ئەکا یادی منی بێچارە قەت ئەو شایە حاشا نە

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  552 بینین
ئەکا یادی منی بێچارە قەت ئەو شایە حاشا نە
فەرامۆشی ئەکەم گیانم هەتا تێدایە حاشا نە
قسووری بەختی خۆمە دەفعەیێ ناکەومە بیری
بڵێم نامیهرەبانی زەڕڕەیێ لەو دایە حاشا نە
منم وێڵی بیابانی فیراق و بێبەشی دیدار
لە پەروانە بڵێم ئەو شەمعە بێ پەروایە حاشا نە
ئەگەر چی ناکەس و نائەهل و نائینسان و بێکارەم
ڕەقیب وا تێنەگا مەیلی دڵم بەو لایە، حاشا نە
بینایی خۆمە ناقیس، دەرکی جیلوەی گوڵ ئەگەر ناکەم
چ نوقسانێ لە حوسنی غونچە گوڵدایە حاشا نە
لە سایەی شەوقی دڵبەردا سەرم داناوە ناجووڵم
بە ناکامی چلۆنم دەر ئەکەن لەو سایە حاشا نە
سەروسەودای بولبول چۆن لەگەڵ گوڵدا ئەزەل پێک هات
دوایی قەت هەیە بۆ ئەو سەر و سەودایە؟ حاشا نە
لە نێو پۆلی خەریدارانی یوسفکەسدا بڵێی دەرکەن
لە ڕیزی مشتەری ئەم پیرە بێ سەرمایە حاشا نە
موقیمی ئاستانی دڵبەرم وا تێمەگە «زاریناسناوی ئەدەبی»
کە ڕوو وەرگێڕم و جێ بێڵم ئەم دەرگایە حاشا نە