دڵی یار

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  500 بینین
دڵی ئەو یارە خوایە زوو نەرم بێ
لەڕێی دڵدارییا هەستی گەرم بێ
بە لاما تێپەڕیی حاڵم بپرسێ
سەری خۆی دانەپۆشێ بێشەرم بێ
لە ڕازی ئەم دەروونەم پێ بزانێ
دڵم پێ داوە دۆست و دولبەرم بێ
لە مەیدانی نەبەردی عەشق و ژینا
گەرەکمە ئەو نیگارە ڕابەرم بێ
ئەگەر بێ ببمە شای ئەم سەر زەمینە
ئەبێ ئەو یارە هەر تاجی سەرم بێ