کە یەزدان کردی

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  438 بینین
کە یەزدان کردی من بگەم بە تۆ
مەرگ و نەمانیش ئەگرمە ئەستۆ
گەیشتن بە تۆ گەلێک زەحمەتە
مەگەر دانیشم هەر دەستەوئەژنۆ
تۆ هومای منیش واشەی باڵشکاو
ناگەم بە سایەت بشبم بە هەڵۆ
ئەوەم پێ ئەکرێ بپاڕێمەوە
ناگرم ڕێگای پیلانی درۆ
گیانەکەم دڵت بسووتێ بە من
با نەبمە شێتی هەردە و دەشت و کۆ
گەر هی من بووایە ئەمبەخشی بە تۆ
«دەلێنشوێن» و «زەڵمشوێن» و هەموو «بەکرەجۆشوێن»
بەڵام شک ئەبەم کاسی و کەساسی
نییە وێنەی من پەست و ڕەنجەڕۆ