جوانیی تۆ

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  506 بینین
جوانیی تۆ دڵدارەکەم بێوێنەیە
کوڵم و چاوت هەر وەکوو ئاوێنەیە
تۆ لە هەر لایەک نەبی وەک دۆزەخە
بێیتە هەر لایەک بەهەشت ئەو شوێنەیە
گیانەکەم هاوڕازەکەت زۆر کافرە
کوشتنی ئێمەی لەلا دروێنەیە
خۆی نییە تەنها قەڵاچۆمان ئەکا
زۆرە ناحەز دوژمنی ئەم خوێنەیە
یاری من بەخشینی هیچ پیشەی نییە
وەک مەلا «های» لا نییە هەر بێنەیە