سەدەف بەو دوڕە وەختێ بەهرەوەر بوو
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
778 بینین
سەدەف بەو دوڕە وەختێ بەهرەوەر بوو
سەدەف ساحیب، موسەممەم بۆ سەفەر بوو
ئەجەل گرتی یەخەی عومری لە ڕێدا
دوچاری مەرگی پڕ ئێش و خەتەر بوو
گوڵی باغی سەفا بێ باخەوان ما
گڕی حەسرەت لە بەڕڕ و بەحر بەر بوو
زەوی مات و هەوا پڕ ئاهـ و ناڵە
فەلەک شێت و مەلیک دڵ پڕ شەرەر بوو
کە ئامینە ژنەوتی ئەم قەزییە
لە فرمێسک، یەخەی غەرقی گوهەر بوو
ئەگەرچی کەیلی حەسرەت بوو دەروونی
بە شوکرانە زوبانی پڕ شەکەر بوو
وتی یاڕەببی تۆ خۆت ئاگەداری
کە نووری هەر دوو چاوم بێ پدەر بوو
لە خاکی غوربەتا شاراوە وەک گەنج
لە عیففەت ئەو لیباسم وا لە بەر بوو
حەساری بەرزی ئوممێدم لە ناکاو
بە لافاوی فەنا زێروزەبەر بوو
حەواڵەی حیفزی تۆیە یا ئیلاهی
دوڕی ئەسباب، ئیجادی بەشەر بوو
زەمانێ ئەم «نەبیکەس» بوو هەر کە ئادەم
لە بوونی خۆی و نەسڵی بێ خەبەر بوو
پەنا بەو شایە بگرە «زاریناسناوی ئەدەبی» هەر کە
لە ئێعجازی یەکێ شەققی قەمەر بوو