لە ئاسماندا

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  423 بینین
لە ئاسماندا ئەستێرەم نەما
خنکام لە دەریای ماتەم و غەما
وشک بوو گوڵی باغی دڵشادیم
دیواری کۆشکی ئومێدم ڕما
لەبەرچاوی من تاریکە دنیا
تەنراوە دەورم بە هەور و تەما
لە ئازاری دڵ کە وا تل ئەدەم
ڕەنگە وایزانن کەوتوومە سەما
بە شوێن یارەکەی کە ڕەنجاوە لێم
ئەسووڕێمەوە بە دەشت و چەما
بوومە پەروانە لە ڕووی چرادا
ئەترسم ببمە گەمەی سینەما