قوربان

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  477 بینین
کە من هاتم ئەتۆ ڕۆیشتی قوربان
ژیانم بوو بە تاڵی گشتی قوربان
هەموو تاڵاوی ناخۆشی زەمانە
لەرێی دڵدارییا دڵ چەشتی قوربان
بە غەمزەی چاوەکەت فەوتاوە گیانم
کەچی فەرمووت «عەلیناسناوی ئەدەبی» کێ کوشتی قوربان
ئەوا هاتن بە جارێ گیانفیداکان
وەها بێباک چییە دانیشتی قوربان
وتم گوڵ پێشکەشت کەم دیم کە گوڵشەن
هەموو تەنراوە پێش و پشتی قوربان
ئەگەر مەیلی هەیە بۆ سەیری دەریا
ئەکەم ئامادە بۆتان کەشتی قوربان
ئومێدم وایە هەڵکا یەک شنەی خۆش
تۆ داواخوازی باکەی وەشتی قوربان
بە لای ئێمەی هەژارا تێپەڕن سا
ئەگەر دڵخوازی سەیر و گەشتی قوربان
لە مەیخانەی فەرەح ئێوە لەوێ بوون
شەرابی شووشەکەم کێ ڕشتی قوربان
وەها خێرا ئەڕۆی بێ ترس و وەستان
مەگەر تۆ مامزی سەر دەشتی قوربان