٥

لە کتێبی:
لالۆ کەریم
بەرهەمی:
جەمال نەبەز (1933-2018)
 23 خولەک  891 بینین

بەیانی گزنگی هەتاو کەوتن. هەرچی پیاوی ناو پیاوان و کوڕەکوڕەی ئاوایییەکە هەبوو هەموو ڕوویان کردە مزگەوتی دێیەکە و لەسەر سەکۆ پانەکەی کۆڕێکیان بەست. زۆری پێ نەچوو، کاکڵائاغا بە خۆی و دە دوانزە دەستوپێوەندی پڕچەک و دوو ئەفەنییەکەی شەوێوە خۆیان کرد بە مزگەوتەکەدا. مەلاقادری ڕەشەخێل کە مەلای مزگەوتەکە بوو و بە خزمایەتیش ئەگەیشتە خێزانەکەی ئاغا، لەو کاتەدا لە هەیوانەکە قورئانی بە چەند سوختەیەک ڕەوان ئەکرد. کە چاوی بە ئاغا و ئەفەنییەکان کەوت، هەر ئەوەندەی پێ کرا فەقیەکانی بەجێ هێشت و پەلەپەل فەقیانەکەی هەڵکرد و بە هەڵەداوان خۆی گەیاندە ئاغا و میوانەکان و هەر لە ڕێوە، یەکی سێ چوار بەخێرهاتنی گەرمی کردن و وتی:

«وەڵڵا لازمە جەنابتان اعفاعەرەبیی تقصيراتعەرەبیم بفەرموون، کە شەوی ماضيعەرەبیی نائلعەرەبی نەبووم بە ترحيبعەرەبیکردنتان. واسطةعەرەبیش ئەوە بوو بعضيعەرەبی اشخاصعەرەبی لە ئاواییی «کوێرەدێ» وەشدی رحالعەرەبییان کردبوو و قدومعەرەبییان هێنابوو بۆ توجيهعەرەبیی چەند سوآلعەرەبیێکی شەرع و فتوىٰعەرەبی، منیش مفطرعەرەبی بووم رغبتعەرەبییان تحقيقعەرەبی بکەم... و الاعەرەبی خوای متعالعەرەبی عالمعەرەبیی سر و الخفياتعەرەبیە ...مسئلةعەرەبی ديانةعەرەبیت نەبووایە، اوضاععەرەبی هەرلونێک بووایە مشرفعەرەبی ئەبووم بە دیدارتان.»

ئەوەی وت و ئەمجار بانگی کردە فەقیەکانی بۆ دۆشەک و بەڕە و وتی:

«ئا کوڕە! ئەم مفروشاتعەرەبیانە قليلعەرەبین... بزانن چی لەوێیە نەقڵی کەن بۆ ئێرە.»

کە دۆشەک و پشتی هێنرانە خزمەت میوانەکان و هەر کەسە شوێنی خۆی گرت، هەر دانیشتن و دانەنیشتن، ئاغا بە هەر چوار لادا کەوتە چاوگێڕان و تاوێکی چاک بە دەوروپشتی خۆیا هەڵڕوانی، وەک شتێکی زۆر بەنرخی لێ گوم بووبێ و بە دوایایە عەوداڵ بێ. لەپڕ بانگی کردە خەڵقەکە و وتی:

«ئەوە کوا لالۆ کەریم؟!»

عەشامەکە نەختێک بێدەنگ بوون. دوایی، یەکێک لەو لاوە هەڵیدایەوە و وتی:

«وە خوا! وا دیارە هێشتا نەهاتگە... شەوێ یەژای سەرم یەشێ، ڕەنگە هەڵنەستاوێ لە خەو.»

ئاغا هەر کە ئەوەی بیست، دەمودەست یەکێک لە مسکێنەکانی ڕاسپارد و پێی وت: «هەر ئێستا ئەچیت بۆ ماڵی لالۆ کەریم و ئەگەر نوستبوو خەبەری ئەکەیتەوە و لەگەڵ خۆت ئەیهێنی. خۆ ئەگەر هەڵیشسابوو و خەریکی ئیش و کار بوو، ئەوا پێی ئەڵێیت: فڵانە کەس ئەڵێ هەر کارێکی بە دەستەوەیە فڕێی دا و هەتا پێی ئەکرێ خێرا خۆی بگەیەنێتە ئێرە!

ئەمەی وت و ڕوویەکی کرد بە لای ئەفەنییە چاویلکەلەچاوەکەوە و پێی وت: «جەناب! لالۆ کەریم لە کۆنەوە هەتیوی خۆمانە، و بە جازوجگەر خزمەتمان ئەکا منیش هەر لەبەر ئەوەیە وا لەئەندازەبەدەر دڵنەوایی ئەکەم و هەر کاتێ وەختی کۆکردنەوەی ئاوانە و مڵکانە بێ، لەو زیاتر بە کەسی کەی ناسپێرم؛ چونکە دەستپاک و بەسفەت و دڵسۆز و سەرڕاستە. ئەویش خوا هەڵناگرێ هەتا بڵێیت ئێمەی خۆش ئەوێ و سەری لە ڕێدایە بۆمان. بە خوا! بگرە جاری وا بووە، سێ شەو و سێ ڕۆژ خەو لە چاوی نەکەوتووە پاس خەرمان و ڕەز و مەرەزەی بۆ کردووین... لەوەتەی گرانیەکەی پێشووە و ئەم کابرایە هاتووەتە ئێرە ئەو حەلە زەمان ڕەحمەتیی باوکم بووە لەو دەمەوە هەتا ئێستا نە ڕەحمەتی و نە من هێشتان هیچمان دڵمان لێی نەیەشاوە. کە هاتووە بۆ ئێرە و پەنای بردووەتە بەر خوالێخۆشبوو، ئەویش پیاوانە داڵدەی داوە و زۆر حورمەتی گرتووە و هەر تەگبیر و ڕایەکی ببووایە لە پێشا ئەینارد بە دوای لالۆدا. منیش هەر لەسەر ئەو داوودەزمیرە ڕۆیشتووم و ئەڕۆم... وە هەتا لە وزەما بووبێ، یارمەتیم داوە و دەستگیرۆییم کردووە، لە ڕێی خوا و گۆڕەکەی باوکما... .»

ئاغا لەم قسانەدا بوو. کابرای قاسی هاتەوە و وتی:

«ئاغا! وە خوا لالۆ ها لە ماڵەوە لەناو جێگادا کەفتگە، دوور لە گوێران تای لێ هاتگە و یەژێ ناتوانم لە ئەرز ڕاستۆ ووم.»

ئاغا کە ئەمەی بیست، نەختێک ڕەنگی تێک چوو و وتی:

«های بەخێر نەیەیتەوە ئاوا ئەی نەتوت فلان کەس ئەڵێ بێ؟؟ ...»

کابرای مسکێن سەری داخست و بە دەنگێکی پڕ لە شپرزەییەوە وتی:

«بەڵێ قوروان لە فەرمایشتەکەی جەناوتم حاڵی کرد. کەچی یەژای: حەرزی بکە پێڵاوەکانی ئەنێمە بان سەرم... هەر لە شەوێوە قەڵەم دەست و پێم شکاگە... ناتوانم وە پاوە بوێستم... ئەگینا هەر ئەهاتمە خزمەتی.»

ئاغا بە جارێ ڕووی گرژ بوو و بە تووڕەییەوە وتی:

«بڕۆرەوە پێی بڵێ، ئاغام ئەڵێ هەر ئەبێ بێت... کە هات، مەلاقادر ئەیەتەلکورسییەکی بەسەرا کووف ئەکات... دەستبەجێ چاک ئەبێتەوە... دۆعای مەلاقادر یەکاویەکە بۆ لەرزوتا. دەبڕۆ خێراکە لەگەڵ خۆت بیهێنە... ڕاکە دەی!»

مسکێنەکە هەر ئەوەندەی پێ کرا هەی پێی لێ کرد و چووە کن لالۆ کەریم، بەڵام ئەم جارە نزیکەی نیو سەعاتێکی خایاند کەچی نە لالۆ دیار بوو نە مسکێن، ئاغا بە دەموچاوی مڕومۆچیا دیاربوو کە پەستییەکی تەواو دایگرتووە، ئەگەرچی بە درێژی ئەم چەند وەختە پیشی خواردووەتەوە و لە دڵی خۆیا گلی داوەتەوە. جا کە ئەوەندەی پێ چوو لالۆ و مسکێن هەر دوو بە جارێ گۆڕیان گوم بوو، ئاخری خۆی بۆ نەگیرا بانگی کردە هەسەنی عەبە شانشکاو و پێی وت:

«هەر ئێستە ئەچیت لالۆ کەریم ئەکەیتە قەڵاندۆشکانت و ڕایئەفڕێنی بۆ ئێرە.»

هەسەن خەریک بوو وزاقی خۆی بدات بۆ ڕۆیشتن، لەو دەمەدا لالۆ و مسکێنەکە لە دوورەوە هەڵتەک هەڵتەک دەرکەوتن. هەر کە ئاغا چاوی بە لالۆ کەوت، وەک گوڵی دەمەو بەیان گەشایەوە و ڕەنگێکی تر هاتە ڕووی.

لالۆ هەرچەندە بەسەر زاری هەنگاوی قورسی و بێتاقەتانەی دائەگرت. کەچی کە هاتە پێشەوە، هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی لە چڕوچاویا دیار نەبوو. هەر گەیشتە جێ و نەگەیشت، ئاغا گورج بانگی کردە نزیک خۆیەوە وتی:

«لالۆ کەریم! ئەوە بۆچی دواکەوتی... ؟ چ خێرتە؟ ئا دەی مەلاقادر وەرە ئێرەوە دۆعایەکی بەسەرا بخوێنە!»

مەلاقادر تەزبیحە نێرجیلە سەدویەک دەنکییەکەی لە گیرفانی کەوا شۆڕەکەی درهێنا و کەوتە لێوبزواندن و فووهاویشتن بەملا و بەولای خۆی و خەڵقەکەدا و خێراخێرا تەزبیحاتیشی بەدەمەوە ئەکرد. قەدرێکی چاک ئەمەی کرد. پاشان، وتی:

«ئینشائەڵڵا بە هیممەتی جەددی کاکە حمەدەوە ئیفاقەت دێ و عەلەمت تیا باقی نامێنێ مع مافيهعەرەبی، ئەگەر تقاضاعەرەبیی کرد یاسینێکی مغربعەرەبییشت بۆ ئەنووسمەوە بە قطعةعەرەبییەک مشمععەرەبی تفليفعەرەبیی بکە و بە عظمعەرەبیی ترقوةعەرەبی تا تعليقعەرەبیی بکە.»

لالۆ ڕووی کردە ئاغا و بە دەنگێکی ئاڵۆزکاوی پچڕپچڕەوە وتی:

«وە خوا ئاغا... دوور لە ڕووتان هەرچی گیانی خوا داویە وە من؛ هەر لە تەپڵ سەرمەوە تا کەڵەئەنگوست پێم ژان ئەکا، ئەگەر مەرەخەست بکردمایە، بێ قەیی وێ بچوومایە لێی ڕاکشیامایە زۆر خێرتەگەیشت... .»

ئاغا گورج هەڵیدایە و وتی:

«باشە، باشە... تۆ جارێ دەوروپشت و سنووری ئەو پارچە زەویانە لە بەردەم ئەم زاتانەدا هەڵبدە، ئەوسا خوا حافیزت بێ. بچۆ لێی پاڵ کەوە تا خوا شفات ئەدا.»

لالۆ کەمێک بۆی مات بوو و چاوی بڕییە ئەرزەکە و لەژێر لێوی خۆیەوە وتی:

«زەویی چی ئەفەرموویت؟!... قوروان!»

ئاغا ئەم جارە بەتوندییەکەوە وەرامی دایەوە:

«چۆن زەویی چی! ئەی گوایە حەمەی دەمڕاست هیچی بۆ باس نەکردوویت؟ لە خوا و گۆڕی مردووان بە زیاد بێ ئەوەندەمان زەوی هەیە. پشتاوپشتمان لێی ئەحەسێنەوە... هێشتا ئەڵێیت زەویی چی!»

حەمە لەو لاوە ڕاست بووەوە و وتی:

«وە خوا... ئاغا! دوێشەو کە لە خزمەت جەناوت مەرەخەس ووین، سەرمان لە قسەیە تر گیر وو... ئیتر، بەشارەتم وەسترا پێی بێژم... ناوێ دڵت بێشێ... قوروان...»

لالۆ تۆزێ سەری بەرز کردەوە و بە دەنگێکی ئەسپایی و پڕ لە شڵەژانەوە وتی:

«قوروان! ئەزانم لە سایی خوا و هیممەت شێخ «ئەولقادر گەیلان»ییەوە زەویتان فرە هەس، بەڵام یەژم کامیان ئەفەرموویت...! ئەوە حەمە خۆشی حەرزی جەناوتی کرد هیچ قسەوواس وەهای لا نەکردگم.»

ئاغا سەرێکی ڕاوەشاند و وتی:

«ئەی کۆنەسۆفی... سوورەچنار ئاوایی... عەبەزلە... ئەبوو دوێنێ شەو حەمە پێی بوتیتایە.»

لالۆ کەریم سەری نەختێکی تر هەڵبڕی و بە دەنگێکی خنکاوەوە وتی:

«قوروان... فەرمووت سنوور...ی چی بێژم...؟ چۆن؟؟؟»

ئەم جارە، ئاغا هەر دوو چاوی زەق کردەوە و ڕاست بڕییە لالۆ کەریم و پێی وت:

«بەڕاستی وا دیارە ئەم نیمچەتایە خەڵەفاندووتی کابرا...»

ئەمەی وت و ویستی درێژە بە قسەکەی بدات، بەڵام کابرای ئەفەنی چاویلکەشۆڕەکەی سەر لووتی نەختێک هێنایە پێشەوە لە چاوی و گورج قسەکەی پێ بڕی و وتی:

«ئاغا! جەنابت مساعدةعەرەبی بفەرموێ... با من حاڵی بکەم.»

ئینجا، چەند هەنگاوێ لە لالۆ هاتە پێشەوە و وتی:

«لالۆ، ئەو زەویانەی کە ئاغات بۆی باس کردیت پێمان بڵێ بزانین سنووری هەر یەکەیان لە کوێوە دەست پێ ئەکات و ئەگاتە کوێ و لە بنەڕەتا هی کێ بووە و بە کێ فرۆشراوە و چەند ساڵە بە دەست جەنابی کاکڵائاغاوەیە...! ئەوسا ئەبێ لە مەحکەمەشا هەرچییەک لێرە ئەیڵێیت، لەوێش ئەوە بڵێیتەوە... ئیتر هەر ئەوەنە.»

 

لالۆ کەریم وەک تاسێک بەسەریا بێ، ماتییەک دایگرت و تۆزێک وەستا. ئەمجا وتی:

«جا وۆچێ! گوایە ئەم زەویانە خراونەتەوە وەردەست حاکم و حوکماتەوە خوانەخواستە؟!»

بەڵام بەرلەوەی وەرامی ئەم پرسیارەی بدرێتەوە، لەپڕ ئەفەنییەکەی تر هەستایە سەر پێ و نەختێک پانتۆڵەکەی هەڵکێشا و قۆپچەی چاکەتەکەی داخست و سنگی دایە پێشەوە و وتی:

«بەگم تۆ جەنابت وازی لێ بهێنە. با من تێی بگەیەنم من شارەزای دەمودوانی ئەمانەم.»

ئینجا، ڕووی کردە لالۆ و پێی وت:

«لالۆ! ئەم زەویانەی کە ئێستا ئاغا بۆی هەڵدایت منازةعةعەرەبییان لەسەرە. ئەبێ یەک یەک تسويةعەرەبی بکرێن؛ بۆ ئەوەی هەمووی یەکلایی بکرێنەوە و تاپۆ بکرێن. بۆ ئەمەش چەند شایەتێک گەرەکە کە سەرحە و سنووری ئەو شوێنانە بەتەواوی بزانن و تۆش یەکێکی لەوانە، ئیتر تۆ چی ئەزانی لەبابەت ئەم زەویانەوە بیڵێ...؟ ئێستە ئێمە تەنها منازەعەکەرەکان و شایەتەکان قەید ئەکەین و قسەی دەمیان وەرئەگرین و لای خۆمان ئەینووسین. دوایی، محاکەمەکەی لە شار ئەکرێ... ئێستە تێ گەیشتیت؟!»

لالۆ نەختێک کەلەکەی خۆی هەڵکڕاند و وتی:

«ئەفەنی تۆ شەکر بخۆ. ئاغا خۆی جەناوی قەواڵەی لە خزمەتا نییە! ئیتر وۆچی گوایە وا مێمڵی لێ پەیدا بووگە؟»

هەر ئەوەندە لالۆ کەریم وشەی مێمڵی هات بەسەر دەما، ئاغا بە تووڕەییەکەوە دەنگی لێ هەڵبڕی و وتی:

«بە خوا تۆ کابرایەکی سازندە و درێژدادریت! تۆ هەقت چییە بەسەر ئەم قسانەوە! سەلکی سیریت! قنچکی پیازیت! چیت؟ ئێستە وەختی ئەم قسانەیە؟ ... ئاخر سەر و سەنەمەی چوار ڕیژگاوی لە گوێی گادا نوستووی وەک تۆ بوو هەرچی بۆرەپیاو و ناکەسبەچە هەیە لێمان ڕاست بووەوە... دە قسە بکە قسە! دەی!»

ئەم جارە، لالۆ نەختێک خۆی کۆ کردەوە و بەهێواشی تۆزێ لە ئاغا هاتە پێشەوە و وتی:

«قوروان هەر دوو دەستەکانت ماچ ئەکەم... پێڵاو خۆت و منداڵەکانت ئەخەمە بان سەرم... بۆرەپیاوی چی ڕاست بۆتۆە... بیم وە قوروانت! تو خوا با وزانم مەسەلە وەتواوی چییە؟»

ئاغا بە دەنگێکی پڕ لە گلەیی و سەرزەنشتەوە دەستی بە قسە کردەوە:

«ئاخر هەی بێئەقڵی نەفام! ئەی نازانی «تالە»ی کاک ناهەسەنی بەردەڕەش لێمان ڕاست بووەتەوە و تەمایەتی هەر بە قاڵەی دەم، خۆی بکا بە برابەشمان... وەزانی ئەمەش ئیش هەتیوومەتیوە! ... ئینجا ها...»

لالۆ کە ناوی تالەی کاک هەسەنی هاتە بەر بای گوێ، چاوی گەزێک داپچڕی و تەماشایەکی دەوروپشتی خۆی کرد. کەسی بێگانەی لەناو کۆمەڵەکەدا نەدی، جگە لاوێکی چوارشانەی تێکسمڕاوی سمێڵسووری جلدڕاو نەبێ. نەختێک لەپشت ئەفەنییەکانەوە بە چیچکانەوە دانیشتبوو، پارچەیە قاقەزی زەرباوی لوولەکراوی بە دەستەوە گرتبوو. لالۆ نەختێک تێی ورد بووەوە. دوایی، زەردەیەک هاتە سەر لێوە وشکە لەرزۆکەکانی. وردەوردە لە کوڕە گەنجەکە نزیک بووەوە، هەتا گەیشت بەردەمی و لەپڕ دەستی کردە ملی و توند گوشی بە خۆیەوە و ئەملاوئەولای کوڕەی ماچ کرد و چاوی پڕ بوو لە فرمێسک و بەدەم قوڵپی گریانەوە وتی:

«تو خوا تۆ کوڕ کاکەهەسەنی؟ تو خوا تۆ کوڕ ئەوی...؟ ئای چاو زەمانە کوێر وێ و لێڵایی من دایە وۆ لالۆهەسەن، دەست من بشکێ وۆ ئەو باوکە غیرەتەت... ئەرێ وە خوا تفەنگ بڕناو و ماینە شێ هەر لە خۆی ئەهات، هەتا ئە وپیاو وو هەزاران کەس لە دیوەخان ئەوا نانی ئەخوارد...! تو خوا تۆ کوڕ لالۆهەسەنی...؟»

کوڕە بە کزیەکەوە وەرامی دایەوە:

«ئەرێ وە خوا من کوڕ ئەوم... دیارە کە تۆ باوک من بناسیت... ئەشزانیت ئەم زەویانە حەڵاڵ کێن؟»

بەڵام ئاغا نەیهێشتە سەر ئەوەی لالۆ و کوڕە لەمە زیاتر ڕاز و گلەیی بکەن. قایم نەڕانی بەسەریا و وتی:

«لالۆ بەسیەتی هەڵەوەڕی و چەنەبازی، ئەم خەڵقە هەموو چاوەڕوانی تۆن، وەرە چی ئەزانی بیڵێ و لە کورتی بیبڕەوە.»

لالۆ وا دیار بوو لە نەڕەکەی ئاغا سڵەمییەوە؛ بۆیە چەند هەنگاوێک لە کوڕەکە هاتە ئەم لاوە و بە چیچکانەوە دانیشت و سەری داخست و چاوی بڕییە ئەرزی سەکۆکە و بەردێکی بچکۆلەی هەڵگرت و دەستی کرد بە خەتکێشان لەسەر زەوییە ئاوڕشێنکراوەکە و قەدرێکی چاک ئەوەی کرد. خەڵقەکەش هەروا بێدەنگ و بێورتە هەر یەکە لە شوێنی خۆیان ڕەق بووبوون، بەڵام دەنگێکی کوتوپڕ پەردەی ئەو کشوماتییەی دڕی. لەپڕ ئاغا بە قیژەیەکی قایمەوە تێی خوڕی:

«لالۆ! ئێستە، یان قسە بکە، یان بڵێ نایزانم، ئەوەندە بەسەرمان مەگێڕە... دەی!!»

بەڵام لالۆ بە نیک و بە بەد وەرامی نەدایەوە وەک مسی لە گوێ کرابێ. لەبەر ئەوە ئاغا ناچار بوو بە تووڕەییەکی ئاشکراوە بڵێ:

«ئەوە بلوێرە بۆ گا لێ ئەدەم... لالۆ تەڕەماش! ئەوە بۆ زمانت لە گۆ کەوتووە؟»

لالۆ بە دەنگێکی پەشۆکاویی لەسەرخۆنەماوەوە وتی:

«وەڵڵاهی قوروان... بێژم چە! ئەوا من ڕیشم چەرمووگ وو و سەرم لە گوێ قەور ئەلەزێ... گشتیم وە تاحەت خواوە وەسەر برد... ئێستە ئەوێ...!»

ئیتر بە قسەکەوە خنکا و بۆی تەواو نەکرا، بەڵام کاکڵائاغا، بە نەڕەیەکەوە هەڵیدایە:

«ئێستە ئەبێ چی بکەیت؟ ئەتەوێ بڵێیت کافر ئەبم و خوا لێم ئەڕەنجێ؟ های! های! های! بە خوا شتێکی باشە... بۆچی من داوای کارێکی ناهەقت لێ ئەکەم! هەی گەوجی ڕیژگاو؟ شەرمەزاری ئەمە دنیا و ئەوە دنیا بیت!»

لالۆ بە شپرزەیییەکی تەواوەوە وەرامی دایەوە:

«ئاغا بیم وە سیاقەی خۆت و ماڵ و منداڵت... من هەر نۆکەر و نانخۆر ئێوەم... بەڵام قورحان... ... ها لە مەجێنا! قورحان! ... قورحان وە قوروان ئیسم و ناوی ووم فرە گەورەس سوێندپێخواردنی چە وە ڕاست چە وە درۆ پیاو ئەکا نوغرۆ... .»

لەمەدا بوو ئەفەنییە چاویلکەلەچاوەکە نەختێک چاویلکەکەی ڕاست کردەوە و وتی:

«ئێوە بۆچی سەر لە لالۆ ئەشێوێنن!»

ئەمەی وت و خێرا ڕووی کردە لالۆ کەریم و پێی وت:

«لالۆ خۆ ئێستە هیچ قورئان و حەدیس لەناوا نییە! تۆ چی ئەزانی بیڵێ دوایی ئەمێنێتەوە سەر مەسەلەی مەحکەمە... ئەویش شتێکی وا نییە کار نییە خوا ئاسانی نەکا.»

لالۆ زەردەخەنەیەکی پڕ لە شەرم و تەریقی هاتە سەر لێوی و بە تیلاییی چاو سەیرێکی تالەی کاکەهەسەنی کرد و وتی:

«جا خاسە وۆ مەحکەمەش جواب نامە تێ وەدواما...»

ئەمجار، ئەفەنیی دەفتەربەدەست گورج هەڵیدایە و وتی:

«جا با بێت بە دواتا... خۆ سەرت نابڕن لالۆ! بۆخۆت لە خزمەت ئاغادا ئەچیت کەیفێکی ناو شاریش ئەکەیت و لە خزمەتیا ئەگەڕێیتەوە.»

لالۆ کە ئەمەی بیست، هەناسەیەکی ساردی هەڵکێشا و وتی:

«جا خۆ من نایەژم سەرم ئەوڕن... ئەوان سەر پیاو وەک منیان وۆ چییە؟ سەر من وە قوڕا چێ... وەڵام یەژم قورحان ناکەفێتە مەجێنەوە؟»

ئەفەنی بە پێکەنینێکەوە وەرامی دایەوە:

«ئای! جا قەی چێ کا! با قورئان بکەوێتە بەینەوە... خۆ تۆ درۆ ناکەیت؟ درۆ ئەکەیت؟ »

لالۆ دیسانەوە سەری داخستەوە و چاوی بڕییەوە ئەرزەکە و قەدرێکی چاک بێدەنگ بوو. لەناکاو، دەنگێک دایچڵەکاند. ئاغا شاتاندی بەسەریا:

«ئێستە لالۆ کەریم! تاقە یەک قسەت لێ ئەپرسم جوابی بدەرەوە و هیچی تر: نە سوێند بخۆ و نە قوڕئان بڕەپێنە... تۆ ئەم زەوییانە بە هی کێ ئەزانیت؟»

کەچی لالۆ وەک قوڕقوشم کرابێتە گوێیەوە، چەند نقە لە دار و بەردەوە هات ئەوەندەش لەوەوە. ئەم جارە، ئاغا خۆی کۆ کردەوە و چەند پێیەک لە لالۆ هاتە پێشەوە و لەپڕ یەخەی سەڵتەکەی گرت و ڕایوەشاند و وتی:

«لەگەڵ تۆمە... تۆ... مردوویت... ئەگەر مردوویت، با بزانین تا گۆڕت بۆ هەڵکەنین! دە قسە بکە قسە... چاک یان خراپ.»

ئاغا لەگەڵ ئەم قسانەدا خێراخێرا لالۆی ڕائەتەکاند و خەڵقەکەش بە جارێ سەرسام بووبوون. نەیانئەزانی چی بکەن وەک ئەم بەزمە لە خەوا ببینن.

هەموو چاویان بڕیبووە لالۆ کەریم و هەرکەسە لە شوێنی خۆیەوە ڕەق ڕاوەستابوو.

لالۆ بە شێنەیی دانەویەوە و تەمای بوو قاچی ئاغا ماچ بکات بەڵام ئاغا گورجوگۆڵ قاچی خۆی کێشایەوە و وتی:

«ماچومووچ پارە ناکا... ئێستە ئەبێ قسە بکەیت... بزانم مەبەستت چییە؟»

لالۆ کە زانی هیچ چارەی نەماوە و هەر دەبێ قسە بکات، ئەمجا بە دەنگێکی پەشۆکاوی لاڵەوە وتی:

«ئاغام! وە قو... قوروان قەور... باوکت... ووم. لێم گەڕێ... بیکە وە سنو... سنووق سەر پێغەمبەر لێم گەڕێ... ئەم ئیشە وە من... من ناکرێ. هەر شتێ جەناوت یەژیت من سەرم ها لە ڕێیا، بەڵام ئەمە قور... قورحانە!»

لەم کاتەدا، ئاغا قسەکەی پێ بڕییەوە و وەخت بوو بە دەستەکەی تری نەختێک سەر و گوێلاکی لالۆ بکوتێتەوە، بەڵام ئەفەنییە چاویلکەلەچاوەکە گورج هەستایە سەر پێ و دەستی ئاغای گرت و لە یەخەی لالۆی کردەوە و وتی:

«تۆ فەرموو جەنابت دانیشێ، هەر ئێستە لالۆ قسە ئەکات. ئیتر، حەیف نییە تۆ دەستی خۆت لەوەدا پیس ئەکەیت؟»

ئاغا دەستی لە چمکی سەڵتە پینەکراوەکەی لالۆ بەرەڵڵا کرد و ڕووی کردە ئەفەنییەکە و بە توندییەکەوە وتی:

«ئەفەنی! خۆت ئەزانیت من مەبەستم ئەوە نییە ئەم گوێدرێژە قسە بکات، یان نا! من لە شەوێوە بەتەما بووم کە بەیانی لەپێش هەموو کەسێکا بێتە ئێرە و کە هات، ئەوە بوو دیت چۆن هاتنێک هات... دوایی، خۆ من لەسەر شایەتیی ئەم نامەردە پەکم نەکەوتووە... بەڵام ئەم ئەیەوێ من...»

وا دیار بوو، لالۆ ئەم قسانەی دوایی کاری لە جەرگی کردبوو؛ بۆیە بە ترسولەرزێکی زۆر و بە دەنگێکی تێکەڵاو و بە قوڵپی گریان خنکاوەوە وتی:

«ئاغا گیان بیم وە نۆکەر سەیەکانت! من ناوێرم وە ڕاست سوێند بخۆم... ! چە... جایە... یە...»

ئیتر دوژمنی گیانت بێ ئەم قسەیەی لالۆ وەک فیشەکەشێتە ئاغای برد بە حەوادا و بە جارێ چاوی پەڕییە پشتی سەری و هەر ئەوەندەی پێ کرا هەستایە سەر چۆک و وتی:

«ئێستە ڕاستییەکەیم بۆ دەرکەوت... بۆم دەرکەوت... مەبەستت ئەوەیە بڵێیت ئەمەوێ بەدرۆ و دەلەسە و بە زۆری دە گەنگ ئەم مڵکانە بکەم بە هی خۆم! ئەتەوێ وا بڵێیت؟ هەی دەویتباب! هەی سەگبابی بێسفەتی قسەتڕن... ! وا دیارە تۆ نەخۆش نیت، بە ڕەشەسیل تۆپیت ئاوا... ! دیارە... دیارە... ئەوە بۆیە ئەتویست نەیەیتە ئێرە... ! ئەم... هەبێ و نەبێ، سەگباب تەماعت نراوەتە بەر.»

لالۆ بە ڕەنگێکی زەردی هەڵبزرکاوەوە سەرێکی هەڵبڕی و دیسانەوە لێوە لەرزۆکەکەی خستەوە کار و وتی:

«قوروان پێڵاوەکانت ئەنێمە بان سەرم... تو خوا حاجز مەوە... دنیا گشتی پێنج و دوو ڕۆژێکە و ئەوڕێتۆە.. ئیمڕۆ دنیایە و سوەینێ قیامەتە... پیاو چۆن ئەتوانێ خۆی شەرمەزار لای خوا و دیوان مەحشەر بکات! خۆ ئەگەر تەماحیش یەژیت ئەوە قورحانە ڕەشەکەی ئەم مزەوتە و شێخ قادر کەسنەزان خۆیان خەوەردارن، ئەگەر هەر لە کاسەیە ماستۆە هەتا مریشکێ هەتا ووزنە لاتێ وە ماڵما هاتوێ... !»

ئەم جارە، ئاغا هەر ئەوەندەی پێ کرا ڕاست بەرزە و بڵێز بووەوە و قیژاندی:

«ووس بە ئیتر! سواڵکەری سواڵکەربەچەی چڵکاوخۆر... ووس بە... ئەگینا زمانت ئەبڕم. ناهەقت نییە ڕیخۆڵەکانت خووساوەتەوە؛ بۆیە وا چاوت سوور بووە و زمانت پەیدا کردووە. تف فووە... لە چارەت ئاوا.»

تفێکی گەورەی هاویشت بۆ دەموچاوی لالۆ کەریم. چەند پڕیشکێکی چووە چاوە سوورهەڵگەڕاوە فرمێسکتێزاوەکانییەوە و خستنییە پرتەپرتکردن و هەندێکیش چووە دەمیەوە و لێوە وشکەکەی تەڕ کردەوە. ئەوی تریشی بە ڕیش و سمێڵیەوە گیرسایەوە ئەتوت چلوورەیە و بە گوێسەوانەی لادێدا هاتووەتە خوارەوە.

ئاغا کە ئەمەی لە لالۆ کرد، لالۆ دەستبەجێ ئارەقی تەریقی ڕشت و بە تەختی تەوێڵیا هاتەخوارەوە بۆ ناوچاوی و تێکەڵ بە تفەکەی ئاغا بوو و هەر ئەو دەمە وەک وڵاخی ژانکردوو هاتە هاژین و کەفچەندن، بەڵام لەپڕ زمانی پژا و دەمی هاتە گۆ و وتی:

«ئەرێ بسوڵمانینە! ئەها وە هەقی سی جزم ئەو قورحانەی ها لەم مزەوتە و ها لە سنگ ئەم مەلاقادر حازریەدا، هەرچییەک یەژم ڕاستە و درۆی تیا نییە یاخوا ئەیەر من وە درۆ ماڵ یەکێک وە هی یەکێ تر بکەم، خوا سەلب سەرەمەرگ و ڕووڕەش ئەو سحاتەم کا کە دامان یەڵنە قەورەکەوە. ئەم زەویانە کە ئاغا هەڵیدان گشتی هین باوک ئەو کوڕەن و ئیستەکێ ئەو کوڕە وە شەرح خێو ئەم مڵکانەیە پاش باوکی – لالۆ لەو دەمەدا دەستێکی بۆ کوڕە گەنجەکە درێژ کرد - و ماف کەسی تری پێوە نییە. ئەوەتی ڕەحمەتی باوکی کوژراگە، ئاغا گرتوویە ژێر دەست خۆی...»

لالۆ کە ئەوەی وت. بە لایەکی چاو تەماشایەکی ئاغای کرد، دی ڕەنگی بە چەشنێک گۆڕا بوو وەخت بوو داخی ئەم قسانەی پێ بڕێژێ. کە چاوی بەوە کەوت، نەختێک دەنگی نزم کردەوە و وتی:

«جا ئیتر نازانم لێی کڕیگن، نام خۆیان پێیان فرۆشتگە، ئەوە حوکمات چۆنی ئەوڕێتەوە کەیف خۆیەسی... من بۆ ئەوەی کافر نەووم...»

ئاغا زەردەیەکی پڕ لە غەزەب هاتە سەر لێوی و ڕووی کردە کابرای ئەفەنی و وتی:

«ئەفەنی! تو خوا! تۆ لێی بپرسە بڵێ هەی سەگبابی زڕتەبۆزی کاسەلێس کەمت زەکات و بەراتی ئەو مڵکانە وەرگرتووە؟»

لالۆ ئەم جارە بە دەنگێکی نەختێ قایمترەوە لە جاری پێشوو وتی:

«قوروان خۆ ئەگەر کەس نەیزانێ جەناو مەلاقادر خۆی ئەیزانێ، ئەو زەکاتەی من وەرم گرتگە چۆن ووە. خۆی تەشریفی قەبڵاندوویەسی وە پارە... وە پارەکەی داوەتە دەست من و فەرموویەسی قەووڵی کە. منیش قەووڵم کردگە. دوایی، فەرموویەسی دە بیوەخشەرەوە وە خۆم. منیش وەخشیومەتەوە وە خۆتان. ئێوەش خوا لێیان وەزیاد کا و نان کەم نەخۆن، وەراموەر گشت ئەو ناز و نیحمەتە یەک دوو هۆقە چەڵتووکتان پێ داگم. خوا لێتان نەشارێتۆە.»

ئاغا خەریک بوو بێتە قسە، بەڵام زەردەخەنەی ئەفەنییە گەنجە دەفتەربەدەستەکە نەختێک ساردی کردەوە. لەو دەمەدا، مەلاقادر نەیکردە نامەردی. دەستپێشکەری خۆی کرد و بە تووڕەییەکی تەواو و بە لووتێکی بەئەنقەست منگکراوەوە وتی:

«لالۆ تەڕەماش! خۆ تۆ منیشت خستە صفعەرەبیی متهمينعەرەبی... تۆ هەر ناماقووڵییەک ئەکەیت بیکە، لكنعەرەبی حەد و ڕایەت ناکەوێ افتراعەرەبی بە رجالعەرەبیی ئیسلام بکەیت، بوختان کردن بە اتباععەرەبیی خوا و ڕسوڵی خوا کوفری مطلقعەرەبیە و هەر شخصعەرەبیێکیش كافرعەرەبی بکوژێ حديثعەرەبیی شەریف ئەفەرموێ دەستی سەوز ئەبێ؛ چونکە قەتڵی كفارعەرەبی واجب الوجوبعەرەبیە.»

کاکڵائاغا کە ئەوەی گوێ لێ بوو، بە جارێ گڕی گرت و ئیتر سێودووی لێ نەکرد گاڵی دەستوپێوەندەکانی لێ دا و وتی:

«ئا دەی ئەم سەگبابی کافرە بدەنە بەر شەق... ئا دەی بە لقە فریشکی بخەن لە پێش چاوم، ئادەی سەری بنێنە گۆڕی باوکە تۆپیوی.»

ئیتر دوژمنی گیانت بێ! دە دوانزە زەلامی زەبەللاحی لەندەهوور بۆ لالۆ ڕاست بوونەوە و تێی ئاڵان. ئەوەندەیان پیا دا، شڕەودەڕەیان بە بەرەوە نەهێشت.

لالۆ لەتاو پیری و زەبری تێهەڵدان، وای لێ هاتبوو نەیئەتوانی خۆی بە پێوە ڕاگرێ؛ ناچار دەستی کرد بە پاڕانەوە و لاڵانەوە، بەڵام هەزار هاوار و قیژە و خوا و پێغەمبەر پووڵێکی نەئەکرد. ئاخری، بە شەق لەسەر سەکۆکە فڕێیاندایە خوارەوە. هەتاوەکوو، یەکێک لە بەردەستە نزیکەکانی ئاغا دەستەوخەنجەر هەڵیکوتایە سەری و خەریک بوو ونجڕونجڕی بکات.

بەڵام خواوڕاستان کابرای چاویلکەلەچاوەکە ئەوەی دی، دەمودەست نەڕانی بەسەریا. توانی تکا لە ئاغا بکات واز لە لالۆ کەریم بهێنن. باش بوو، لالۆ ئیشی بەوە نەختێک چاک بوو. ئەگینا، دەمێ بوو لە حەوت ساڵان ڕاست ئەبۆەوە. ئیتر، لە خوار سەکۆکەوە لالۆ پاڵ لێی کەوت. یەکێک ئەیوت ماوە و دە ئەیانوت مردووە.

پاش نەختێک، ئاغا هەستایە سەر پێ و خۆی تەکاند و بە دەنگێکی نووساوەوە وتی:

«ئێستە ئێوە چی ئەفەرموون...؟!»

کابرای چاویلکەلەچاو لچێکی هەڵقورتاند و وتی:

«بە خوا! لام وایە، وا چاترە ئەمە هەڵگرین بۆ ڕۆژێکی تر، ئیمڕۆ لالۆی ناموبارەک بەزمی بەسەر هێناین... بە ڕاستی... ئاغا! هیچ گەورەوبچووکی نەماوە... !»

ئاغا گورج هەڵیدایە و وتی:

«بەزمی چی؟ بە سەری باوکە کەسنەناسەکەی ئیتر نابێ لەم دێیەدا بتڕێ... تۆ خۆش بیت، عومری درێژی هەر ئیمڕۆیە. ئای! بە خوا باش باشە! خۆ هەرچی هەتیوچە و سڕوسواڵکەر هەیە وەک سنجووق لێمان ڕاست بووەتەوە! ئەرێ بابە ناحەقیان نییە هەموو ڕیخۆڵەیان خووساوەتەوە... ئیتر، بۆچی هار نابن!»

ئینجا، هەردوو ئەفەنییەکە هەستانە سەر پێ و بەرەو جێیەکەیان وردەوردە کەوتنە ڕێ و وتیان:

«ئێمە وا ئەڕۆین بۆ دێی چوارگورگان، جا خوا بیکا سبەینێ زوو ئەگەڕێینەوە ئێرە.»

ئاغا هەرچەندە تیایانا کول و کافر بوو بۆ مانەوە و قاوەڵتیکردن، گلیان نەخواردەوە. ئەویش هەتا بەر ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵیان چوو و خواحافیزی لێ کردن و پاش ڕۆیشتن ئەوان بە مۆنێکەوە گەڕایەوە بۆ دیوەخانەکەی بە خۆیی و کۆمەڵە خەڵقەکەوە. لالۆ بە تاقی تەنیا لە بەردەم سەکۆکەدا مایەوە.