بە داوی پەرچەمی تاتاتە دڵ گیر

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  455 بینین
بە داوی پەرچەمی تاتاتە دڵ گیر
بە برژانگت بڵێ نەیداتە بەر تیر
کە ئەم ئاهووی وەحشەت هاتە گوڵزار
بە داوی میهر گیری دە، نە زنجیر
بە خەندە لێوی بزوان و بە چاوی
ئیشارەی کردمێ بێ سوودە تەدبیر
بە ئاور تا نەبێ گەرم ئاسنی سەرد
چەکوش ناکا لەوا چەندان تەئسیر
سەرم سووڕ ماوە نازانم کەلامی
نەباتی میسرە، شەهدی نابە یا شیر؟
شەرابی زیندەگی ئەڕژێ لە لێوی
مەسیح ئاسا زەمانێ بێتە تەقریر
تەماشایەکی گوڵزاری جەماڵی
دەوایەکی جوانی بەخشە بۆ پیر
وەرە ساقی بە جامێ بگرە دەستم
چ جام؟ ئەو جامە وا نادان ئەکا ژیر
بە بادە غەم بە بادە «زاریاناسناوی ئەدەبی» چون
لە بێدادی فەلەک ناکات تەقسیر