەرەبی»
ئاشکرا و پەنهان هەرچی هەس تاوێ
مسقاڵە زەڕڕەی لێ غایب ناوێ
ژێر زەوی و بن گۆم ئاوا و وێرانە
گشت بەرزی و نزمی لا نمایانە
تاکەی بێچارە تۆ حاڵی ناوی
چاک بی یا خراو های لە بەر چاوی
کە ئەو هەمیشە چاوی هاتێتۆ
ئاگات لە خۆت بێ بڕۆ بە ڕێتۆ
قەت وا نەزانی کە لی دەبێ گوم
«و هو معكم اينما كنتمعەرەبی»
فریبت نەدەن ئەو دوو دوشمنتە
«اتق الله حيث ما كنتَعەرەبی»
لامەدە لە ڕێ پەتیارەی سەرشێت
حەول کلک مەدە با دانەنی گوێت
ئیرادە یانی مەیلی هەر کارێ
بکا جێ بە جێ ئەکا بە جارێ
نە موحتاج وەسا، نە وە شاگردە
بۆ کێ دەس ئەدا ئەو دەست و بردە
لە هیچ نەقشێکا پەڕگاری ناوێ
ماشەڵڵا نەقاش ئەشێ هەر وا وێ
بۆ عیبرەت گیری دارای دڵ و چاو
ئاو ئەکا وە بەرد بەرد ئەکا وە ئاو
کێ توانی لە دار گەڵا درووس کا
یاخۆ کوێسانان لە بەفرا لووس کا
فەراغەت نییە و تەنگە مەیدانم
ئەینا لەم جۆرە خەیلێ ئەزانم
کۆتا بێ قسە و زەریف بژنەوە
گشت بوون و نەبوون بە مەیلی ئەوە
بە جوزئی فکرێ لێمان حاڵییە
کە «متصفهعەرەبی» بەم کەماڵییە
چونکە نەبوونی یەکێ لەمانە
نەقسە بۆ زاتی خودای یەگانە
کە وابێ خودا زیندووە بێ گیان
ئاگای هەس لە حاڵ ئاشکرا و پەنهان
دەبیسێ بێ گوێ، دەبینێ بێ چاو
گویایە بێ دەم تەواناس تەواو
بە دەس خۆیەتی ئیجادی ئەشیا
ئەر کردی کردی نەیشی کرد نایکا
بێ جسم و تەرکیب کەڕ و کوێر نییە
مردن وەک ئێمە بە ئەو فێر نییە
بێ دەستەڵاتی نایە بە سەریا
هیچ مەجبوور نییە بۆ خالق ئەشیا
بێ باکە لە گشت بۆ گشتمان پەنا
ئەگەر وا نەبێ پی ناڵێن ئەڵڵا
هەرچی بۆ حەیات ئێمە زەروورە
بزانە ئەوە لە زاتی دوورە
دەوڵەمەندێکی بێ کاسبکارە
ڕۆزی دەهندەی ئاغا و هەژارە
سێیەم: المبداعەرەبی
مەبدەء یانی ها ئیجادی ئەشیا
لە نەبوونەوە هەروەک ئەم دنیا
باوەڕت ببێ وە بێ هەمهەمە
کائینات تەواو ئای زۆر ئەی کەمە
غەیری زاتی خۆی مەوجوودات هەموو
خودا لە نەبوون ئیجادی فەرموو
وەک دروسی کرد ئەیشی فەوتێنێ
غەیری زاتی خۆی هیچ کەس نامێنێ
بۆیە ئەمانەی درووس کرد یەکسەر
بیپەرەستن و سوجدەی بەرنە بەر
حەدیسی قودسی «كنت كنزاًعەرەبی» هەس
ئەسڵی مەتڵەبت چاک ئەداتە دەس
قوربان پایێ تر بەرەو ژوور بڕۆ
تا «ماخلقتعەرەبی» ڕاس بڵێ بە تۆ
غەرەز ناسینی زاتی خودایە
لە خەلقی ئەشیا نەک گەمە و کایە
کاریگەر دەخیل حەولی کارێ بە
تا چاو ئەبینێ پەلامارێ بە
کە خۆر لە مەغریب خۆی گرتە پێوار
کوانێ فەرقی تۆ لەگەڵ بەرد و دار
چوارەم: مەعاد
مەعاد یانی ها ئەحیای گیاندران
هەر شەخسێ وەک خۆی وەک جاری جاران
شکت نەمێنێ ڕاس بێ بە لاتۆ
گیانداران تەواو زیندوو ئەکاتۆ
وەک جاری ئەوەڵ بێ زیاد و بێ کەم
لە ڕۆژی حەشرا گشت ئەیانکا جەم
بۆ جەزادان و جەزا لێ سەندن
حازرن لەوێ خوسووس ئینس و جن
چون ئەسڵەن تەکلیف لەم دوانە کریا
هەرەس وەماڵم وە سەر نەبریا
ترسی ئەو ڕۆژە تەقریر ناکرێ
هەرتا ئەو ڕۆژە شەرحی نادرێ
بێ حیکمەت نییە عەفوو و عیقابی
ڕەحمەتی فەزڵە و عەدڵە عەزابی
«و ما رَبّكَعەرەبی» هەتا «للعبيدعەرەبی»
بخوێنەرەوە دەرچۆ لە تەردید
بۆ گوێ شل ناکەی لەم موژدە خۆشە
تێفکرە چەنێ هەرزان فرۆشە
فەرموویە مێعمار دەستگای ئەم دینە
مارەیی حۆری مزگەوت ماڵینە
پێنجەم: نبوتعەرەبی
پەنجوم باوەڕە بە پێغەمبەری
گشت پێغەمبەران کورت و سەرسەری
باوەڕ بەم پەنجە ئەساسە بۆ دین
لازمە ئێمە چاک حاڵی ببین
تەواویان نەجیب گەورە سەروەرن
نە جن نە مەلەک هە موو بەشەرن
گشت عالی ڕوتبە و ماقووڵ و خاسن
لە قەول و فیعلا هەموویان ڕاسن
فروعە
فەرعی ئەم ئەسڵە چوار چتی ترە
بەیانی ئەکەم وەرە گوێ بگرە
عیبادەت ئەوەڵ مامەڵە دوەم
سەودای مابەینی ژن و مێرد سوەم
چوارەم بەرقی تێغ، یانی حکوومەت
بۆ دەفعی هەوا و دەعوا و خوسوومەت
باعیسی ئیجاد چون عیبادەتە
با هەر لەو بدوێین ڕێی سەعادەتە
بیکە هەرچی شەرع دەفەرمێ واتە
مایەی نزیکی تۆ لە خوداتە
وەک نوێژ و ڕۆژوو یا ئەدای زەکات
حەج، غەزا وەک شەرع بەیانیان ئەکات
الايمانعەرەبی
ئەسڵ و فەرعی دین وا دەرچوو لە بەین
بێ با قەسرەکەی ئیمان تەواو کەین
بە زەرووریات ئەم دینە پاکە
باوەڕ، پی ئەڵێن «ئیمان» براکە
ئەسڵ بن یا خۆ عەمەلی و فەرعی
ئەمەیە تەعریف ئیمانی و شەرعی
شەش چتن کەوا ئەسڵن بۆ ئیمان
چین؟ سا دەی نەچێ با لە کیسمان
ئەوەڵ بە خودای تەنیا و بێ شەریک
لە ئەولاد بەری لە نەزیر تەریک
ڕەفێقی نییە لە مەعبوودیدا
هاوماڵێ کوانێ لە مەوجوودیدا
هەر ئەو لایەقە سوجدەی بۆ ببەی
داوای ئارەزووی خۆتی لێ بکەی
و ملائکتە
بە مەلاییکە باوەڕت وا وێ
کام باوەڕ؟ دەردی وە شەیتان داوێ
جسمێکن لەتیف سەراپا لە نوور
دارای مەعریفەت ئیدراک و شعوور
بێ خۆراک بێ خەو نە نێر نە مێون
لە ئاسمان لە ئەرز لە دەشت و کێون
دەست ناکەوێ جێ لە هیچ کوێدا
کە یەکێ لەوان نەوێ لەوێدا
سەماوات سەرسام گوفتوگۆیانن
موتیعی ئەمری خودای خۆیانن
غەیر حەق بە «نصعەرەبی» ئایەی قورئانی
ژمارەی ئەوان هیچ کەس نەیزانی
هەریەک بۆ کارێ حەواڵە بووگە
کەسیان ڕێی خۆیان لێ تێک نەچووگە
بێ هەوا و هەوەس، بێ ژن و ماڵن
بێ خەبەر لە دەرد ڕووتی مناڵن
وەها مەشغووڵن بە ئیتاعەی ئەو
ئارامیان نییە نە ڕۆژ و نە شەو
یەکێکە لەوان حەزرەت جوبرەئیل
ئەمین و حەی و عاملی تەنزیل
میکائیل بەڵێ خەزێنەدارە
بەشدەری ڕۆزی مێلوورە و مارە
ئیسرافیل وەکیل بە نەفخی سوورە
عیزرائیل بۆ قەبز ئەڕواح مەئموورە
ڕەقیب و عەتید ئەوانیش دوانن
نویسەندەی کار جن و ئینسانن
نەکیر و مونکیر دوانن دوای مردن
دێنە قەبرەوە بۆ سوئال کردن
مالک و دەستەی خازن مەئموورە
ڕزوان باغەبان بەهەشت مەشهوورە
«حمّاله العرشعەرەبی» ئەلئان چوارن
حاملی عەرشی پەروەردگارن
ئەلئان چوارن وەلێ قیامەت
هەشتن هەشت فیرقە یا هەشت جەماعەت
«كتبیعەرەبی» مەنزڵ سەد و چوارن
پاکیان فەرمایش پەروەردگارن
بە ئەمری بێچوون ئەو زاتی ئەکبەر
جبریل هاوردنی بۆ هەشت پێغەمبەر
دەیان بۆ ئادەم پەنجا لە بۆ شیس
سێ هات بۆ ئیدریس،بە نەسسی حەدیس
دە بۆ ئیبراهیم «خليل الرحمنعەرەبی»
زەبوورناوی تایبەت بۆ داوودکەس بابی سولەیمانکەس
بۆ مووساکەس و عیساکەس تەوڕاتناوی تایبەت و ئینجیلناوی تایبەت
هات بۆ محەممەد تەواوی تەنزیل
پیان ئەڵێن «صحفعەرەبی» سەدی تەواویان
ئەوانی تریش وا زانیت ناویان
وەلێ لێرەدا ئەونە بزانە
فتوا و مامەڵە هەر بە قورئانە
قورئان ئەحکامی لە دەس ئەوان سەن
یانی لەم دنیا، وە ئیللا هەر هەن
بێ سەیری ئیعجاز ئەو قورئانە کە
فکر لە ئێعزاز ئەم ئینسانە کە
ئەم «ختم الرسلعەرەبی» ئەو «ختم الكلامعەرەبی»
ئەم شفای مەخلووق ئەو پەنا بۆ عام
پایەی ئێعزازیان هەر بەرەو ژوور وێ
ماڵی دوژمنیان وەک بوو خاپوور وێ
هاتن کەلامێ وێنەی ئەو دانن
ئایەی «لا يأتونعەرەبی» پشتی شکانن
و ڕُسُلُە
ئەشخاسێ کە هەق هەڵیبژاردن
بە پێغەمبەری سەر خڵکی ناردن
سەد و بیست و چوار هەزارن مەشهوور
کەم بن یا زیاتر نابێ بە زەروور
زکوور و ئەحرار هەموو ئینسانن
پاک لە نەقس و عەیب ،زوڵم و عیسیانن
لە ناماقووڵی و مەهتووکی بەری
پێش پێغەمبەری و پاش پێغەمبەری
ئەوەڵیان ئادەم «ابوالبشرهعەرەبی»
ئاخر «محمدکەس» قازی مەحشەرە
سێسەد و سێزدە یا زیاتر لەمە
پیان ئەڵێن «مرسلعەرەبی» وەبێ هەمهەمە
یانی مەئموورن لە لای خوداوە
بە موعجیزەی خاس تیپ و سپاوە
بۆ ئیرشادی هەق بۆ خوداناسین
نازانم ئێمە بۆ ئەونە کاسین
ماباقی نەبین پەیغامیان بۆ هات
یانی بۆ خۆیان نەک بۆ مەخلووقات
لە دەستەی «مرسلعەرەبی» پەنجیان سەردارن
ساحیب تێغ و تیر، وەعز و کوشتارن
حەزرەتی نوحکەس و حەزرەتی خەلیل
حەزرەتی مووسا و ساحیبی ئینجیل
خوسووس «محمد صاحب المعراجعەرەبی»
شای «قاب قوسينعەرەبی» دارای تخت و تاج
هەر ئەو لایقی وەحی و قورئانە
پێشەوا و ڕەئیس پێغەمبەرانە
نوورێکە لە خەلق هەڵبژێریاگە
تەعریفی بۆکێ تەواو کریاگە
ئەو وەختە ئەگەر نە ڕۆژ نە شەو بوو
غەیری زاتی حەق کەس نەبوو ئەو بوو
زەڕاتی کەونەین تەواوی یەکسەر
لە نووری ئەوۆ سەریان هێنا دەر
کەس حەدی نەبوو پێش کەوێ لەوێ
لەگرەش سەڵتەنەت هەربۆئەو ئەوێ
دامانی بگرە و ترسەنۆک مەوە
خەفەتی چیتە کە ئەو پێشڕەوە
ڕەحمەتی خودا لە سەر گیانی وێ
سەر و ماڵ و ڕۆح بە قوربانی وێ
دەفەرمووی بۆچی توولت دا بەمە
چون بەحسی ئەوە تا زۆر بێ کەمە
ڕوتبەی نەبووەت هەر ئەونە بەرزە
ئاسمان لە نەزەر ئەوا وەک ئەرزە
چاکتر ئەر بوایێ لە پێغەمبەری
خودا ئەحمەدی ئەناردە سەری
کەوا بوو ڕوتبەی مەلایک پەستە
ئەوان ئاغان و ئەوان ژێردەستە
وەلێکین دەخیل زێهنت وا نەڕوا
بەشەر گشت ماقووڵ مەلایک لە دوا
خەواسی مەلەک گەورەتر بێ لات
لە جەماعەتی ئەولیای سادات
وەلێ گەورەتر لە عەوامیانە
عەوامیان گەورەی باقی ئینسانە
لازمە ناوی بیست و پەنج نەفەر
لەم جەماعەتە بزانین یەکسەر
ئادەم و ئیدریس، شوعەیب، ئیلیاس، هوود
سالح، نوح، «زولکەفەل» سولەیمان، داوود
ئیبراهیم، ئیسحاق، ئیسماعیل، یەعقووب
یوسف و یونس «اليسععەرەبی» و ئەییووب
لووت وهاروون و زەکەریا و یەحیا
حەزرەتی مووسا و حەزەرتی عیسا
«محمدامينعەرەبی» ختم المرسلينعەرەبی
ڕەفعەتی سەما و عیزەتی زەمین
خودا بۆ خاتر ئەم دەستە پاکە
عەتا کە پێمان ئەوەی کە چاکە
بەتاڵ کە خەیاڵ دنیای ناتەواو
ڕۆژی ئاخرەت بێرانە بەرچاو
باوەڕ وە مردن وەها مەحکەم کە
کفن و قەور، هەر دوو لەلای خۆت جەم کە
نەکا کتوپڕ درگا بگرێ پێت
موهڵەتت نەدا و کارێ نەیێ لێت
باوەڕت ببێ بەو گۆڕە فشارە
بەو خۆشی و نیعمەت زەحمەت و نارە
دێن دوای گەڕیانۆی برادەرانت
دوو مەلائیکە بۆ ئیمتیحانت
زیندوو دەبێتۆ لە قەبری تەنگدا
بێ ڕفێق لەژێر ئەو خاک و سەنگدا
نە برا نە باب نە کەس دیارە
ڕفێق لەوێ دا چییە؟ کردارە
هەر کەس مەوافق عەمەل دێتە کار
بۆجواب دانەوە، موسلیم، ئای کوفار
سوئال ئەکەن لێت خودای تۆ کێیە؟
نیشانت لە کام پێغەمبەر پێیە
دینی تۆ چییە قیبلەی تۆ کامە
ڕفێقت کێیە کامت ئیمامە؟
کە ئیمانت بوو بە جواب هاتی
ئەڵێن موژدەبێ ئەهلی نەجاتی
لە قەبرا باغێ بۆ تۆ ساز ئەکەن
درگای بەهەشتت لە سەر واز ئەکەن
هەتا قیامەت دانیشە بێ غەم
نەجاتت بووە ئیتر خاتر جەم
ئەگەر مەردانە نەییتە گوفتار
ئیتر هەر گورزە و هەر دووپشکە و مار
پشکۆی ئاورە دۆشەکەی نەرمت
بڵێسەی نارە سەرپۆشی گەرمت
درگای جەهەنم وازە بۆ عوسات
گەرما و بۆگەنی پەی پەی دێ بۆلات
حەیفە بۆ دوو ڕۆژ عومری ئەمانەت
بە هەواو هەوەس وێران کەی خانەت
نازانی کە دڵ دۆسی خۆت ئێشان
موبتەلا ئەکات بە زەحمەت کێشان
توولی پێ نەدەین با بێ موختەسەر
بەیانی بڕۆین بۆ سارای مەحشەر
مەئموور کە فووی کرد وە نەفخی سوورا
جانەوەر نەما لە خوار و ژوورا
دووبارە مەئموور بە ئەمری بێ چوون
زیندوو دەبێتۆ دیسان لە نەبوون
وە بەحر و بەڕا بانگەواز ئەکا
تەواوی مردوو هەڵدەسنە سەرپا
ترس و خۆف وەها شیددەت ئەسێنێ
دایک ڕۆڵەی خۆی لە بیر نامێنێ
لادەچێ تەقیەی بەینی کوڕ و باب
لەبەر دێهشەت و زیلزیلەی حەساب
«يوم يفرّعەرەبی» بێرانە خەیاڵ
وێران کە ئێگرە و ئاوا کە ئەو ماڵ
دوای حەشر و حەساب ڕێگە دوانە
یا بۆ جەهەنم یا بۆ جینانە
خۆت لە دەس ئاگر لێگرە وەسێنە
مەعزەرەت نییە تازە لەوێنە
ئامان بەر نەدەی لە دەس ڕێگەی ڕاس
نەوی وە هاوماڵ دەستەی «الخناسعەرەبی»
دەخیل وێنەی من تۆ خۆت کەڕ نەکەی
ڕێگەی شەریعەت لە دەس بەرنەدەی
ئەگەر وەک بزن ڕات کرد بۆ زیانی
وا بزانە شاخ و سەریان شکانی
باوەڕت ببێ بە بەهەشت و پرد
بە حەو جەهەنم وە بێ زەد و خورد
مسقاڵە زەڕڕە خێر و شەڕ تەواو
خودا لەوێدا دیرێتیە حەساو
قازانج ئای زەرەر هەرچی دێتە ڕێت
غەم یا کەیف خۆشی باوەڕت ببێت
شێخی یا شۆخی گەدای یا شاهی
کەس نایدا وە کەس ئیللا ئیلاهی
ئەگەر مەلایک لەگەڵ ئینس و جن
کۆ ببنەوە و گشت موتتەفق ببن
ناتوانن هەموو موویێ بەرزۆ کەن
یا گەڵایێ وشک دیسان سەوزۆ کەن
ناتوانن بجوون لەجێگەی خۆیان
خیلافی ئەوە مەعلووم بوو بۆیان
هەنگاونانی موور، فڕەی مێشوولە
لەرەی گیا و با بێ هەرا و قوولە
ئەوزاعی مەخلووق لە ژێر و سەردا
بێ زیاد و کەم وا لە دەفتەردا
کام دەفتەر قوربان میسلی هەر نییە
مسقاڵە زەڕڕەی لێ وەدەر نییە
بێ سەهو و غەڵەت بێ پاش و پێشە
مەزهەری ئەعمال شاهـ و دەروێشە
خۆراک و پۆشاک ڕەحەتی یا ڕەنج
کۆگای فەقیری یا خەرمانی گەنج
بەر لە زیڕۆحات مەعلووم کریاگە
هەرکەس بە قەی خۆی بەشی دریاگە
بەشی خۆت بخۆ بگرە ملی ڕێت
زەحمەت مەکێشە زیاتر نادەن پێت
دۆس و دوژمنیش لەودا مومتازە
وەلێ پەی نابەین ئێمە بەو ڕازە
ئاگامان نییە کە لەو ئەحواڵە
نازانین سۆزی کام لامان ماڵە
با هەر بگیرین بدەین وەسەردا
ئەمڕۆ زەلیل بین نەک لە مەحشەردا
چون ڕەحەتی و ڕەنج هەر وەدەس ئەوە
تۆ ڕووت هەر لەو بێ دەربەس کەس مەوە
تۆوی ئیختیاری بۆیە دایە دەس
تەجرەبەت ئەکا ئەڵبەت کاری هەس
بێ و بیوەشێنە بە وەردی چاکە
بە یەک بکە سەد خەرمانت ڕاکە
دەخیل نەیچێنی بە دڕک و داڵا
نەک بێ خەرمان بی لە ئاخر ساڵا
شەڕ و خێر هەردوو تەقدیری ئەوە
ئەمی پێ خۆشە قینیەتی لەوە
هەرچی پێ خۆشە بیکە ئازا بە
چی پێ ناخۆشە خۆتی لێ لابە
جاڕچی جاڕ ئەدا شوێن هەر یەک شوێنە
لامەدە بێرۆ بە جێ مەمێنە
بیری گومڕاهی بۆ کێ کەنیاگە
درگای سەعادەت لە کێ ژەنیاگە
وەختێ کە سفرەی دەعوەت ڕاخریا
شا و گەدا وەک یەک بانگێشتن کریا
خەتای کێیە تۆ جواو نادەیتەوە
فکرێ لە ئەوزاع خۆت ناکەیتەوە
ئەگەر وەک بزن بە جێمای لە گەل
یا جەردە یا گورگ زوو ئەتکەن پەل پەل
وەسای بێ وەسا کۆمەکێ فەرموو
بینای بیناکەی ئیمان تەواو بوو
الاسلامعەرەبی
ئیسلام یانی ها ئیتاعە کرن
ئەمری خوداوەند بەجێ هاوردن
لەلای خوداوە هەرچی پێغەمبەر
ئیبلاغی فەرموو شانی بەیتە بەر
بۆ داینانی ڕەسمی ئەم دینە
باوەڕت ببێ پەنجن بنچینە
ئەوەڵ کەلیمەی شەهادەتەینە
چون کوفر وئیسلام ئەمیانە بەینە
ان تشهد الا الة الا اللهعەرەبی
باوەڕ کە بە دڵ بە زبان ئیقرار
مەعبوودی بەرهەق هەر ئەوە قوتار
و ان محمداً رسول اللهعەرەبی
دووبارە بتبێ بە دڵ و زبان
ئیقرار و یەقین هەروەکوو وتمان
بە پێغەمبەری سالاری عەرەب
«ابن عبداللهعەرەبی» قوڕەیشی نەسەب
«عبدالمطلبعەرەبی» باپیریانە
لە ئەجدادی ئەو هاشم سیانە
دایکی ئامینەکەس کچی وەهەبکەسە
ئەویش لە ئەشراف دەستەی عەرەبە
لە مەکەی شەریف کە زهووری بوو
مەشریق و مەغریب پڕ لە نووری بوو
شەوی دوشەممە دوازدەهوم لە ماهـ
ربيع الاولعەرەبی لە دایک بوو شاهـ
«سوق الليلعەرەبی» جێگای زهووری ئەوە
چ بەشێ خودا کەدای بەو شەوە
وەک خۆر لەوێدا سەری هێنا دەر
شکانی پشتی خاقان و قەیسەر
تاجی مەجووسی وا خستە بەرپا
هەر بێ سەر ئەوێ تا ئاخر دنیا
قوڕی دا وە چاو دێوی دەغەڵدا
بەردی دا وە سەر لات و هەبەل دا
بەو ئیعزازەوە کە هاتە دنیا
مەنات و عوزا عێزەتیان نەما
وەختێ کە عومری گەیشتە چڵ ساڵ
جەمعۆ بوو لەودا ئەوسافی کەماڵ
لە حەڤدەی مانگی ڕەمەزانەدا
لە غاری حیرا لەو مەکانەدا
بە پێغەمبەری ڕەوانە کریا
ئیجازەی ئیرشاد خەڵکی پێ دریا
هەرچی کە بۆی هات لە لای خوداوە
تەواو گەیاندی ڕووی نەپێچاوە
نە لە کەس ترسا نە لە ڕوو داما
بۆ ڕەواجی دین حەولێ چاکی دا
کەسێ موعجیزەی شەقی قەمەر وێ
جبرەئیل ئەمین بۆ ئەو ڕەهبەر وێ
لولاک لولاک تاجی سەری وێ
سوورەی «مدثرعەرەبی» کەوای بەری وێ
«و ما رميتَعەرەبی» تیری دەسی وێ
زاتی بێ هەمتا هاونەفەسی وێ
«انا فتحنا لكَعەرەبی» سوپای وێ
«بلغ ما انزلعەرەبی» ئەمری خودا وێ
«نصر من اللهعەرەبی» وە بەیداغی وێ
کێ جورئەت ئەکا کە لەو یاغی وێ
تەواوی عومری شەست و سێ ساڵە
دارای تەواوی حوسن و جەماڵە
سێزدە ساڵ لەوێ پێغەمبەری کرد
ئاخر تەشریفی بۆ مەدینە برد
دە ساڵیش لەوێ ئیرشادی فەرموو
تا بە ئەمری هەق لە دنیا دەرچوو
قەبری شەریفی ئەوەتە لەوێ
زیندوو خەریکی عیبادەت ئەوێ
بوارێ وەسەر ڕەوزەی ئەنوەردا
ڕەحمەتی خودا پەی پەی وەسەردا
ئال و ئەسحابی بە ڕەحمەت شاد بن
لە ترس و خۆفی مەحشەر ئازاد بن
ڕیشەی دوژمنیان لە بێخ دەرهاورد
بە ڕۆح و بە ماڵ دریغیان نەکرد
جەرگی شەیتانیان داوەسەر نێشا
لە ڕێی ئیسلاما زەحمەتیان کێشا
«نعم المهاجر و نعم الغازيعەرەبی»
خودا و پێغەمبەر لێیان بێ ڕازی
و تقيم الصلوهعەرەبی
بە پەنج فەڕزی نوێژ وەک هەتە باوەڕ
لە وەختی بانگا خۆت مەکە وە کەڕ
هەتا ئەتوانی مەیانفەوتێنە
غیرەتت ببێ بە جێیان بێنە
چی فەرموو حەزرەت ئەڵبەت هەرواتە
بەینی کوفر و تۆ تەرکی سەلاتە
دەخیل ڕەنجی خۆت نەدەی وە زایە
نوێژ بۆ عیبادەت وێنەی سەر وایە
چاوێ وردۆ کە لامەدە لە ڕێ
بەدەنی بێ سەر وە کاری چی دێ
«و اسجد و اقتربعەرەبی» بە تۆ دەڵێ ڕاس
هەر نوێژە مایەی نزیکی خوداس
فەرموویە حەزرەت قەزای لە چاوم
وا لە نوێژدا ڕۆشنایی چاوم
ئادابی ئەوێ و فاتیحەی ڕەوان
نوێژی پێ ناڵێن چەمیان و هەڵسان
لیباس و بەدەن بەرماڵت پاک وێ
دەسنوێژ و نیەت خەیاڵت چاک وێ
ڕوو لە قیبلە کە بە دڵ و بەدەن
بەڵکوو لەو درگا جوابت نەدەن
بانگەواز کریا تا کەی نابیسی
گەرەکیان ناوێ نوێژ وە پیسی
ئەگەر فاتێحات حەرفێکی کەم بێ
لێت قبووڵ ناکەن خاترت جەم بێ
لەوانە ئەیڵێی تۆزێ تێفکرە
بۆ سوجدە و ڕکووع قەرارێ بگرە
لەو نەخجیرگادا پەلەپەل مەکە
ئەسپت بە بەردی هەوا شەل مەکە
بزانە لە کێ ئەپاڕیتەوە
دەوای گوناهـ چۆن ئەهاڕیتەوە
چۆنی ئەبێژی تێکەڵ چی ئەکەی
عیلاجی دەردت بۆ لای کێ ئەبەی
لای کام حەکیمێ های لە تەدبیرا
بیڕێژی وە سەر زامی تەقیسرا
نیمەڕۆ و عەسر و عیشا ئەم سیانە
هەریەک چوار ڕکعەت فەڕز بیزانە
مەغریب سێ ڕکات سوبح دوو ڕکات
ماڵ وێران ئەوێ هەرکەس نەیانکات
و توتی الزکات
لە هەرچی قووتی ئێختیارییە
زەکات واجبە ئەمری بارییە
برنج و گەنم گاڵ و دێمیلە
نیسک و نۆک و جۆ، پەڕشە بە کیلە
لە دوای پاکۆ بوون لە کۆتەڵ و کا
فەلا بیپێوێ و زەکاتی لێ با
لە خورما و مێوژ واجبە زەکات
باغەوان خۆی لێ نابەڵەد نەکات
هەرچی کە قووتە لە هەرزانیدا
زەکاتی ئەبێ ساحیبی بیدا
ئەندازەی زەکات کاکە سێ پووتە
بەشی فوقەرا دە یەکی ڕووتە
دە یەک بۆ دێمی یا ئەو بەراوە
ئاو لە چەم ئەخوا یا لە سەرچاوە
ئاو هەڵگۆزینت ئەگەر هاتە بەر
نیوەی دە یەکت واجبە لە سەر
«فطرَيشعەرەبی» واجبە هەر وەکوو زەکات
ماڵی فەقیرە و بە فەقیر ئەگات
غالبی قووتی شاری تۆ چییە
بۆ ئەدای فطرە ئەوە کافییە
ئەگەر نازانی «فطرةعەرەبی» چەنێکە
بە مەنی موکری سەری مەنێکە
بە پێوانەی چاک نەوەک کەم و کز
یا خۆ سێ سیە بە وەزنی سەقز
و من النعم
گاگەلت ئەگەر سی سەر بوو تەواو
یەکساڵەیێ بە وە بێ قاوەقاو
ئەگەر بوو بە چل یەکێکی دوو ساڵ
بکە وە مایەی بەرەکەت بۆ ماڵ
کە گەیشتە شەست دانی دوو ساڵە
بدە و نەدانی شەرعەن محاڵە
لە شەست بەرەوژوور بە سی سی و چل چل
بێ حەساویان کە بچووک بن یا زل
دووساڵە لە چل یەکساڵە لە سی
بدە با داخڵ مەلعوونی نەبی
لە چل سەر مەڕ و بزن یەک سەرە
واجب تا سەدوبیستی یەک سەرە
لە سەدوبیستێ یەک سەر دووسەرە
هەرکەسێ نەیدا عاقیبەت شەڕە
لە دووسەدویەک هەتا سێسەد سەر
سێ مەڕ زەکاتە وە بێ دەردی سەر
لە چوارسەد چوار سەر واجبە دانی
وا من پێم وتی جا خۆت ئەیزانی
لەمە زیاتر هەر لە سەد سەر یەک
بزنێکی دوو ساڵ یا خۆ هەر یەک شەک
مەڵێ ئەی ناوی وشتر بۆ ناوەی
بۆ بەیانی کەم تۆ بزنێ نادەی
و من النقدین
واجبە لەسەر دارای زێڕ و زێو
ئیخراجی زەکات خۆی نەکا وە دێو
ئەگەر دێژی زێو چەندی زەکاتە
هەر لە چواردە تمەن حەو پەناباتە
کە زێڕی خالیس بوو بە ٨ مسقاڵ
چوار یەک لە دە یەک بدە با حەڵاڵ
ببێت و نەبێ بە ئاگر بۆ ماڵ
لێگرە ماڵ وێران لەوێ ڕەنج بەتاڵ
ئەو کەسە لێگرە بەخیلی ئەکا
«فتكواعەرەبی» لەوێ زەلیلی ئەکا
ئەمانەت کە بوە دوازدە مانگی خشت
زەکاتی بدە خۆت مەدە وە کوشت
وەلێ لە قووتا وجووبی زەکات
وەختێکە ئەگەر نوخشەی پێ بگات
«مانع الزكاتعەرەبی» یەقین بزانە
بە موشریک ناوێ، سەبتی قورئانە
مەیدە بە قەڵا و عەمارەتی بەرز
دە بە دوازدە مەیاندە بە قەرز
تووی سەخا و ئێحسان بۆ خۆت بچێنە
ئەگەر عەقڵت هەس بەهەشت بسێنە
پەنجێرەی شیشە وەتاقی ڕۆشن
سەندەڵی و دۆشەک تەختخاب خۆشن
پەردەی تەڵاکووب درگای نوقرەڕیز
متەکای فەرەنگ قاڵیچەی تەبریز
گشت بۆ تەجرەبە دای بە تۆ خودا
هۆشیار بە دنیا مەغروورت نەکا
ئەوەڵ و ئاخر هەرچی داویە پێت
زەڕڕە بە زەڕڕە سوئال ئەکا لێت
چۆنت گردۆ کرد چۆن دات بە فەنا
عەبدی خودا بووی یا عەبدی هەوا؟
گەر بێتو ئەمڕۆ عەبدی هەوا بی
دوور لە ئیتاعەی ئەمری خودا بی
سۆزی شەرمەسار ڕووزەرد و خەجڵ
دەسخاڵی و فەقیر بێ تۆشە و ماتڵ
بە کام زوانێ مەعزەرەت ئەکەی
لەوێدا هاوار بۆ لای کێ ئەبەی
باب و باپیرت زۆریان گردۆ کرد
بە غەیری عەمەل هیچێکیان نەبرد
لەگەڵ خۆیانا تۆشە بۆ مەحشەر
تۆش هەر وەک ئەوان ڕێگەت وا لە بەر
ڕوو بەم لاوە کە لە شوێن چی وێڵی
وەک لەوان جێ ما ئەتۆش جی ئێڵی
هەرتاکوو ساغی بدە تەکانێ
لە ڕێی خودادا بە تیکه نانێ
دەستێ ببزێوە بە چاکە کردن
بەر لە هەڵمەتی لەشکری مردن
هەتاکوو ماوی ئەتوانی ئەمڕۆ
لەمانە کە خوا داویەتی بە تۆ
پی بچی بۆ حەج زەکاتی لێ بەی
مەدرەسە و پرد و مزگەوت بیناکەی
بیکە بە تۆشە بۆ ڕێگەی دوورت
ببێ بە باعیس کەیف و سروورت
ئەینا کە مردی تازە ناتوانی
مەولوودی بکەی یا خۆ قوربانی
دەست لە کفن تازە دەرنایێ
لە ڕێی خودایا بەی چڵە کایێ
دەی سا دەوڵەمەند دێرە ماتڵ چیت
وادەی زەخیرەس گەر موسڵمانیت
نەکا واشەی مەرگ تەیرت بڕفێنێ
تۆشە پێش خۆ خە با جێ نەمێنێ
ئەمڕۆ بیبەخشە کە ساحیب ماڵی
سۆزی چاوەڕێی دەسی مناڵی
بزانە واریس لە بەر غەمی خۆی
ئاگای لێ نییە تۆ بۆ کوێ ئەڕۆی
و تصوم ڕمضان
ئەمسەر تا ئەوسەر مانگی ڕەمەزان
ڕۆژوو واجبە لە سەر موسڵمان
ئەوەڵی بەیان هەتا وەختی بانگ
نابێ هیچ بخوا تا ئاخری مانگ
لە هەر کونێکۆ بە قەدەر یەک موو
چتێ داخڵ بێ پی دەشکێ ڕۆژوو
ئیللا تۆزی ڕێ و گێرە و ئارد بێژان
عەفوە چون مەخلووق موبتەلان پێیان
تەرکی نان و ئاو ڕۆژووی عەوامە
ئەگەر ئەپرسی ئەوپەڕی کامە
ئەبێ مەنعی کەی تەواوی ئەعزات
لە هەرچی نەفست داوات لێ ئەکات
نە نەزەر بە چاو نە غەیبەت بە دەم
نە بیستن بە گوێ نە بە لووتت شەم
دەس درێژ نەکەی بۆ حەرام و پا
بۆ خیلافی شەرع نەینیتە بەر پا
خەیاڵی خراو ڕێگەی دڵ نەدەی
جا ئەوسا ئەتۆ بە موراد ئەگەی
بەمانەیش هێشتا هەر ناتەواوە
تا فطرهعەرەبی نەدەی وا بە حەواوە
ناڵێم من مەلام بێ بیدە بە من
ماڵی فەقیرە ئای پیاو بێ یا ژن
شەو و ڕۆژی جەژن هەرکەس هەس نانی
لە سەر ئەو کەسە واجبە دانی
غەرەز ناسینی ڕوکنی ئیسلامە
مەڵێ مامۆسا ئەی نیەت کامە
«و تحج البيت ان استطعت الية سبيلاعەرەبی»
بۆ موسڵمانی بزانە یەقین
زیارەت بەیتە ڕوکنی پێنجەمین
چونکە دەس ڕۆین شەرتی تەوافە
لەم واجبەدا زۆر کەس معافە
زیاد لە خەرجی ڕێ دانی بێ درۆ
نەفەقەی خێزان تا دەچی و دیتۆ
ئەمینی ڕێگە و ڕەفێقی زەریف
شەرتن بۆ زیارەت «بيت اللهعەرەبی»ی شەریف
بە ماڵی حەڵاڵ لە ڕێی ڕاسەوە
بە سدقی دەروون بە ئیخلاسەوە
بۆ ئەم زیارەتە لە سەرت کاکە
ڕوو لە ئاستانەی پاکی خوداکە
زەحمەت مەکێشە بێرەوە مامە
ئەگەر ئەزانی تۆشەت حەرامە
چون ماڵی خالیس شەرتی قبووڵە
کە نیتە حەڵاڵ لە جێ مەجووڵە
دەوڵەمەن دەخیل فرسەتە سادەی
وەختە زیارەتی ماڵی مەولا کەی
هەرچیت کە هەیە بینێرە سەردەس
بیدە و تەوافی بکە بە هەوەس
«من دخلة كان اميناعەرەبی»
مەرهەم ئەڕێژێ بە ڕووی برینا
چون ئەم زیارەتە مایەی غوفرانە
ماڵ سەهلە بە ڕۆح هێشتا هەرزانە
غوسڵ و خواردنەوە لە ئاوی زەمزەم
پاڕانۆی میحراب، حەجەر و مولزەم
وێسان لە جێگای حەزرەتی خەلیل
بۆ پاڕانەوە لە خودای جەلیل
«حجرالاسودعەرەبی» ماچ کردن بە دەم
تەوێڵ تێساوین دەس لێدانی هەم
پاڕان و سەنای ڕوکنی یەمانی
حەو دەفعە تەواف لەبەیکە خوانی
وێسان و خەوی کێوی عەرەفە
کە لە هەردوو لا مایەی شەڕەفە
لە سەفا و مەروە کردن گورگە لۆق
ڕەسمە کە حەجاج ڕائەکەن تۆق تۆق
قورباتی کردن بازاڕی مینا
ڕەجمی دێو لەگەڵ مووی سەرتاشینا
خودا بە ڕەحمەت عەتای کا پێمان
شەیتانی لەعین دوور خاتۆلێمان
بێ بە جێ بێنە ئەر هەتە ماڵێ
هەریەک دەفعەیە نەک هەموو ساڵێ
ئەدای ئەمانە ئەرکانن بە شەرع
بۆ دینی ئیسلام باوەڕ پێیان فەرع
موختەسەر بەسە خولاسەی کەلام
ئەم پەنجە یانی ئەرکانی ئیسلام
هەرکەس تەرکی کا یەکێ لەمانە
دینی ناقیسە و فسقی عەیانە
ئەرکانی حەجت کە هاوردە جێ
مەگەڕێرەوە بۆ مەدینە بێ
ئەگەر گەرەکتە حەجی دووبارە
حاجی زیارەتی ڕەوزەی موختارە
ئەوەتا لەوێ «فخر الانبياعەرەبی»
بۆ زیارەتی چاو بکە وە پا
دانێ بە ئیخلاس ڕوو لە سەر خاکی
بە سۆزی دەروون بگرە شەباکی
بە تۆزی ڕەوزەی بڕێژە چاوت
بێ ئیسلاحی کە دڵەی فەوتاوت
بپاڕێرەوە لەوێ وەک «زاریناسناوی ئەدەبی»
چون ئەو حەکیمە و تۆ دەردەداری
هاوار کە یا شا یا «خير الانامعەرەبی»
یا ڕەحمەتی حەق، یا دەسگیری عام
یا هەڵبژێریاگ لە «ماسوی اللهعەرەبی»
یا ساحیب کەرەم بۆ عاسی پەنا
یا تکاکاری مەیدانی مەحشەر
یا شەهریاری مەدینەی ئەنوەر
یا مەحرەم وە ڕاز خاسەی ئیلاهی
یا واسڵ بە ئەوج مەرتەبەی شاهی
«نبي الرحمه شافع الاممعەرەبی
ماحي الظلمة كاشف الغممعەرەبی»
یا مەحبووبەکەی زاتی سوبحانی
پەنام بۆت هاورد جا خۆت ئەیزانی
وە باری گوناهـ وە ڕووی زەردەوە
وە خەجاڵەتی و ئاهی سەردەوە
کز و گەردن کەچ ڕووسیا و مەلوول
دەسم دامانت «يا نعم الرسولعەرەبی»
بە هەوا و هەوەس عومرم بەرباد کرد
دۆسم ڕەنجان و دوژمنم شاد کرد
بەسەرداخستن بە شەرمەساری
بە دەسی خاڵی وە بێ دیاری
بە ڕووتی و قووتی و هەژاری هاتم
یا «رسول اللهعەرەبی» بدەی نەجاتم
لە داوی نەفس و لە مەکری شەیتان
لە باری غەفڵەت لە بەحری عیسیان
لە غەرق و سووتمان، بەڵای کتوپڕ
بمکە وە خاتر چوار کچت و سێ کوڕ
بمکە وەخاتر ئەو چوار ئەمیرە
دوعایێ بکە بۆ ئەم فەقیرە
بۆ ئەدای قەرز و فەڕزی عیبادەت
بۆ تەوفیق لە سەر ڕێگەی سەعادەت
وەک هەی لە حاڵمان هەر غافڵ مەوە
لە گیان کێشانا فریامان کەوە
لە تەنگانەی قەبر لە خۆفی مەحشەر
وەختی کێشانەی کۆگای خێر و شەڕ
لە وەختی خۆفی عوبوور لە سیرات
ئاگات لێمان بێ ئاگر نەمانخوات
ڕەوانەمان کە هەتاکوو ئەو بەر
بێ بەشمان مەکە لە ئاوی کەوسەر
بەجێ مەیێڵە کەسمان لە ناردا
بمانبە بەهەشت لەگەڵ ئەخیاردا
«الاحسانعەرەبی»
لە عیبادەتدا پەردەی شک لاوە
وا بزانە چاوت وا لە خوداوە
ئەگەر وا نەبی وا بزانە خودا
بە چاوی قودرەت تەماشات ئەکا
توجرەت حەڵاڵ کە و تەمەڵی مەکە
سەرکار وێساوە و دەغەڵی مەکە
«الاحكام التكليفيهعەرەبی»
حوکمی تەکلیفی پەنجە بۆ ئیسلام
نابەڵەد مەبە بیزانە تەمام
«واجبعەرەبی»
ئەوەڵیان واجب، عەین ئای کیفایە
بۆ ئیسلامەتی ئەوانن پایە
کە بە کردنیان ئینسان ڕوو سوورە
بە نەکردنیان لە ڕەحمەت دوورە
«سنّت»
دووەم سوننەتە وەک سیواک کردن
یا خۆ ڕەواتب بە جێ هاوردن
لە کردنیانا ئەجری گەورە هەس
بە نەکردنیان زەحمەت نادەن کەس
«حەرام»
سوەم حەرامە وەک قەتڵ و بوهتان
زینا و غەیبەتی برای موسڵمان
ئەمانە ئەسباب هیلاکن بۆ تۆ
دەخیل بە موویێ بۆ لایان مەچۆ
مەفەرموو هیچ نین ئەم ڕێزە ڕێزە
لە گەوره و بچووک خۆت بپارێزە
چونکە نازانی بە کام گوناهێ
لە جەهەنمدا ئەتخەنە چاهێ
«المکروە»
چوارەم مەکرووهە وەک دوای نیمەڕۆ
لە ڕەمەزانا سیواک بکەی تۆ
مەکرووە وەکوو سیر وە پێخۆر کردن
یا لە دوای دەسنوێژ خۆ وشکۆ کردن
ئەمانە هەرچەن پی ناڵێن خەتا
وەلی وا چاکە ئینسان نەیانکا
«المباح»
پەنجەم مەباحە وەک کەسبی حەڵاڵ
لە بەر تەوسیعەی نەفەقەی مناڵ
یا بە تیجارەت یا بە فەلاحەت
نەک بە جەردەیی و زوڵم و قەباحەت
خێزان وە حەرام مەکە وە پەروار
با لە دۆزەخا نەوی گرفتار
ئەگەر دەربەسی ئێشی مار و دووپشکی
قەناعەت ئەکەی بە نانی وشکی
ئەگەر بەدەنی خۆیشت خۆش ناوێ
هەروەک جەهەنم بێراو تێی هاوێ
هەرچی لازم بوو وا بەیان کریا
یەکایەک بۆ تۆ تەفسیلی دریا
«ازواجه رضي الله عنهنّعەرەبی»
ژنانی حەزرەت ئەو پاک دامانان
کە وەک دایک وان بۆ موسڵمانان
یەکایەک هەموو پاک و بێ نەقسە
خەدیجەکەس و سەودەکەس و عایشەکەس و حەفسەکەس
زێنەبکەس و ئوممەسەلمەکەس و ڕێحانەکەس
«ام حبيبهعەرەبی»ی ئەبی سوفیانە
زێنەب جۆریە، «سەفیەکەس»، «مەیموونە»
ژنی ئەون ئەم دوازدە خاتوونە
عەلاوەی ئەمان سێ جاریەی بوو
«جەمیلەکەس» «ماریەکەس»، «حارسەی» خۆشخوو
غەیری ئەمانە بووگیە پێغەمبەر
ژن و جاریە، بڕوانە «سِيَرعەرەبی»
اولادە
سێ کوڕی بووگە ڕەسووڵی موختار
قاسم، ئیبراهیم، عەبدوڵڵای نازار
کچی عەفیفەی چوارن مەعلووم
زێنەب، ڕوقەییە، هەم ئوممە کولسووم
«ام الحسنينعەرەبی» فاتمەی زەهرا
حەبیبەی ڕەسووڵ خاتوونی عوقبا
غەیری ئیبراهیم خەدیجەی کوبرا
دایکی ئەوانە لە ئەو بوون پەیدا
«ماریەی» دایکی ئیبراهیم هەم
حەوت ئەولادی بوو بێ زیاد و کەم
لەگەڵ بەیانی ئەزواج و ئەولاد
بۆ موبارەکی «تحفه الاكرادعەرەبی»
ئارەزووی ئەوساف «سيد البشرعەرەبی»
دیسان بە دڵدا وا کردی گوزەر
شمائلە
ئەمجار بینە سەر شێوەی بێخەوشی
چاوێ بڕێژین بە خاکی کەوشی
دەمێ شیرین کەین بە وەسفی زاتی
دڵ زاخاو بەینۆ بە تەعریفاتی
هەر لە تەوقی سەر هەتا پەنجەی پا
دەروون و بێروون چەپ، راس بەر و دوا
تەواوی ئەعزای ڕێک و دڵبەرە
تاجی شەشدانگی جوانی لە سەره
کەوای «انك لعليعەرەبی» هەتا
«خلق عظيمعەرەبی» وە بەر ئەو بڕیا
کەسێ «حق واصفعەرەبی» بۆ جەماڵی وێ
ئەشێ ئەو کەسه کێ هاوماڵی وێ
گوڵێ کە خالق هەڵیبژێرێ
لە بەحری ڕەحمەت ئاوی بدێرێ
خولاسەی گوڵزار باغی وجوود وێ
وە نازپەروەردەی زاتی مەعبوود وێ
ڕێکی خا تەواو ئەسپاو جوانی بۆی
بیڕازێنێتۆ بە ئارەزووی خۆی
کام بولبول توانی تێر تەماشای کا
شەرحی ڕێکی قەد ڕەنگ وباڵای با
بەیداخی سپای جوانی هەڵکرد
ئەستێرە و مانگ و ڕۆژی تێکەڵ کرد
قامەت میانە نە بەرز نە نەوی
دوور لە لاغری و عەیبی قەڵەوی
گۆشتی ئەعزا چەسب نە شۆڕ و نە شل
سەر متەوەست نە بچووک نە زل
لە دانیشتن و ڕۆین و هەڵسانا
ئەیڕوانی وەسەر باڵا بەرزانا
مووی بەدەن سیا بێ کرژی و لوولی
حەدی وەسەت هەس بۆ کورتی و توولی
تەوێڵی گوشاد، ئەبرۆی وەک کەمان
درێژ و باریک ئەمیان و ئەویان
مووی برژانگ فرە چاوقەوی ودڵکەش
سپێنکی دڵبەر، ڕەشێنی زۆر ڕەش
ئەی دڵ وەقوربان ئەو کەمانە وێ
بۆ تیری موژەی وە نیشانە وێ
لووت ڕێک و باریک لە شکڵێ خاسدا
وەلێ کەمێ بەرز لە ناوەڕاسدا
ڕێک و بێ گرێ ڕوومەتی جوانی
هەروەک خاتەمە خەتمە بۆ جوانی
حوقەی دەم هەرا و وەختی عیبارەت
مەتاعی عەقڵی ئەبرد بە غارەت
دیانی سپی تیژ و شاش و ورد
نوور لە بەینەوە هاتوچۆی ئەکرد
ڕووی مبارەکی جوان و مودەووەر
تەوێڵ پان جوانتر لە قورسی قەمەر
ڕەنگی ڕووی سپی موحیبەت خێزە
نەوەک زۆر کەمێ، سووری ئامێزە
باقی بەدەنی سپی و نوورانی
وەک مانگی شەوی چواردە بۆ جوانی
ڕیش پڕ و درێژ بە قەدەر یەک مشت
کەماڵات هەموو جەمە لە وا گشت
تا «مطمئنه ارجعیعەرەبی» بیست
مووی سپی ڕیشی نزیک بوو بە بیست
گەردن بەرز و ساف مەگەر هەر خودا
وەک دروسی کرد تەعریفی بکا
دوو شان لە یەک دوور بڕێ سینە پان
سینەی لەگەڵ سک میزان و یەکسان
لە چای بەرگەردن هەتا چەشمەی ناف
بوو لە موو خەتێ باریک وەک تەناف
مۆری نەبووەت لە ناو شانیدا
وەک ئەسێرەی ڕۆژ لە بەیانیدا
مەچەکی درێژ بڕێ دەستی پان
نەرمتر لە ڕۆح شیرینتر لە گیان
مەڕی قسر بۆی هاتەوە شیر
بە تەمەنای ئەو ئاو سەرکەوت لە بیر
بە یەک ئیشارە مانگی کرد بە دوان
بە مشتێکی ڕیخ یەک سپای شکان
زیندووی کردەوە مردوو بێ درۆ
ساغ و سڵامەت هەروەک من و تۆ
هەر لە بەر ئەم بوو بێ درۆ و بوهتان
خودا دای بە نۆحکەس کەشتی بۆ تۆفان
تا بۆ وی هەناسەی نەبوو بە دەلیل
نەبوو بە گوڵزار ئاگر بۆ خەلیل
لەوۆ دەسیان کەوت کەلیم و عیسا
ئەم ئەحیای مردوو، ئەو یەدی بەیزا
ناتوانم بێژم من زیاتر لەمە
چەشمەی موعجیزەی هەموویان ئەمە
وەلێ باڵاتر گشت موعجیزاتی
ئەو قورئانناوی تایبەتەیە هات بۆ خەڵاتی
کە باسەوادان تەواوی دنیا
هیچ کەس نەیتوانی یەک تەعنەی لێ با
جامێعی قانوون مردن و مانە
واعیز و ناسیح جن و ئینسانە
بۆ دینی ئیسلام هەر ئەو ئەساسە
چۆنم پێ وتی یەقین هەر واسە
واجبە لە سەر گشت موسڵمانێ
حورمەتی بگرێ هەر تا ئەتوانێ
غزوە
کە بە موعجیزەی نەیانکرد یەقین
دەسی دا شمشێر بۆ زهووری دین
ئەوە ئەو کردی لە ڕێگەی دینا
هەر ئەو کردوویە لە سەر زەمینا
کەسێ کە خالق ناوی نێ «نظيرعەرەبی»
کێ بەرگەی ئەگرێ کە دەس باتە تیر
کێ ئەتوانێ بۆ حەرب ئەو ساز وێ
کە حەق لە باتی ئەو تیرئەنداز وێ
لەشگری مەلەک وان لە تاعەتیا
عەقڵ چی بێژێ لە شەجاعەتیا
ئاگات لی هەیە چۆن کردنی هیلاک
ڕۆژەکەی حونەین بە لەوێچێ خاک
ئەی بگرە و بکوژەی «بەدرناوی تایبەتت» وا لە یاد
بە مشتێکی ڕیخ گەردی دان وە باد
مەعرەکەی «ئوحودناوی تایبەت» بێرانە نەزەر
کافر چیان کرد بە «خير البشرعەرەبی»
ئەونەی کۆشش کرد بۆ موسڵمانی
هەتاکوو شکا سەر و ددانی
زۆری پێ نەچوو خودا حەقی کرد
لەو شکستەوە چاک تەرەقی کرد
«فاقَ دينُه عَلَی كل دينعەرەبی»
«اوحی اليه بفتح مبينعەرەبی»
تیکرار بووگە ئەم حەربە وە دەفعە
لە دە ساڵەدا بیست و حەوت دەفعە
حەوت لەو حەربانە گەورەو مەشهوورن
بۆ کوفار زوڵمەت بۆ ئیسلام نوورن
وەک «بەدر و ئوحود، خەندەق و خەیبەر»
«حونەین و تەبووک، فەتحی مویەسسەر»
بەعزێ لە ئەهلی سیەر دەفەرموون
غەزا وە بێ خۆی نزیک وە شەست بوون
ناگونجێ لێرە تەفسیری بدەین
شەرحی حەواڵە بە سیەر ئەکەین
موحیب کە مەحبووب خۆی کرد زیافەت
پای هاوردە بەین ڕوتبەی خەلافەت
الخلافە
جێگەنشینی حەزرەتی ڕەسووڵ
خەلیفەی ناوە زۆری نەدەین توول
الخليفة الاولعەرەبی
لە پاش وەفاتی ئەو زاتی ئەقدەس
«بووبەکرکەس» ئەمری دینی گرتە دەس
ناوی عەبدووڵڵا لەقەبی سدیق
«مکەشوێن» مەولید ئەوە بە تەحقیق
ئەبی قوحافە ناوی باوکیە
«ام الخير سلمیعەرەبی» ناوی دایکیە
دوو ساڵ و سێ مانگ تەواو حوکمی کرد
دوای شەست و سێ ساڵ بە نەخۆشی مرد
ساڵی سێزدەهەم هیجری و حەوتی
«جمادي الاخرعەرەبی» نازڵ بوو مەوتی
لە مردنیشا هەروەکوو حەیات
بوو بە جیرانی «سيد الساداتعەرەبی»
الخليفه الثانيعەرەبی
خەلیفەی ئەوەڵ دەورەی هاتە سەر
جانشینی خۆی بەخشی بە عومەرکەس
ئەو شانی دا بەر ئەمری ئیسلامی
ئەو ئیتاعەی کرد بە ڕۆمی و شامی
ئەر بێم وە تەعریف فەزڵی عومەردا
جێ نابێتەوە لەناو دەفتەردا
کەمێ لە وەسفی ئەگەر ئیملا کەم
دەفتەرێکی تر مەگەر ئینشا کەم
ئیسلام بە عومەر ویسعەتی دەسکەوت
لە عەهدی ئەودا فیتنە یەک یەک خەوت
فتووحاتی ئەو مەشهوورە تەواو
بێ ئەمری نەکرد حەتتا دەریای ئاو
کونیەی «ابوحفضعەرەبی» فاروق ئەعزەم
لەقەب، لە مەککە لە دایک بوو هەم
ابن الخطابهعەرەبی لە جەددی هاشم
دەچێتەوە سەر ڕەسووڵی ئەکرەم
دە ساڵ و چەندێ ئەو خەلیفە بوو
ئەو مرەویجی ئەم وەزیفە بوو
بیست و شەشەمی زیحەجە لە ساڵ
بیست و سێی هیجری دنیای کرد بەتاڵ
دنیا تاریک بوو بە مەرگی عومەر
لافاوی حەسرەت دنیای گرتە بەر
بە دەستی ابولوءلوءعەرەبی شەهید بوو
ئەویش وەک سدیق لای ئەو ڕەفیق چوو
الخليفه الثالثعەرەبی
لە پاش ڕیحلەتی خەلیفەی سانی
عوسمانکەس ئەم عەبای خستە سەرشانی
ابوعبداللهعەرەبی لەقەب «ذي النورينعەرەبی»
ابن عفانە دارای ڕوشد و زەین
«ارویکەس» دایکیە لە جەددی چارەم
دەچێتەوە سەر حەزرەتی خاتەم
دوازدە ساڵ چەن کەم هەر ئەو ئەمیر بوو
خەریکی ئیسلاح دارا و فەقیر بوو
هەشتی زیحەجە لە ساڵی سی و پەنج
شەهید بوو مەدفوون لە «بەقیع» وەک گەنج
هەشتاد و حەو ساڵ زیندەگانی کرد
خۆزگەمان بە خۆی بە شەهیدی مرد
الخليفة الرابععەرەبی «كرم الله وجهةعەرەبی»
لە دوای سەدەمەی کۆچی ذي النورينعەرەبی
برقەی زوڵفەقار «عەلیکەس» هاتە بەین
ئەو بوو دەروازەی خەیبەری شکان
ئەو بوو کە تاجی قەیسەری ڕفان
ئەو دوڵدوڵ سوارە «اسداللهعەرەبی» یە
ئامۆزا و زاوای «رسول اللهعەرەبی» یە
ئەو ابوالحسن ابو ترابعەرەبیە
ئەو ڕۆشنی چاو فیرقەی ئەسحابە
دایک فاتمە باب ابوطالبعەرەبی
شێری ڕووی مەیدان «كرّارعەرەبی» و غالب
٤ ساڵ و ٩ مانگ حکوومەت ئەو بوو
قاتیعی دەعوا و خوسوومەت ئەو بوو
ساڵی چل، بیست و یەک لە ڕەمەزان
شەهید بوو بەدەس یەک «عبدالرحمانعەرەبی»
لە مەکەی شەریف لە دایک بووگە
ئەڵێن نەعشەکەی بۆ نەجەف چووگە
کە ئەم خەوت لە تۆی خاکی نەجەفدا
ئەسەف هات پەی پەی وەدوای ئەسەفدا
الخليفة الخامسعەرەبی
لە پاش کۆچەکەی حەیدەری کەڕڕاڕ
حەزرەتی حەسەن کریا وە جادار
باب عەلی، دایک فاتمەی زەهرا
«ابومحمدعەرەبی» لەقەب موجتەبا
خۆشەویسەکەی ڕەسووڵی ئەقدەس
ڕێحانەی بەهەشت بەروپشت ئەتڵەس
شەش مانگ نایە سەر تاجی خەلافەت
ناگا ڕووی تێکرد لافاوی ئافەت
ڕۆژی پەنجەمی ربيع الاولعەرەبی
حەملەی بۆهاورد لەشکری ئەجەل
«جعدەعەرەبی»ی حەرەمی زەهرخواردەی کرد
بە مردنی ئەو موسڵمانیش مرد
لە چلا ئەمیش لە دنیا دەرچوو
عومری شەریفی چل و حەوساڵ بوو
دەورەی خەلافەت سێ ساڵ بێ خیلەل
ما بە سەڵتەنەت کریا موبەددەل
مەعلووم بوو بۆمان وە بێ چەند و چوون
«الخلافه بعدی ثلاثونعەرەبی»
لەمەولا خیلاف چونکە دێتە بەین
سەڵاح هەروایە قسەی لێ نەکەین
الاجتهاد و التقليدعەرەبی
بەڵێ موجتەهید ئەو کەسە یانی
ئوسوولی ئیسلام تەواو بزانی
عالم بێ بە گشت ئەحکاماتی شەرع
لەگەڵ دەلیلا چ ئەسڵ و چ فەرع
لە دەلایلی کورت و موختەسەر
ئەحکام بە تەفسیل تەواو باتە دەر
شەرتی ئیجتیهاد وەک کتێب ئەڵێت
یەکایەک لەودا وجوودی ببێت
واجبە لە سەر هەر موسوڵمانێ
کە خۆی ئیجتیهاد بۆ خۆی نەتوانێ
پەیرەوی یەکێ لە موجتەهیدان
بە مدەوەنەی خاسی مەزهەبیان
خۆی تەسلیم بکا بە یەکێ لەوان
تا پی نەڵێن شێت وێڵ وسەرگەردان
ئەوانە ئەگەر دارای تەدوینن
جامع بۆ ئوسوول فرووعی دینن
چوار نەفەرن ئەعلەم و ئەڕشەد
«نیعمان شافیعی مالک و ئەحمەد»
مەزهەبیان سەحیح واجبە ئینسان
خۆی تەسلیم بکا بە یەکێ لەوان
ئەهلی تەسەنون ئەو جەماعەتەن
پەیرەوی یەکێ لەم چوار مەزهەبەن
لە ئوسوولیشدا لە نوقسان بەرین
چونکە تابیعی شێخی ئەشعەرین
اسم امام شافعیعەرەبی
ئەم شافێعیمە کەوا ڕەئیسە
ناوی محمد کوڕی ئیدریسە
دایک فاتمە یەکسەد و پەنجا
هیجری تەشریفی هاورده دنیا
پەنجا و چوار ساڵ عومری کرد و مرد
بۆ قەرافەی میسر، حەرەکەتی کرد
اسم امام اشعريعەرەبی
پێشەوای ئوسوول ئەشعەری جەلیل
ناوی عەلیە کوڕی ئیسماعیل
ئەوان خۆشیان کرد ئەم ڕێگە ڕاسە
ئەوان مەحکەمیان کرد ئەم ئەساسە
چرای ئەوانە شوعلە ئەداتۆ
خودا بە ڕەحمەت جەزایان باتۆ
خاتمە و توبە و تمسكعەرەبی
نازانم تاکەی بەرزە دەماغت
قاسیدەکەی مەرگ وا هاتە باغت
بۆ نایپێچیتۆ دووکانی کەری
گەڵای گوڵاڵەی حەیاتت وەری
بووی بە مەتلەعی «الشيب نووریعەرەبی»
حەیا بتگرێ تاکەی لەو دووری
جەهدێکت نەکرد لە کاری ئەودا
شەوت ڕۆژۆ بوو هەروای لە خەوا
جوانی کە ڕۆیی پیری دێ لەدوا
وەلێ دوای پیری هەر مەرگە و فەنا
ئەوە بینایی چاوان لێڵ ئەکا
ئەشکی نەدامەت لە چاو کەیل ئەکا
ئازاکە! زەرعی تاعەت ساوا بوو
ڕۆژەکەی عومرت هاکا ئاوا بوو
بەردێ بە وە بان شیشەی ئەمەلدا
هەناسە وەک ڕۆژ وا لە دەم کەلدا
چون جوانی و پیری هەردوو فانیە
دەوڵەت پاڕانۆ و پەشیمانیە
هەرتا قیامەت واعیز دەفەرموو
دەمادەم پەی پەی «آمنوا توبواعەرەبی»
ئەو غافڵ نییە شەو و ڕۆژ تاوێ
تۆ حاڵی نابی و ئەو بێدەنگ ناوێ
گوێی خۆت خاڵی کە وریا بە ئاگا
بۆ شنەوتنی «توبوا الي اللهعەرەبی»
تۆبە یانی ها پەشیمانۆ بوون
لە گوناهـ و ژێر ئیتاعەی حەق چوون
کام پەشیمانی؟ گڕ بخاتە دڵ
دیزەکەی خەجڵەت وا بێرێتە کوڵ
فرمێسک لە چاوی جاری کا وەک جۆ
خۆراک و خەوت لە بیر بباتۆ
کلیلەی غەفڵەت بتوێنێتەوە
سیاهی دەفتەر بکوژێنێتەوە
شیرینی بێنێ وە دوای تاڵیدا
نەیەڵێ ئیلا ئەو لە ماڵیدا
گرپەی هەناسەی سەحەر و شامت
بوێ وە دەرمان بۆ زووخ و زامت
چون نامەعلوومە بۆ مەرگت نۆبە
دەخیل ڕاکە ناو دایرەی تۆبە
خۆت حەوا دە ژێر شاباڵەکەی پیر
نەک هەڵۆی شەیتان بتکا بە نەچیر
ڕێگا چۆڵ و هۆڵ پڕ پڵەنگ و مار
بێ ڕابتەی ئەو کەس ناگاتە شار
ئەر پاست نەکا هیممەتەکەی شێخ
چەتەی دێو ڕیشەت دەردێنێ لە بێخ
کامین شێخ جێگای جلوەی شەرع و وەرع
مەزهەری ئەرکان تەواو ئەسڵ و فەرع
لای سەڕافی شەرع بینێ تای تەقوا
بە قەد یەک زەڕڕە زیاد و کەم نەڕوا
ئەگەر گەرەکتە بەهرەی ئینسانی
دەیسا تا زووە بگرە دامانی
مەکوژێنەوە چرای سەلیقە
خادمی شەرعن هەر پەنج تەریقە
لە هەر کامیانا شەخسێک وابوو
تەئخیری ناوی خۆت تەسلیم کە زوو
ئەگەر ڕاس نەهات ئەو بەو میزانە
بێرەوە ئەویش وەک تۆ نوقسانە
سەرما، کەی بەفری کوێستان ئەباتۆ؟
مردوو کەی مردوو زیندوو ئەکاتۆ؟
ئەر لادەی پەردەی هەوا لە ناوا
لە سورمەی ئینساف بێری وە چاوا
پڕ نەکاتەوە گێژەڵووکەی فیز
بینایی دیدەت نەتمێنێ تەمیز
شەقاوەت نەوی وە تاریکی شەو
ڕۆژی ڕۆشنیش نەوینی وە خەو
شارەزات ئەکەم بۆ لای ئەو کەسە
کە زیمەی ئیرشاد حەڵقی وە دەسە
زینەتی کاڵای سەفا و ڕاسیە
قوتبی دایرەی خوداناسیە
شۆڵەی چراکەی عوسمانی سانی
شکۆفەی گوڵزار «ضياىعەرەبی» عوسمانی
مێعماری دەسگای غەوسی ئەرجومەند
ڕۆشنی دیدەی خواجەی نەقشبەند
پیری پاک لە تۆز هەوا و نەفسانی
مەزهەری ئەنوار فەیزی یەزدانی
مورشیدی کامڵ شابازی تیژپەڕ
فەزای موحیبەت حەقیقەت مقەڕ
سەرکاری دیوان بەرەکات بەخشی
دارای تەریقەی قادری و نەقشی
هەوری بارندەی بەهرەی ئینسانی
بارانی ڕەحمەت دەریای ڕەحمانی
ساقی بەزمەکەی تەقدیس و تەوحید
سەدری ئەعزەمی تەعزیم و تەمجید
کۆمەکی عیلم و شەرع و دیانەت
چەشمەی سافی زوهد تەقوا و ئەمانەت
دڵ وە ئەتباع، شەریعەت ئاوا
عەلای عوسمانی بیارە مەئوا
بە دووربینی شەرع، بێ تماشاکە
تێفکرە ئەگەر چاوت ڕووناکە
سەراپا زۆر چاک بڕوانە پێدا
لکەی خیلافێ نابینی تێدا
ئەم سیلسیلەی پاک «سيراج الدينەعەرەبی»
ئەم ئادابی خەتم زیکر و ئایینە
ئەم ڕەواجی دین خودا و ڕەسووڵە
ئەم تەعلیمی تام فەرع و ئوسوولە
ئەم جەددی بەلیغ وەزع و تەقدیسە
ئەم تەقوا و تاعەت وەرع و تەقدیسە
ئەم جەماعەتە و ئەم جومعە چاکە
ئەم ئەحیای تەریق ئیسلامە پاکە
ئەمنۆشی جورعەی شیرین وەک شەهدی
بەوان باقییە تا دەوری مەهدی
پدەر بەر پدەر پاک و موقەدەس
بە شاهیدی شەرع نەوەک بە هەوەس
سەمەرەی شەجەر باغی عیرفانن
عوسمانی نەسەب، عومەر نیشانن
بلووری بێگەرد بەرقی ئیسلامن
قووەی بەراقەی بلووری عامن
تا ئەم کارخانە خەریکی کار بێ
یاڕەب ئەم دەستە وە ئەو سەرکار بێ
خوسووس سەروی باغ پیری پاک زەمیر
موبارەک تینەت، سەعادەت خەمیر
«دره الصدفعەرەبی» دەریای مەعریفەت
جامعی جاهـ و ئەدەب و عیففەت
هاوناوی باپیر عالی موقامی
مەنزوور و مەئموور مەولانای شامی
وا شەمعی ئیرشاد لەو عوسمانەوە
دەس دەس هاتە دەس ئەم عوسمانەوە
عومری ئەم لەوان توولانیتر وێ
ئەم چرایە بەو نوورانی تر وێ
خودا عەقیدەی «زاریناسناوی ئەدەبی» شیرین کات
خاتیمەی بە زیکر «كمال الدينعەرەبی» هات