ئەمڕۆ

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  432 بینین
ئەڵێن دڵدارەکەم گریاوە ئەمڕۆ
کە دایکە شێتەکەی لێی داوە ئەمڕۆ
کە بیستم وایە تێک چوو هۆش و هەستم
سەر و گیان و دڵم شێواوە ئەمڕۆ
ئەگەر بۆنی بکەن وا بۆچرووکە
دڵی غەمباری من و سووتاوە ئەمڕۆ
لە داخی دڵشکاویی شۆخی شیرین
فریشتەی عەرشی حەق داماوە ئەمڕۆ
لە جیاتیی ماڵ و سامان و دەرامەت
خودا دەرد و غەمی پێم داوە ئەمڕۆ