لە زەخمی ماری نەفس و ئارەزوو نابینم ئازادێ

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 2 خولەک  655 بینین
لە زەخمی ماری نەفس و ئارەزوو نابینم ئازادێ
نییە فەردێ نەکا لەم زەخمە بێدەرمانە فەریادێ
هەوا چاو و دڵی ئینسانی وا پۆشیوە تێفکرە
لە سەدها یەک نەفەر ناکا لە ڕۆژی ئاخرەت یادێ
وەها مەستی شەرابی شەوقی ئەم دنیایە ئەهلی عەسر
نیانە خۆشەویستر لەو برا و باب و ئەولادێ
لە وەزعی خۆ هەموو ناڕازی و تووڕە و بەشی پێ کەم
هەوەس ئەمڕۆ جڵەوکێشە چ بۆ شاری چ بۆ لادێ
مەکە نەقدی حەیاتت سەرفی ئاوا بوونی ئەم چۆڵە
بە چاوی خۆت ئەبینی هەرکە باقی بێت بونیادێ
موتاڵا کە بە دیدەی فیکر ئەی دیدە نەما باقی
نە بەهرامێ نە دارایێ نە نەمروودێ نە شەددادێ
نییە شیرینێ زەهری پێ نەدا، ئەم چەرخە چەپگەردە
نەبوو و نابێت بێ زەخمی کوڵنگی دەهر فەرهادکەسێ
گرانە بارم و بێزارە ئەم خاکە لە کردارم
بە مەنزڵ چۆن ئەگەم نیمە لە تەقوا زەڕڕەیێ زادێ
فڕیوە تەیری دڵ، شوێنی گومە مەڵبەندی نازانم
خودایا داوی سەییادێکی گەردن خەی نە شەییادێ
سەرم وا لێ شێواوە ڕێگە بۆ مەقسوود، خۆ نابەم
خودا بۆ خاتری ئایەی «كلام اللهعەرەبی» ئیڕشادێ
چ سەختە تەجزیە و تەحلیلی ئەم دەرسە مەگەر شاگرد
بەدەستی گیان و دڵ بگرێ یەخە و داوێنی ئوستادێ
دەمێکە لەم قوڕاوەیدا چەقیوم ڕەحمەتێ یاڕەب
دەرم بێرانە غەیری ڕەحمەتت کوا جێگە فەریادێ
«تحدثعەرەبی»بوونە کەم بەم نیعمەتە نەمدی بە عومری خۆم
تەنی بێ ئێش و ڕەنجی ڕۆزگار و خاتری شادێ
فەلەک بۆ بەردە بارانم ئەکا بەم جۆرە خۆ نەمکرد
وەکوو سەربازەکانی ئەبرەهەی بێ شەرم ئیلحادێ
بە ئوممێدی نەجاتت «زاریاناسناوی ئەدەبی» لەم گێژە بیبێژە
خودا بۆ خاتری ڕۆحی «رسول اللهعەرەبی» ئیمدادێ