بڕا قەید و شکا درگای زیندان

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  280 بینین
بڕا قەید و شکا درگای زیندان
تریقەی پێکەنینە و چەپڵەڕێزان
تلووعی دا ئەسێرەی ڕەستگاری
درەخشانە، درەخشانە، درەخشان
جەهەننەم بوو وەتەن دوێنێ ئەوێسا
گوڵستانە گوڵستانە گوڵستان
یەقین میوەی ئازادی بەری باغ
شەهیدانە، شەهیدانە، شەهیدان
بژی ئێرانی گەورە چونکە جێگای
دلێرانە، دلێرانە، دلێران
وەرن با پشتیوانی یەکتری بین
برایانە برایانە برایان
لە یەک جیا مەبنەوە چونکە جیایی
زەرەرتانە زەرەرتانە زەرەرتان
بە دەستی یەکیەتی هەڵکەندنی کێو
چ ئاسانە چ ئاسانە چ ئاسان
بزانن لەم جەهادەیدا خواتان
نیگەهبانە، نیگەهبانە، نیگەهبان
کە تێکۆشانە وا مایەی ژیانی
وەتەنتانە، وەتەنتانە وەتەنتان
بەرەو حەق ڕاپەڕن تەوفیقی باری
لەگەڵتانە، لەگەڵتانە لە گەڵتان
بکۆشن چونکە دەس هێنانی ئاوات
بە کۆشانە بە کۆشانە بە کۆشان
سەروماڵی من ئەی لاوانی کۆشا
فیداتانە فیداتانە فیداتان
زبانی «زاریناسناوی ئەدەبی» بۆ پیرۆزبایی
دوڕئەفشانە دوڕ ئەفشانە دوڕئەفشان