هەتاکوو تازە بوو تاجی سەرم بوو

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  531 بینین
ڕۆژێ کڵاوێکی کۆنی خۆی لە ڕێگوزەرا ئەبینێ کە فڕی دابوو، بەم جۆرە قسەی لەگەڵ ئەکا:
هەتاکوو تازە بوو تاجی سەرم بوو
بەپیری دیم خاکی مەعبەرم بوو
وتم ئەی دافعی گەرمی و سەردی
سەرم، بۆ تاقەتت لێمان بەسەرچوو؟
وتی ئەی «زاریناسناوی ئەدەبی» ئاگا بە و بزانە
وەهایە حاڵ ئەگەر جوانی بەسەرچوو