بە چاڵی گەردنی تۆ هەر کە ئارامی دڵ و گیانە

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  739 بینین
بە چاڵی گەردنی تۆ هەر کە ئارامی دڵ و گیانە
دڵ و گیانم لە تاوی دووری ئەو باڵاتە بریانە
بە دەستەی پەرچەم و غونچەی دەم و نارنجی مەم هەر سێ
لە شەوقی تۆ وەکوو شەم من بەشم گریان و گڕیانە
بە خاڵی دڵبەری لێوی وەکوو لەعلی بەدەخشانت
سەروسینەم بە یادت هەردەمێ سۆزێکی تریانە
نەمامی شەوقی تۆ ڕیشەی وەها مەحکەم لە دڵدایە
نە خۆفی بای شەماڵی هەس نە باکێکی لە زریانە
بە تیپی زولف و سەربازی موژەت فەرموو کە ڕەحمێ کەن
هەتا کەی بۆ منی بێچارە هەر بکوژ و ببڕیانە
لە قرچەی قەلب و برژەی جەرگ و ناڵەی سینە گوێ بگری
ئەزانی بێ چرای ئەو ڕووتە هەنگامەی حەشریانە
خودا بیکەی بە خاتر سۆزی عیشقی عاشقانی خۆت
نەجاتی خاتری «زاریناسناوی ئەدەبی» بدە لەم جۆشی گریانە