ئەمشەو

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  559 بینین
کە یارم دی دڵم زۆر شادە ئەمشەو
لە بەندی غەم دەروون ئازادە ئەمشەو
بە لێوی پڕ لە خەندی حاڵی پرسیم
ئەگەرچی پێی نەداوم وادەی ئەمشەو
لە باغی شادییا پەروازە کارم
کەلاوەی بوومی غەم بەربادە ئەمشەو
ئومێدم وایە ژین بێ دەرد و شین بێ
دوعام لای غەوسەکەی بەغدادشوێنە ئەمشەو