کەمەرباریک

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  386 بینین
ئەی دڵدارەکەی ناو کەمەرباریک
فەرموو بۆ بانەی ڕاق و تاریک
بپرسە حاڵم بزانە چۆنم
لە منی هەژار خۆت مەکە تەریک
چونکە من تەنها گیانفیدام بۆ تۆ
بە ڕۆح و بە دڵ لەلای تۆم خەریک
ئەمەوێ تاڵیی دووریت نەچێژم
بە ڕۆژ و بە شەو لە تۆ بم نزیک
کە فەرمان بدەی ئەمن بێمە لات
هەر بە فڕین دێم وەک فڕۆکەی میل
مەستی خەیاڵی چاوی مەستی تۆم
نەک مەستی بادەی زۆر چاکی ئۆفیک