بڕوانە لە جۆشی دڵەکەی پڕ خەتەری من
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
574 بینین
بڕوانە لە جۆشی دڵەکەی پڕ خەتەری من
کوورەی گڕی هیجرانە لە پێ تا بە سەری من
سووتا بە شەرارەی شەمی شەوقت جەسەدم گشت
برژا بە بڵێسەی غەمی دووری جگەری من
هەر ئەونەیە ڕێژاوە دوو دیدەم لە غەمت خوێن
دەریایەکی خوێنینە هەموو دەور و بەری من
هەر لەحزە دەکەن تازە برینێ لە دەروونم
برژانگ و برۆی دڵبەرەکەی لەب شەکەری من
لەم هەمووە برینانە لە جەستەم بە مژەی کرد
جارێکی نەپرسی بە کەرەم سیمبەری من
پاماڵی غەمی دووری ئەگەرچی منم ئەمڕۆ
دیداری جەبینییە محەللی نەزەری من
دێوانە کەسێکە کە نەکا مەیلی تەماشای
ئەنواری جەماڵی گوڵەکەی عیشوەگەری من
وەک داری بەهەشتی سەمەری کامی دڵانە
شۆخێ کە بەری دا، بە دڵی بێ سەمەری من
«زاریناسناوی ئەدەبی» وەرە تێکوشە بە دڵ بەڵکوو وەدەس خا
تاجێ لە غوباری دەری مەحبووبە، سەری من