گیری چەنگاڵی جەردە و غارەتگەر و دزین

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  618 بینین
گیری چەنگاڵی جەردە و غارەتگەر و دزین
بەم جۆرە وا گەدا و کیسە خاڵی و کزین
ڕۆژێ بە عاجزی بە کەرێکی دەوت کەرێ
زەخماری ناڕەحەتی نەخۆشی لەڕی حەزین!
تا کەی تەحەممولی هەڵگرتنی باری گران؟
لە ژێر باری زەحمەتی «کەردار»دا ڕزین
بڕوانە ببینە لە تەواوی خەلایقا
هەر ئێمە ڕێش و برسی و بێچارە و کزین
خۆش هاتە جواب و وتی: بێ دەنگ بە ئەم جەفا
بەشمانە هەتا ساکنی ئەترافی «سەقزشوێنین»
«زاریناسناوی ئەدەبی»! عەلاج، تاقەتە ئێمەش وەکوو ئەوان
سەد ئەونە لە ئەتواری ئەم زەمانە عاجزین