تەڵەب ئەکات دڵ خودا لە ئاستانی ئەکبەری

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 8 خولەک  851 بینین
بەهاری پڕ سەوزە و سەفا بۆ ئەهلی سۆز و وەفا، جا دڵی بۆ خاڵی کە و چاو لە دەرکەی شەماڵی کە بزانە لەگەڵ تینی هەتاو چلۆن بەفر ئەکا بە ئاو
تەڵەب ئەکات دڵ خودا لە ئاستانی ئەکبەری
بەهاری وەسڵی پێ بدەی زستانی هیجر لابەری
دوێ بڵاوی کردەوە خەبەر نیگاری داوەری
شوکر بەهار هاتەوە بەسەد هەزار دڵبەری
نەسیمی سوبحدەم ئەدا نەویدی غونچە پەروەری
بۆ لالەزار بولبولی هەژار تاقەتی چووە
لە سینە ئاوری شەوقی جەماڵی یار، بەر بووە
لە شاری گوڵستانەوە پەیامی غونچە هاتووە
لە گوڵبونان موژدە بێ زسان مرد و بەم زووە
لە گوڵستان ڕائەخا سەبا بەساتی عەبقەری
ئەسیرەکانی بەهمەنی ئەوا لەحەبس بەرئەدەن
جەفای بەفر و جەوری یەخ لە باغەکان دەر ئەکەن
بەکوێری هەر دوو چاوی شکۆفە زولف دەرئەخەن
بە هاتنی زەمانی گوڵ عەجەب جوانە بەر ئەکەن
چەمەن عەبای ئەخزەر و لالە کراسی ئەحمەری
لە بولبولان بانگ ئەکەن گوڵاڵەکان هەی وەرن
لە نیعمەتی دیداری ئەم گوڵانە لەززەتێ بەرن
چەمەن بەهەشتە، جۆگەکانی جۆی شەهد و شەککەرن
شەتاوەکانی ئەم کەژە چ دڵگوشا و دڵبەرن
شیرین و سەرد و پڕ سەفا میسالی ئاوی کەوسەری
لە گوڵشەنایە سوحبەتی گوڵاڵەکانی موشکبۆ
بە غەیری گوڵشەن ئەی دڵا بە هیچ مەنزەرێ مەچۆ
فریبی غەیری نەرگسی تەبیبەکانی دڵ مەخۆ
چ دڵگوشایە دایەنی کەژ و کەناری باغ و جۆ
حەیات بەخشی خاترە شەمیمی عەتری عەبهەری
چ مەجمەعێکە ئەهلی دڵ کە دێن لە هەر مەکانەوە
لە کوێستانەکانەوە لە دەشتی گەرمیانەوە
بە گەنجی ئارەزوو ئەگەن لە لوتفی موستەعانەوە
میسالی سەلسەبیلە دێ لە کێوە بەرزەکانەوە
ئەم نەهرە ساف و جارییە «دوو ڕوود» ئەبێتە مەعبەری
سوبحان ئەو خودایە وا بە غونچە ڕەنگ و بۆ ئەدا
بە دڵ خەیاڵی ناسک و زبانی گوفتوگۆ ئەدا
بە بولبولان ناڵە و دەروونی میهرجۆ ئەدا
کافوورە دێتە سەر زەوی ئەم بەفرە قەترە قەترە وا
ئەبێتە ئاوی ڕۆشن و شەفاف و ساف و گەوهەری
سەفەر کە بۆ خودا بە دڵ بڕۆ لە کیشوەری تەنا
بگە بە ئارەزوو وەکوو مووسا لە شیوی ئەیمەنا
ببینە حوسنی سەنعەتی لە نەرگسا لە سۆسەنا
چ شادی بەخش نازران لە سەحنی پاکی گوڵشەنا
غونچە بەناز و عیشوەوە سەمەن بە زیب و زیوەری
ئوستادی عیشق لێرەدا بەهرە بە ئەهلی دڵ ئەدا
لە مەکتەبی نزاکەتا تەرتیبی غونچە گوڵ ئەدا
بە سۆزی دڵ کەسێ کە بێت جەرگی خۆ له چڵ ئەدا
له گوڵستانەدا سەبا کە جامی بادە خول ئەدا
شکۆفەکان فڕ ئەدەن لە سەر، کڵاوی ئەخزەری
ئەم بێدڵانە تۆ بڵێ لە ئێمە تەعنە بۆ ئەدەن
ئێمە لە جام و ساقی و لە بادە مەنع بۆ ئەکەن
مەگەر نەیانبیستووە وتوویە شەمعی ئەنجومەن
بە ناز و دڵبەری سەمەن کە دێتە دایەنی چەمەن
ئارامی بولبولان ئەبا بە گێسوانی عەنبەری
سەیری جەماڵی لالە کە لە هیممەتی بەهارەوە
سەدرنشینی گوڵشەنە بە ڕووی ئابدارەوە
وەرە لە جام و ساقی و لە بادە خۆ مەشارەوە
لە نەرگست خەبەر هەیە بە چاوی پڕ خومارەوە
لەگەڵ وەنەوشە دەستەمل لەسەر بەساتی مەخمەری
حەشرە، هەرایە، شۆڕشە، بەزمی دیداری یارە یا
یۆسفی میسرییانە، خۆ نیشانی مشتەری ئەدا؟
چ مەحشەرێکە پڕ سەدا چ مەنزەرێکە پڕ سەفا
شازادەکانی شاخی گوڵ بە شێوەیەکی دڵگوشا
قەبای سەندوسی بە بەر، بە فەرقی تاجی سەنجەری
دروست بگرە گوێ قسەی حەکیمەکانی ڕاستگۆ
ئەم بەحرە قووڵە گیانی من بێ کەشتیبان تی مەچۆ
بەم ڕێگە پێچ پێچەدا بەبێ دەلیل قەت مەڕۆ
لە نازی سۆسەنی کەناری جۆگە تێ بفکرە تۆ
دەروون ڕوون ئەکاتەوە بە ڕووی شەمعی خاوەری
میسالی بەرق ڕۆیی ئەم زەمانی عومری ئێمە زوو
دریغ! فیکری تۆشە و حەساوی ئاخرم نەبوو
مەگەر بچینە دایرەی تەبیبەکانی ماهڕوو
نەمامەکانی گوڵشەنی بە با کە دێنە هاتوچوو
بە لەنجە هۆش و فیکر ئەبەن وەکوو بوتانی خوللەری
ئاگاهدار بە برا! نەفس لە ڕێت لانەدا
دێوی هەوات پەنجەیی عەقڵ و شعوور بانەدا
نەزانی بێ بڕۆ بە شۆن ماهیری بزانە دا
بە ئەمری کردگار ئەکەن لە لالەزارەکانەدا
هەوا گوڵاوپاشی و نەسیم عەتر پەروەری
لە کیمیاگەری ئەی برا! بە فکری نوکتەزاتەوە
بپرسە شەرحی ڕێگە و بڕۆ لە ڕێی نەجاتەوە
بێ دەرسی تەربیەت کەسێ چ سەرفەیێ ئەباتەوە
دەمی سەحەرگەهی بە با کە غونچە دەم ئەکاتەوە
کەناری باغ پڕ ئەبێ لە دڵبەرانی ئازەری
ڕکووع ئەبا وەنەوشە ڕوو بە قیبلە پارسا سفەت
لە سوجدەدایە دایما سەری بە شوکری مەوهیبەت
بە غونچەکان یاد ئەدا سەبا خەساڵی مەحمیدەت
زبانی حاڵی لالە شەرح ئەدا تەریقی مەعریفەت
بۆ ساحیبانی دڵ وەکوو مەقالەکانی حەیدەری
محاڵە زەڕڕەیێ شەڕەف وەدەس کەوێ لە دوو سەرا
مەگەر لە سوحبەتی شەم و جەواری کیمیاگەرا
موراد وا لە قوربەتی خورشیدی زەڕڕەپەروەرا
پەڕەندەی دەشتی گوڵستان لە سێبەری سنەوبەرا
تێکەڵ بە یەکتری ئەبن نقووشی خۆر و سێبەری
لە ئێمە بێژی یاد کەن ئەوانە ئەهلی ئەو سەرەن
ئەوانە دێر بۆ گوڵاڵەکانی بۆبەرەن
بڵێ بەوانە ساکنی قسووری بەرزی ئەو دەرەن
شیرینی موڵکی ئەرمەنە بەرەنگ و شێوە نەستەرەن
یۆسفی میسری گوڵشەنە سەرو بە حوسنی پەیکەری
چ حیرەت ئاوەرە خودا غنج و دەڵاڵی شۆڕەبی
لە شاری حوسنەدا کەسم بە زیب و نازی وا نەدی
لە «صنععەرەبی»ی موعجزە برا نەزەر کە تا بەڵەد ببی
لە بەزمی نەوبەهارەدا گوڵبون بە ئەمری ئێزەدی
زوموڕڕەدینە مەسنەدی شکۆفە تاجە بۆ سەری
وەنەوشە هات بولبولا بڕۆ بە پێشوازەوە
ڕکابەکانی ماچ کە، بە قەلبی پڕ نیازەوە
بڵێ بە شاهی غەزنەوی لە لایەنی ئەیازەوە
لە بورجی ئاب نیلووفەڕ بە سەد خەرام و نازەوە
تلووعی کرد هەر وەکوو تلووع ئەکات موشتەری
سەحەر کە دێتە بەزمەوە سەمەن بەزوڵفی موشکسا
بە ناز تاری گێسوان بە بادی سوبحدەم ئەدا
بە باوەشێنی دڵبەری ڕوخسار باوەشێن ئەکا
هەوا دەماغ پڕ ئەکا لە بۆی نافەیی خەتا
هەزار تەعن ئەدا چەمەن لە موشکی ئەزفەری
ئەی مورغی عەرش ئاشیان چ وەختی غەفڵەت و خەوە
لە عیزز و فەزڵی فەسڵی ئەم گوڵانە بێخەوەر مەوە
گوێ بگرە تایرانی قودس بانگ ئەکەن لە غەیبەوە
کە «مقصورات فی الخيامعەرەبی» دێنەدەر لە خەیمەوە
لەگەڵ بەهەشت لێ ئەدا بەهار لافی هەمسەری
گرینی هەور و خەندەی زەمین و نەشئەی هەوا
بە زەمزەمەی نەخۆشەکانی دەردی هیجر ئەدا شەفا
دەمی مەسێحە بێ درۆ ئەحیای مردوان ئەکا
بە سەبزەزارەدا سەبا ئەگەر عبوور ئەکا گیا
زیکری قیام ئەکەن هەموو وەکوو مریدی قادری
دڵا دەخیلتم وەرە جەواری فیکر پیشەیێ
لە ساقیانی بەزمی شاهـ بگرە بادە، شیشەیێ
عومر گوزەشت، بێنە دەس لە مەعریفەت مەعیشەیێ
لە لوتفی سەنعەتی خودا نەزەر کە تۆ لە ڕیشەیێ
درووس ئەکات گوڵ لەگەڵ هەزار نیشی نەشتەری
ناسینی کونهی زاتی حەق نییە لە تاقەتی کەسا
غەیری نیشاتی قودرەتی نییە شتێ لە دەسڕەسا
«لَوكانعەرەبی» بەردی سەخت ئەدا بە زاری قسەهەڵبەسا
بێ کارگاهـ و ئالەت و پەڕگار و زەحمەتی وەسا
نەقاشی قودرەتی ئەکا لە سەر گەزیزە زەڕگەری
ئەم مانگ و ڕۆژە دێ و ئەچن لەم چەرخە پڕ ستارەدا
نەهار دێ بە دووی شەوا و شەو بەدووی نەهارەدا
ئەم ئیختیلافی شێوە و زبانە وا لەکارەدا
ئەم سەوز بوونەوەی گیا لە فەسڵی نەوبەهارەدا
نموونەیەکی وازحه لە سەر قیامی مەحشەری
بۆ عەدوی زندگانی ئەم زەمینە ڕووتە بێنەوا
بە خزر هەور قودرەتی ئاوی حەیاتی پێ ئەدا
ئەم قسە دڵپەسەندە تۆ لە من ببیسە ئەی برا
ڕەعد نەزیری نەفخەی قیامی خەلقە، سەوزە وا
لە ژێری خاک دێنە دەر بە ئەمری پاکی داوەری
ئەم نیعمەتانە کێ، برا بزانە داویە بە تۆ
بە چاو نووری بینش و زبان زەوق و گوفتوگۆ
بە گوێتی داوە بیستن و بە لووتی داوە چێشی بۆ
ئەم ئینتیزامە ڕێکە لەم زەمین و ئاسمانە بۆ
وجووبی زاتی ئیزەدی بەشەر ئەکات ڕەهبەری
لە دەرکی وەسفی زاتی ئەو شمووسی فیکر «منكسفعەرەبی»
ئەهلی زەمین و ئاسمان بە مەجد و حەمدی «معترفعەرەبی»
هەوری بڕێژێ ئازەری لە بەحری جوودی «مُغترفعەرەبی»
بە کیبریا و عیززەت و بەقا و فەزل «متّصفعەرەبی»
لە باب و داک و ڕۆڵە و شەریک و میسل و ژن بەری
جسمی سەحیح پاڵی دا بە لای دەرد و ئێشەوە
قەلبی سەلیم عاجزە بە دەستی زووخ و ڕێشەوە
سوپای پیری هاتەوە بە سەد هەزار نێشەوە
بەهاری عومر «زاریاناسناوی ئەدەبی» خەزانی هاتە پێشەوە
وەرە بەهاری «تەوبە» گەر سەعید و پاک گەوهەری