کوانێ دڵسۆزێ
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
486 بینین
کوانێ دڵسۆزێ لەناو وڵاتا
یا لەناو شارا یا لە دێهاتا
حاڵی زاری من کە وا بپرسێ
لە هەر زەمان و کات و سەعاتا
کوانێ هاودەمی دۆستی هاوڕازی
لە ڕۆژی خەم و دەرد و ئافاتا
کوا چارەسازێ بۆ داخی دەروون
لە گەرمە و تینی داد و شکاتا
کەس دیار نییە مەگەر لە حاڵی
دەعوەت و شادی و دیاری و خەڵاتا
هیچکەس نەیماوە پیشەی دلسۆزی
بۆ غایە نەبێت لە کائیناتا