لەم شەوی هیجرەدا مەگەر بەدرە شوعاع ئەداتەوە

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 5 خولەک  733 بینین
«لە وەسفی مەحبووبدا وێژرا، وەکوو گەوهەر بە یەخە و داوێنی عاشقانا ڕێژرا»
لەم شەوی هیجرەدا مەگەر بەدرە شوعاع ئەداتەوە
ڕۆژە تلووعی کرد؟ یا حەبیبە لا ئەکاتەوە
بە خاک پای عەرز کەن لە ڕووی ئیلتیفاتەوە
بە پەردەدار ئەمر کا کە پەردە دانەداتەوە
دەرگای میهر و مەرحەمەت لە ئێمە دانەخاتەوە
گەرچی لە بەزمی وەسڵەدا هەر تاری زولفە عەقرەبێ
غەیری ویساڵ نیمە من لە هەردوو کەون مەتڵەبێ
سووتاوی ئاوری غەمی فیراقی ئێوە کەی ئەبێ
بە ئاوی وەسڵ تەڕ بکا بە ئارەزووی خۆ لەبێ
شەفای زەخمی سینە، وا بە مەرهەمی نیگاتەوە
مەنعم لە ناڵە بۆ ئەکەن بەم هەمووە باری ئێشەوە
فەریاد و ناڵە خۆشە بێ لە ئەندەروونی ڕێشەوە
لەبی بە خەندە پێم ئەڵێ مەترسە بێرە پێشەوە
مژەی بە قەهر بانگ ئەکا دواوە! دەس بکێشەوە
لافاوی زەجر ئەم هەوا لە سینە ناشواتەوە
غوڵامی خاکی دەرگەهی پیرانی پاک تینەتم
کە تەوقی شەوقی بەندەگی ئەوانە زیب و زینەتم
سەبا بە شاهـ گوڵ بڵێ فیدای ئەو جەبینەتم
یادی جەماڵی تۆیە هەم سروور هەم سەکینەتم
بەقای ڕۆحی ئێمە وا بە یادی دڵگوشاتەوە
قەدەح فڕێ دە ساقیا پیاڵە ڕزقی مردووە
بە کووپە بێنە بادە چون بە بادە ڕۆح زیندووە
لە عیشق زاوە تەبعی من بە بادە گۆچی گرتووە
ئێرانی ئێمە جەننەتە و ڕزوانە شاهـ «دوڕووە»
جەنابی خزرە هاتووە لە چەشمەی حەیاتەوە
ئەم سەروی گوڵشەنی سەفا بە ڕووی ڕەشک ماهەوە
لە جەوری بادی پاییزی کە هاتە باغی شاهەوە
سەد ئیحتڕامی پێ درا لە شاهی جەم کولاهەوە
گۆیا بە خێرە مەقدەمی خەدەم لە بارەگاهەوە
لەببەیکی لێ کرا لە هەر کەنار و هەر جیهاتەوە
لە دەوری شەمعی ئەنوەری پەروانە جەمعی بەستووە
یەکێ شەهیدی ئەبرووە یەکێ نەچیری گێسووە
حەشرە هەرایە ناڵەیە شیوەن لە حەد دەرچووە
چ ئاورێکە ئەی خودا لە عاشقانی بەربووە
ئەمیری شەوقی هاتووە ئەسیری خۆی ئەباتەوە
لەم عەسرە پڕ لە فیتنەدا کە ڕۆژەکانی وەک شەوە
هەوەس وەزیری ئەعزەم و هەوا جەنابی خوسرەوە
تەقوا غەریب و دەربەدەر بێ کەیف و ناز و پڕتەوە
فەرمانڕەوان و موتتەفیق، فجوور و جەور پێکەوە
بە نووری ئەم چرا برا بڕۆ لە ڕێی نەجاتەوە
نەمامی باغی مەعریفەت هەوری بەڕێژی ڕەحمەتە
مەنبەعی فەیز و ئابڕوو مەعدەنی حیلم و حیکمەتە
ڕێگەنوێنی ڕاستی، چرای دین و میللەتە
مەزهەری لوتفی ئیزەدی ئەختەری بورجی عیززەتە
پەنا بە خاکپای ئەبەن لە غەرب و خۆرهەڵاتەوە
ساقی لە بەزمی شاهدا بەشارەتی نەجات ئەدا
موژدە بەهاتنی شەوی پڕ شەڕەفی بەرات ئەدا
بە کوشتووانی زەهری هیجر، شەربەتی حەیات ئەدا
بە ڕووتەکانی شاری عیشق، هەدییە و خەڵات ئەدا
لە ئێمەش ئەی خودا بە لوتف، ئاوڕێ بداتەوە
زانیوتە چۆنە بێ خەبەر؟ ئەوزاعی ناسڵامەتت
نە زیندەگانی وا ئەبێ نە تۆشە بۆ قیامەتت
بڵێ بە شاهـ ئەی سەرم فیدای سەروی قامەتت
گەدایی بێنەوا بەشێ لە خەرمەنی کەرامەتت
تەڵەب ئەکات و چاوی وا لە ڕێژەوی عەتاتەوە
چ بارەگاهە وا پڕە لە زایرانی باشەڕەف
میسالی کەعبە زایری بەڕێوەیە لە هەر تەڕەف
لە دەور و پشتی مەنزڵی نەچیرەکانی سەف بە سەف
وێساون و بە سەد زبان ئەڵێن حەسرەتا، ئەسەف
بۆ ئەو کەسەی کە زوو نەهاتە سێبەری هوماتەوە
چ ئاستانە؟ ڕاستان غوڵامی خاکی دەرگەهی
فەقیرەکانی عاجزن لە تەخت و ئەفسەری شەهی
شۆڵەی چرای ڕوونی دڵ نەجات ئەدا لە گومڕەهی
بێ ئیقتیباس لەو شەوی گەر ئافتاب یا مەهی
بێ شارەزای! ڕێ نەڕۆی! مار ئەدا بە پاتەوە
چ ئاستانە؟ وا دەکا بە ئاسمان بەرابەری
بە ساکنین و ڕەفعەت و بە مانگ و خۆر و ئەختەری
سەری سەرانە موفتەخەر بە گەردی خاکی بەر دەری
لە کێوەکانی زاهیرە نیشانی عولوو و بەرتەری
کە قوللەیان وا لە ژوور کێوی هەر وڵاتەوە
چ خۆشە ئەی دڵا لە گەڵ هەزار زەخمی نەشتەرا
بژیت و دابنێی سەرت لە خاکی پای دڵبەرا
ئەو داری سەدرە «جنت الماواعەرەبی»ی وا لە سێبەرا
بەزەییەکی بێژە بێ بە سۆزشی سەمەندەرا
بە پرسیارێ دەفعەیێ دڵخوشییەکی باتەوە
ئەمیری موڵکی دڵبەری کە ئارەزووی شکار ئەکا
دانە لە خاڵ و داوی دڵ لە زولفی تابدار ئەکا
بە حوسنی بێ نەزیرەوە کە ڕوو لە لالەزار ئەکا
وەنەوشە سەرفکەندە و گوڵاڵە شەرمەسار ئەکا
لە ئیعتیدالی قامەتا گرەو لە سەرو ئەباتەوە
نیگاری ئێمە «زاریاناسناوی ئەدەبی» لە ڕوو که پەردە لائەدا
بە حازران لە لەعلی لێوی شەربەتی بەقا ئەدا
بە حوسنی خولق و زیبی خەلقی شێوەی بەها ئەدا
بەها بە دیدەیی عەلا و نەجمی دین ضياعەرەبی ئەدا
وەکوو چرای ئەووەڵ ئەم چرایە شەوق ئەداتەوە