هەستی ئازادی

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  556 بینین
پێی بڵێن ئاغا نەما ئیتر مۆدەی ئاغایەتی
کەس نییە بۆ کەس بکا لەم ڕۆژە دڵ کۆیلایەتی
کەس بە زوڕنای میر و ئاغا لەم دەمە هەڵناپەڕێ
بۆ درۆی کۆنەپەرستان چەپڵە هیچ لێ نادرێ
ڕۆژی سەربەستی هەڵات و کەوتە سەر ئاسۆی وڵات
لەشکری ڕەشپۆشی و بەدبەدختی بەشێواوی هەڵات
هەستی ئازادی لە گیانی کۆمەڵا پەیدا بووە
گەل لە خەو هەستاوە بەرگی زیللەتی داکەندووە