لە خۆشی دوور و نەزدیکم بە سەرچاوەی هەموو دەردان

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  623 بینین
لە خۆشی دوور و نەزدیکم بە سەرچاوەی هەموو دەردان
لە دەشتی مەینەتا تەنها منم حەیران و سەرگەردان
ئەترسم پێکەوە کۆوە نەبن ئەم ئاور و ئاوە
وەکوو نەمدیوە پێکۆ بن شەمی وەسڵ و شەوی هیجران
لە چەرخی حەوتەمین تێپەڕ دەکا ئاوازی دڵخۆشیم
ئەگەر بێڵن لەبەر دەرگاکەیانا ببمە درگاوان
گرفتاری کەمەندی زولفە دڵ تێفکرە تا چەندە
قسەی مزر و بە لەززەت هەر وەکوو ڕێواسی «هێجانان»
بە دەوریدا وەکوو پەروانە بۆ گەردش نەکەم هەرتا
ئەسووتم ئەو کە بەم جۆرە شەمی ڕوخساری داگرسان
ئەڵێم بادی سەبا کەشفی هەناری باغی دڵبەر کە
ئیجازەی باغەبان وەربگرە بۆ گووشین و دەس لێدان
ئەگەرچی بێ تەوەقوف چوو وەها مەستی تەماشا بوو
نەما «زاریناسناوی ئەدەبی» لە خاتریا لەبیری چوو خەبەر هێنان