سۆزی دەروون

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  488 بینین
تیشکی ڕۆژی کوڵمی تۆ سووتانمی
ئاگری سۆزی دەروون برژانمی
من گلە ناکەم لە زۆر و جەوری تۆ
تیر و تانەی ناحەزان گریانمی
ماڵ و سامانم لە دنیا بۆ چییە
تۆ سەر و سامان و ڕۆح و گیانمی
ئەو کەسەی وا تۆی لە من دوور خستەوە
شێوەکەی شوومی بە شەو شێوانمی
ئەم دڵەم ئەکەم بە قوشبا شێو کەباب
گەر بزانم گیانە تۆ میوانمی
ئاسکی ناسن لە باسک بیرە خوار
گیانەکەم تۆ ڕۆشنیی چاوانمی