ئەڵێن خنکاوە
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
465 بینین
ئەڵێن خنکاوە ساوا لە ئاوا
باڵی شکاوە قومری لە داوا
کلکی پەڕیوە ڕێوی لە ڕاوا
ناوی نەماوە پاشا لە ناوا
ئەمانە هەموو سووک و ئاسانە
لەچاو وەفاتی پیری مەیخانە
دەنگی کز بووە لۆتی زوڕناکەی
جێی هیوا نییە ساز و هەواکەی
موتریب کەمجۆشە بەزم و نەواکەی
تیاترۆ نەما جوانیی سەماکەی
چونکە مەیخانە قاپیی داخرا
زەمزەمەی شادی هەموو لاخرا