غوباری خاکی ڕێگەت تاجە بۆ سەر
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
707 بینین
غوباری خاکی ڕێگەت تاجە بۆ سەر
لە سایەی تۆوە دڵ کانێکە گەوهەر
فەقیرێکم پەناگرتوو بە زاتت
لە ئێستاوە هەتاکوو ڕۆژی مەحشەر
کە ناوت «رحمةً للعالمينعەرەبی»ە
بە قوربانت ئەکەم گیان و دڵ و سەر
دەمی بێ ناوی تۆ جسمێکە بێ ڕۆح
دڵی بێ مەیلی تۆ دارێکە بێ بەر
تکاکار و تکاگیراوی حەشری
بە تۆ دریا وەسیلە و ئاوی کەوسەر
هەموو پێغەمبەرانی گەورە یەک یەک
لە ژێر بەیداخی تۆدایە سەراسەر
شکۆفەی باغەکانی جەننەتی عەدن
بە خاکی شاری تۆ نابێ بەرابەر
بە گەردی بەخششت ناگەن ئەمیران
ببەخشن گەر وەک ئەو کێوانە گەوهەر
لە ئاسانەی جەلال و شەوکەتت دا
گەدایێ مل کەچن خاقان و قەیسەر
گەداکانی وڵاتی ئێوە نادەن
فەقیری خۆ بە سەد تاجی سکەندەر
لە تۆ داوا ئەکا «زاریناسناوی ئەدەبی» مورادی
کە هەر تۆ شک ئەبا بۆ ڕێگە ڕەهبەر