داری وشک

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  511 بینین
داری کۆنی وشک ناچەمێتەوە
خۆت خەریک مەکە با نەشکێتەوە
پیری بەدکاری خواری بێڕەوشت
بۆ ڕێگەی چاکە ناگەڕێتەوە
بەدخوو ئەگەرچی بچێتە مزگەوت
لەو خواناسی ناوەشێتەوە
تۆوی خراپە هەرکەس بیچێنێ
بەرهەمی چاکە نادوورێتەوە
ئەوەی هاوکاری عەقڵ و ویجدانە
لە پیشەی ناپاک ئەسڵەمێتەوە