حەساوە خاتری خەستە و حەزینم

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  575 بینین
حەساوە خاتری خەستە و حەزینم
ژیاوە ئاوی چاوەی وشکی ژینم
لە زنجیر و کەلەپچە و جەور و ئازار
نەجاتی بوو وڵاتی نازەنینم
بڕا ئاساری نەگبەت لەم وڵاتە
بە شوکرانە لەسەر خاکە جەبینم
لە موڵکی شادمانیدا بە بێ غەم
بە حەمدیللا کە ئەمڕۆ خۆشنشینم
جوانی هاتەوە جێگایی پیری
تماشا چۆپیکێشی هەڵپەڕینم
خوا بۆ تۆ سوپاسی بێ نیهایەت
بە ئازادی خەریکی گوڵ چنینم
لە باغی ئارەزوودا بێ قڕەو قاو
چ تاغووتێ؟ دژی دنیا و دینم
پیرۆزی خواهی لاوانی موجاهید
لە زاتی پاکی «ربّ العالمينمعەرەبی»
برایانی فیدایی پێشکەشتان
سڵاوی گەرمی پڕ شەوق و بەتینم
بە قوربانی زسانێ بم، کە لەودا
بەهارێ وا بە چاوی خۆ ئەبینم
نەبوو کارم لەمەوبەر غەیری «زاری»
ئەوێسا غەرقی شادی و پێکەنینم