کەی عیلاجی دەردەکەم وەک بووعەلی سینا ئەکەی؟
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
508 بینین
کەی عیلاجی دەردەکەم وەک بووعەلی سیناکەس ئەکەی؟
چاوی نابینا بە گەردی دامەنت بینا ئەکەی؟
ئەم هەموو حوسنە لە تۆدا کۆیە من وا تێئەگەم
نازی زیبایی بەسەر کۆگای پەروینا ئەکەی
شانە بۆ ئارایشی گێسوو تەکانی دا، وتم
حەبسی پۆلی دڵ لە حەڵقەی زولفی موشکینا ئەکەی
تێغی بێ باکی وجوودت ڕیشەی جەرگی بڕیم
عاقیبەت دەفنم لە کفنی سووری خوێنینا ئەکەی
خۆزگە بەو ڕۆژە لەسەر قەبرم ئەوێسی یەک نەفەس
تەعزیەی مەرگم لەگەڵ تەکفین و تەڵقینا ئەکەی
«زاریاناسناوی ئەدەبی» هۆشت ببێ گەر سادقی لەم عیشقەدا
سەرفی عومری خۆ لە شەوقی سەرو و نەسرینا ئەکەی