لە خوا ئەخوازم

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  286 بینین
ئەگەرچی ئەو یارە من بەسەر نەکا
غەمی چەند ساڵەم لە دڵ دەرنەکا
لە خوا ئەخوازم ئەویش وەکوو من
بەرگی دڵشادی قەت لە بیر نەکا
گەر بە لای منا لا نەکاتەوە
گیانی لە ئازار بێ ئەسەر نەکا
لە تەندروستی ئەویش بێبەش بێ
لە چاوەی خۆشی لێوی تەڕ نەکا
نا نا ئەی خوا هیچ دەرد و ڕەنجێ
دڵدارەکەی من موکەددەر نەکا
من گیان و ڕۆحم بێت بە قوربانی
هەرچەندە منیش کە بەسەر نەکا