بانگی ئاگاداری
لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
1142 بینین
دە کوردە! گیانەکەم بەزم و سەفا بەس
سەفای پڕ زەحمەتی باری جەفا بەس
بە دینم بت پەرەستی عارە، بۆ دین
دەسا پەرسینی ئاوی کانی باناوی تایبەت بەس
بزانە چۆن ئەچیتە ڕیزی هاوماڵ
بە بێ قازانج! ئیتر حاو و حەوا بەس
برای کوردم! کە خۆت ناو نا منەوەر!
بزانە بوغزی شەرعی موستەفا بەس
مەکەن هەرگیز خەیاڵی ژێردەسی خەڵک
دەسا کۆشش لە هەر کاری فەنا بەس
دە داوای حەقی خۆت کە و هیچ مەترسە
لە دڵ دوژمن ئیتر شەرم و حەیا بەس
تەجەموع باعیسی تەشکیلە بۆ تۆ!
لەگەڵ هاوماڵەکەت، حەرب و وەغا بەس
ئەگەر هات ئەجنەبی لوتفت لەگەڵ کات
بە پارە ئەتکڕێ، عەقڵی هەباناوی تایبەت بەس
ئەگەر قانعناسناوی ئەدەبی ئەتۆش مەردی لە مەیدان
بەسە، هەجوی هەموو قەوم و برا بەس