دڵم، هۆشم، خەیاڵم، تالبی یەک لەحزە دیدارن

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  631 بینین
دڵم، هۆشم، خەیاڵم، تالبی یەک لەحزە دیدارن
کە بێ دیدار هەر دەم هەمدەمی سەد ئێش و ئازارن
شەکەر بێ موشتەری، بێ نرخە قەندی میسر هەر ئانێ
بە خەندە، لەعلی لێوی دڵبەرت سەرگەرمی گوفتارن
نیگاهێ کەی ئەکەی چاوم لە ئەحواڵی ئەوانەی وا
بە نووکی تیری برژانگی سیاهت سینە زەخمارن
بە سورمەی دڵبەری ئەو ڕۆژە چاوی ڕشت، ئەمن زانیم
بە هەر تیری موژەی جەمعێ لە هەرلاوە گرفتارن
بە قانوونی نزاکەت، شانە بۆ تەرتیبی زولفی چوو
گەڕاوە دی بە هەر تارێکی سەد «وامق» گرفتارن
لە حوسنی بی نەزیر و بێ حەدت وا دێتە بەر چاوم
بە شەوقت نەک منی غەمدیدە سەدها سینە، پڕ خارن
نیگاهێکم تەمەننا بوو لە چاوی، چاوی لێ پۆشیم
خودا ئەو چاوە مەستانەی لە «زاریناسناوی ئەدەبی» بۆ چی بێزارن