دوێ قەراری دا کە بێت و مەرحەبایێکم بکات

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 2 خولەک  922 بینین
دوێ قەراری دا کە بێت و مەرحەبایێکم بکات
ئاوری شەوقی لە دڵ بەردا خودا بۆچی نەهات؟
لەم شەوی هیجرانەدا گەر ڕۆژی ڕوخساری نەبێ
بێ دڵ و چاوێکی وەک من پەی بە وەسڵی کەی ئەبات؟
دڵ بە ئوممێدی قەدەم بۆسیت لە ڕێدا کەوتووە
تۆ خودا پای لێ بنێ بەڵکوو بە ئاواتی بگات
خۆشترە بۆ من لە ئاوی زیندەگانی یەک قسەت
چاکترە بۆ من لە موڵکی هەردوو عالەم یەک نیگات
نامەوێ ئەو قەلبە شەوقی قامەتی تۆی تیا نەبێ
عاجزم لەو قاڵبە ڕۆحی بە قوربانت نەکات
ئاوری شەوقت بڵێسەی بەستوووە بڕوانە لێم
ئاوری ئاهی منە ئاور لە ئاوڕ بەر ئەدات
گیانی شیرینم چ نەقسێ ڕوو ئەدا گەر دەفعەیێ
عاشقی شەمعی جەماڵت دەی بە دیدارێ نەجات
شەرحی دووری گەر بدەم، ئاور لە ئاور بەرئەبێ
سۆزی سینە گەر بکەم ئیزهار، ئەسووتێ کائینات
لەم هەموو زەخمە کە شمشێری برۆت ئەیکا لە دڵ
لەم هەموو تیرە کە برژانگت لە گورچیلەی ئەدات
لەم هەموو زەهرە کە ساقی فیرقەتت ئەیدا بە دڵ
لەم هەموو بێ میهرییە زوڵفت لەگەڵ ئێمەی ئەکات
غەیری خزمەت لەعلی لێو و خاڵ و خەندەی دڵبەرت
لای کەسێکی که «معاذاللهعەرەبی» ببا «زاریناسناوی ئەدەبی» شکات