خودا چ بکەم لە دەس بێ تاقەتی چاو
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
697 بینین
خودا چ بکەم لە دەس بێ تاقەتی چاو
دڵێکم بوو ئەویشی خستە گێژاو
بەڕووی ئەودا ئەوێستا خوێن ئەڕێژێ
یەخە و داوێنی پڕکردم لەخوێناو
لەدنیادا نییە وەک تێئەفکرم
وەکوو من دەردەدار و خانە شێواو
بە تیری غەمزەی ئەو شۆخەن بریندار
دڵی پڕئێش و سینەی پڕ لە زووخاو
لە داوی زوڵفی بڕوانە بە هەر تای
دووسەد شابازە پابەسراو و گیراو
بە بێباکی وەکوو «حەججاجە» بۆ قەتڵ
جوان و پیر و عالەم ناس و بێ ناو
چەپ و ڕاسی تەماشا کە کە عوششاق
میسالی بولبولێکن واشە لێداو
دڵم بەینێکە بێ ئاسارە داخۆ
بەتیری کام تیرئەندازە کوژراو
بەسەرهاتی چییە لەکوێیە جێگای
لە «زاریناسناوی ئەدەبی» بۆچی وا خۆی کردە تۆراو