دیت چی کرد چەرخی کەچ ڕەفتار

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 3 خولەک  639 بینین
شیوەنی «زاریناسناوی ئەدەبی» بۆ هاو قەتاری، خوالێخۆشبوو «مەلا محەمەد ئەمین شەریعەتیکەس»
دیت چی کرد چەرخی کەچ ڕەفتار
چۆن جەرگی گەزیم وێنەی مار
چۆن شکانی نەمامی ئومێدم
چۆن لە جێگەی گوڵا ڕوانی خار
چۆن ڕفانی گوڵاڵەی شادیم
چۆن ڕژانی بەسەرمدا ئازار
چۆن زووخاوی فیراقی پێ چێشتم
چۆنی کردم بە سووڕەتی دیوار
چۆن ژیانی بە ژان وەرگێڕام
نایە سەر خاترم لە غەم سەد بار
ئاورێکی وەهایە تێبەردام
گشت ئازام سووت میسلی پوار
یانی مەرگی «شەریعەتیکەس» مەرحووم
لەززەتی زیندەگیمی کرد بە ژار
«ئاڵکەڵوو» «مەنشەء» و سەقزشوێن مەدفەن
سەروی لادێ بوو هاتە باغی شار
گوڵ ئەبێ جێگەیی گوڵستان بێ
نە دەر و دەشتی چۆڵ و پڕ لە غوبار
هاوماڵان یەک بە دووی یەکدا
ڕۆین و ئەبڕێتەوە کۆچ و بار
دەستەیێ سەر لە خاک دەردێنن
دەستەیێ تر لە خاکدا پێوار
نۆهەمی تیر بوو کە تیری ئەجەل
بڕی ڕیشەی حەیاتی میسلی مشار
بگری ئەی دڵ هەتا هەیە هێزت
دیدە با بێ میسالی هەوری بەهار
بەسەر ئەو خاکە پاکەدا کە لە ژێر
ئەودا ڕاکشاوە، خەوتووە یار
تا لە ڕیشەی سەفاتی مەحبووبی
سەوز بێ گوڵ نە یەکێ هەزار هەزار
هەر ئەوەندە بڕێژین ئەشکی سوور
تا مەزاری ببێتە وەنەوشەزار
شیوەنێ وا بکەین وەک ئێمە
دەشت و دەر بێتە ناڵە و هاوار
ناگریم بۆ سەدەف ئەگەر شکیا
بەڵکوو بۆ گەوهەرانی بێ ئاسار
یانی گوم بوونی سیفاتی چاکی
لە تەوازع لە عیلم و حیلم و وقار
ساڵی فەوتی دیارە بۆ هەرکەس
بژمێری «يا ولی و يا غفارعەرەبی»
جێگە خاڵی و کتێب بێ خاوەن
مەدرەسە چۆڵ تیا نییە دەییار
هاو عەسران ئەگەر دوو سێ ڕۆژێ
پێش کەون بێ ڕەفیق و خدمەتکار
سواری تابووت بن و بکەونە ڕێ
ڕوو بە خەوگای قەبری تەنگ و تار
ئەی دڵ ئامادە بە کە نۆبەت دێ
تۆیش وا زوو سواری ئەسپی دار
بکەن و بتبەنە ئەوێ بخەوی
ڕووت و بێ پشتیوان و بێ غەمخوار
مامۆساکانی ئایینی ئەغڵەب
نەوەیان کەوتە سەر خەتێکی لار
وا کوژراوە چرای بینشیان
پیان بێ فەرقە زوڵمەت و ئەنوار
عەقڵ بێ ئیختیار و دەس بەسراو
وا بە دەس دێوی نەفسەوە هەوسار
مەسلەکی بابەکانی خۆیان تەرک
کردووە، کەللە ڕووت و بێ کردار
بە «اضاعوا الصلوهعەرەبی» مومتازن
شۆن کەوتووی هەوان ڕوو بە خوار
بۆ حقووقێکی پڕ لە ژان و بڕک
ڕوو بە دونیا بە جارێ کەوتنە غار
بۆ نەچیرێ ئەگەر لە داوی خەن
بکە بڕوا قبووڵ ئەکەن سەد عار
غەرقی شینە پەرتە هۆشی عەفوی کەن
گەر بکا غەیری دەرد و غەم ئیزهار
«اهدنا ربنا صراط الحقعەرەبی»
عەیبمان دابپۆشە یا سەتتار
«زاریاناسناوی ئەدەبی» وا چاکە گشت بێژین
«و قنا ربّنا عذاب النّارعەرەبی»