ئەی سەداقەت پیشە وەعدەت هاتە جێ

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 2 خولەک  552 بینین
ئەی سەداقەت پیشە وەعدەت هاتە جێ
ڕەسم و ئادابی مروەت وا ئەبێ
باغ سەرتیپی لە بەر خاڵی نەبوو
ئەی ئیلاهی تا ئەبەد خاڵی نەبێ
عیللەتی چاکی گیا چاکی تووە
تۆوی پاک و چاکی ئاوا هەر ببێ
سەد کەڕەت ڕەحمەت لە گۆڕی ڕیشەیێ
خەڵفی ڕێک و ڕاسی وای ئەڕوێ لە جێ
دوێ کەرەم فەرمووی کەریم تا مردووە
من هەتیوم بێ قەیوم نیمە کەسێ
وێڵ و سەرگەردان و ئاوارەی وڵات
شاربەشار، کووچە کووچە، دێ بە دێ
ڕێگە نازانم خودا بۆ کوێ بچم
چی بکەم یا ڕەببی جێم دەس ناکەوێ
گەرچی لەم نەسلە گەلێ ئاغا و خان
ماون و پیاون «بحمدللهعەرەبی» وەلێ
مەشهەدی تریاک و کەللایی عەرەق
ئەمڕفێنن دووبەدوو لێرە و لەوێ
بۆ چرووکی ئەم چرووکی هاوەرە
پیاوی ژیر و زیرەکی پێ گێژ ئەوێ
خۆ بە تەعمی تاڵی ئەو ئابڕوو بەرە
عەقڵ ڕێگەی ڕاستی لێ تێک ئەچێ
خەرجی ئەم جووتە حەیاتی لێ بڕین
وەک گوڵی بێ ئاون ئەغڵەب نێر و مێ
دەردی قەرزاری زەبوونی کردوون
سەخت گرتوونی محاڵە لابچێ
بۆ شفای ئەم دەردە سەختانە دەوام
ئەی خوداوەندا لە زاتی تۆ ئەوێ
سا بە مەحزی فەزل و فەزلی مەحزی خۆت
ئەم ڕجام ئەم دەفعەیە ڕەددۆ نەوێ
حەیفە چون نەسڵی وەها پاک و نەجیب
تووشی دەردی وا ئەسەف ئاوەر ببێ
پێم وت ئەی تاجی سەری میر و وەزیر
ئەی جەماڵی حاتەمی «طیعەرەبی» موژدە بێ
ئەدهەمی وا حازرە و چەندێ لەوان
بۆ پەزێرایی جەنابی تۆ گەلێ
«زاریاناسناوی ئەدەبی» بێژە کەرەم، تا مومکینە
غەیری لای ئەم دەستە جێگەی تر نەچێ