پەروانە و قەقنووس لەگەڵ سەمەندەر
وتووێژی پەروانە و قەقنووس و سەمەندەر
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
2 خولەک
672 بینین
پەروانە و قەقنووس لەگەڵ سەمەندەر
هەر یەک عیشقی خۆی هاوردە نەزەر
پەروانە وتی من لە پێش ترم
پەڕ و باڵ سووتاو خاتر ڕێش ترم
لە عاشقیدا مەردی مەیدانم
هیچ کەس ناتوانێ شان با لەم شانم
سەدای هەڵێنا وتی سەمەندەر
لەم مەیدانەدا من گۆم بردە دەر
وا بە ئاوی عیشق سەر تا پا تەڕم
لە ئاور دام و ناسووتێ پەڕم
قەقنووس ژنەوتی ئەم ئیددعایە
وتی ئەمانە ئەیڵێن بێ جایە
ئەگەر دەعواتان ڕاسە نە بەتاڵ
بۆچی وێنەی من نابن بە زووخاڵ
دڵبەر کە جەماڵ وەک ڕۆژ بنوێنێ
چۆن ئەبێ عاشق خۆی نەسووتێنێ؟
ئافەرین قەقنووس بۆ جوابی خۆشت
بۆ کزەی دەروون پڕ سۆز و جۆشت
عاشق تا نەگری و نەگڕێ وێنەی شەم
نەوێ وە ئاور لە سەر تا قەدەم
نەسووتێ و نەوێ وە خۆڵەکەوە
ڕۆژی ئومێدی هێشتا هەر شەوە
نەوێ وە چرا بۆ بەزمی یاران
نەوێ وە مەتای موغازەی شاران
نەپشکوێ وێنەی غونچەی بەهاران
نەوێ وە دەوا بۆ دەردەداران
تەواوی ئازای نەوێ وە هەتاو
لە شاری عیشقا غەریب و بێ ناو
برا با ئێمەش عاشقێ وا بین
بۆ تاریکی شەو یاران چرا بین
بۆ یارێ نەگرین خاوەن وەفا وێ؟
بێ تەغییر باقی و دوور لە فەنا وێ
بۆ وەختی سەختی و تەنگی پەنا وێ
بو زام ناسۆری دڵمان دەوا وێ
بۆ بەو نەققاشە دڵ نەدەین تەواو
کە ئەم نەقشانەی ئەگرینە بەر چاو
با شیشەی هەوا پەراش پەراش کەین
ڕوو لە ئاوێنەی زاتی نەقاش کەین
مەدە ئەی «زاریناسناوی ئەدەبی» دڵ بە زولف و خاڵ
بە موژە و ئەبرۆ چاو و لێوی ئاڵ