یا «ارحم الراحمین» بڕێژە ڕەحمەت بە سەر

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 7 خولەک  719 بینین
یا «ارحم الراحمينعەرەبی» بڕێژە ڕەحمەت بە سەر
«محمد المصطفیعەرەبی» ڕەسووڵی جینن و بەشەر
سەر باقی پێغەمەران و ئال و یارانی ئەو
هەر چاشت و هەر نیمەڕۆ هەر عەسر و شام و سەحەر
بڕێژە سەریان لە هەوری ڕەحمەتت دەمبەدەم
«صلاتیعەرەبی» بێ ئینتها، سەلامی لە حەد بە دەر
ئەی تالبی مەدحی پڕ کەماڵی «خير الرسولعەرەبی»
ئەی عاشقی پەڕتەوی جەماڵی «خير البشرعەرەبی»
گوێ بگرە ئەوسافی دڵپەزیری ئەو سەروەرە
ڕەحمی خودا ڕاهنوما، ئەمانی ڕۆژی خەتەر
بەحری سەفا و وەفا شەفێعی ڕۆژی جەزا
هەم خاتەمی ئەنبیا هەم کانی فەتح و زەفەر
لە غەرق و حەرق و دمی نەهەنگ و داوی بەڵا
نەجاتی نۆح و خەلیل و یۆنس و بوالبشرعەرەبی
کێوی وقار و سەبات و سەبر و شوکر و ڕەزا
چەشمەی حەیا و سەخا و عیلم و فەزل و هونەر
ئەسڵی وجوود و ئەساسی زوهد و وەرع و کەرەم
ئەرکانی سدق و مرووەت، حیلم و حەزم و حەزەر
بە هاتنی زاتی ئەم حەبیبە بۆ نەشری دین
نە تەنها ڕەهبانە، ئیبنی مەریەمە موژدە دەر
لە بەحری عیلمی علوومی ئەنبیا قەترەیێ
ئەم ڕۆژە ڕوونە لە ڕۆژی تەلعەتی یەک شەرەر
فەسیحەکانی زەمانە نوتقیان بەسترا
لە دەرجی فکری کە دوڕی حیکمەتی خستە دەر
ئەنواری حوسنی ڕەوییەی چاکی وەک ئافتاب
گرتی جنووب و شوماڵ و خاوەر و باختەر
ڕەگی زبانی بەلیغەکانی یەکسەر بڕی
بە تێغی بوڕڕای دەلیل و شیری ئایە و سووەر
خورشیدی زاتی لە مەککە ئەو دەمەی وا هەڵات
شۆڵەی جەماڵی بە جارێ عالەمی گرتە بەر
بێ باب و داک و موعەللیم ئاشنا بوو بە گشت
ئەخلاقی پاک و تەرەققی بەخشی نەوعی بەشەر
ژیا لەوێدا بێ کەسبی خەت و دەرسی ئەدەب
تا جوبڕەئیلی ئەمین پەیغامی هاوردە سەر
ئەو بوو بە مایەی هیدایەت بۆ تەریقی نەجات
ئەو بوو پایەی سەعادەت بۆ ئەجننە و بەشەر
خولاسە ئەولادی ئادەم، سەروەری ئەنبیا
ئیمامی پێغەمبەرانی موڕسەل و موعتەبەر
لەوێ ڕەوانە کرا بۆ سەر عەرەب و عەجەم
یانی خەڵاتی ڕەفیعەی بێعسەتی کردە بەر
دەستووری دینی موبینی دەسبەجێ ڕاگەیاند
بە مەردومانی لە حەق و دینی حەق بێ خەبەر
ئیسلامی ئەنسار لەوێوە هەڵکرا وەک چرا
لەوێ بوو فەرمانی گەورەی هیجرەتی هاتە سەر
لە مەککە دەعوەت کرا بۆ ئەسقا بۆ مونتەها
لە ئاسمان و لە عەرش و کورسی کردی گوزەر
بۆ ئەو بوو بێ واسیتە کەلام و ڕوئیەتی حەق
بۆ ئەو بوو ڕوتبەی «دنیعەرەبی»، بۆ ئەو بوو شەققی قەمەر
وەزیفەی خاسی ئەوە «فاصدع بما تؤمرعەرەبی»
ئادابی ڕاسی ئەوە پەسەندی ئەهلی نەزەر
لە سووئی ڕەفتار و زوڵمی وجوودی قەومی قوڕەیش
دڵی کە گەردی مەلال و میحنەتی کەوتە سەر
لەگەڵ ڕەفێقی شەفیقی غارەدا دووبەدوو
میسالی خورشید و مانگ ڕێگەیان گرتە بەر
ڕووی کردە شاری مەدینە ڕەحمەتی دووسەرا
جێ ما بۆ بەدخواهەکانی زەحمەت و دەردی سەر
بۆ شادمانی نەکەن بەدر و بەقیع و قوبا؟
بۆ نەگری خاکی حەرەم کە ڕۆحی ئەڕواتە دەر؟
حەسرەت بۆ کوفاری نائومێدە لەم نیعمەتە
خۆشی بۆ ئیسلامە لەم بەهەشتە بوون بەهرەوەر
کەسێ کە ئاهوو و گورگی وەحشی و سووسمار
بێنە زبان و بدەن بە سیدقی دەعوای خەبەر
بە یەک ئیشارە لە ڕەگ دەر بێت و بێتە حوزوور
ڕێ بۆ سەلام و بچێتۆ جێگەکەی خۆی شەجەر
شفای زەهر بێ تفی، لە بەینی قامکیەوە
ئەوندە ئاو هەڵقوڵێ تێر ئاو بێ سەدها نەفەر
لە ئێش و ژانی فیراقی بێتە ناڵە و فوغان
دارێکی وشکی بڕاوی بێ گەڵاو سەمەر
ئەوەی بە حەقی نەزانێ و باوەڕی پێی نەبێ
مەلعوونە، شەیتانە ڕووسیایە و ئەهلی سەقەر
بە مشتە خۆڵێ کە خستی ڕووبەڕووی قەومی شووم
گشت کوێر و کەڕ بوون زەلیل و خوار، بێ پا و سەر
چ خۆفێ ڕووی تێدەکا لە حەربی ئەعدا کەسێ
«والله يعصمكعەرەبی» بۆ ئەو ببێتە سپەر
مەلەک سوپای بێت و دەستی نەسری حەق یاوەری
«روح الامينعەرەبی»ی ڕەفێق و هەمدەم و هەمسەفەر
نموونەیەکە لە خوانی لوتفی، باغی بەهەشت
لە تێغی هەیبەتی هەر حەو دۆزەخە یەک شەرەر
خورشیدی بورجی ڕەسالەت، شەمعی جەمعی ڕەسووڵ
موختار و مومتاز و «مصطفیعەرەبی» و والا گوهەر
سوڵتانی مسکین نەواز و شاهی دین ئاشنا
فەقیری دارا غوڵام و عەبدی ئەعلا قەدەر
لە خۆفی تێغی لە ئەعدا ڕۆژی فەتحی موبین
گەیشتە بانی فەلەک هاواری «اين المفرعەرەبی»
بۆ بەندەگی ئەم سوڵتانی دینە ئەهلی حەرەم
جوان و پیر و بچووک و گەورە بەستی کەمەر
بازاڕی لات و هوبەل کەساس و بێ مشتەری
«مناتعەرەبی» و «عزیعەرەبی» بی قەدر و قیمەت و قوڕبەسەر
ڕۆژ هات و شەو وەختی خوی پێچاوە، ڕۆی، نەما
حەق هات و باتڵ تەریقی عوزلەتی گرتە بەر
بە دەستی وەحدەت شکا بە یەکدا جسمی بتان
بە نووری ئیمان بڕا لە بت پەرەستی خەبەر
لە گومڕەهی و لە شیرک و زوڵم و جەور و فجوور
پاکۆ بوو کۆڵان و کووچە، ڕێگە و ڕێگوزەر
منەووەرە تا ئەبەد بەم نوورە «بيت الحرامعەرەبی»
موزەووەرە، مەعموورە، گیانی تازەی هاتەوە بەر
سەفا و زەمزەم بە سەد سەفا و سەد زەمزەمە
بە خاکی پای وەک مەقام و مولتەزەم بەهرەوەر
میزانی ڕەحمەت ئەوندەی ڕەحمی حەق لێ ڕژا
پڕ بوو هەموو حەوش و ماڵ و کووچە و دەشت و دەر
بۆ پێشواز و بۆ ماچی گەردی ڕێت
ئەسوەد نزیک بوو لە دیوار دەرپەڕێ بێتە دەر
لە تاوی ئەو کۆچی ئێوە ئەی حەبیبی خودا
داوێنی مینا پڕە هێشتا لە خوێنی جگەر
چ خۆشەویسێکە وا غوباری نەعلەینی ئەو
«كحل الجواهرعەرەبی»ە نوورە، سورمەیە بۆ بەسەر
دوعای دەوای شێت و هار و ئێش و دەرد و بەڵا
پەنای هەژار و غەریبی بێ کەس و دەربەدەر
ئەنیسی داماوەکانی عاجز و بێ نەوا
جەلیسی سووتاوەکانی شەوق و دڵ پڕ شەرەر
دەستگیر و ئومێدی غەرقەکانی بەحری گوناهـ
دەلیلی ڕێگەی نەجاتی عاسیان، لە خەتەر
ئەی ڕەحمەت، ئەی سەفوەت، ئەی ئەمانی ئەهلی خەتا
ئەی نیعمەت، ئەی عیسمەت، ئەی «نورالهدیعەرەبی» تاجی سەر
نیمە پەناهێ، ئومێدێ، دەستگیرێ بەغەیری تۆ
لە حادیسە و سووئی قەزا و قەدەر
ئەم غەرقی بەحری گوناهی خەجڵەت و غەفڵەتە
ئەم گیری داوی هەوا ئەم حەق نەناسە مەگەر
نۆحی شەفاعەت و لوتف و ڕەحمەتی عامی تۆ
لە گێژی گێژاوی بەحری جەهلی بێنێتە دەر
یا حەی بە حەقی کەلامی پاک و ئایاتی تۆ
«توراتناوی تایبەت و انجيلناوی تایبەت»، «زبورناوی تایبەت» «قورئانناوی تایبەت» و جوملەی سوەر
بە نووری وەجهی کەریم و ناوەکانت هەموو
بە عەرش و کورسی و لەوح و شەمس و نەجم و قەمەر
بە حەقی پێغەمبەرانی مورسەل و موحتەرەم
لە خاتەمی ئەنبیا تا نۆح، تا بوالبشرعەرەبی
بە ئالی بەیت و سەحابەکانی پاک و غەیوور
موحیبی دین و عەدووی کوفر و تەقوا سیەر
سەرانی ئەسحاب، ئەمیرەکانی «اولوالرشدعەرەبی»
بووبەکرکەس و عوسمانکەس و عەلی مورتەزاکەس و عومەرکەس
بە پیران و ئەتباعی پەیڕەوانی ئەوان
بە ئەولیاکانی ئەهلی زوهد و وەرع و حەزەر
یاڕەب بە حەقی ئەوانەی وا وتوومە و ئەوی
مەحبووبی تۆیە و لەوانە فکری من بێ خەبەر
ببوورە لێمان بە ڕەحمی بێ ژومارت خودا
بمانبە ماڵی کەرەم، مەمانخە ماڵی سەقەر
بە غەیری عەفوت خودا نیمانە ڕێگەی نەجات
بە غەیری ڕەحمەتی تۆ نیمانە تۆشەی سەفەر
«زاریناسناوی ئەدەبی»م یاڕەب بە زاری لێت ئەپاڕێمەوە
ئەم غەرقی بەحری خەتا ببەخشە بە پێغەمبەر