دێبوکری

لە کتێبی:
دەشتی گەرمیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  542 بینین

چونکە ئەم هۆزی دێبوکرییە خۆیان داوا ئەکەن ئەڵێن ئێمە عەباسین یانی لە ئەولادی عەباسی مامەی پێغەمەرن «مسلم» لەبەر ئەوە بە پێویسمان نەزانی زۆر تێ کۆشین بۆ ڕوونکردنەوەیان، هێندە ئەخەینە پێش چاو کە هۆزیکی زۆرن و عادەتیان وایە بە سەرۆکی هۆزەکەیان ئەڵێن عێل خانی و وشەی عێل خانی وشەیەکی تورکیە چونکوو تورکەکان خەبەر ئەخەنە پێش مۆبتەداوە عێلخانی یانی خانی عێل. ئیتر لە لای هیچ کەسێ ڕوون نییە بە تەواوی کە ئەم هۆزە لە چە ڕەگەزێکن، و هەندێ ئەڵێن لە دۆمەی کڵاشکەرەکانی شاری دیاربەکرشوێنن. ئەم دێبۆکرییە ئەو ناتەواویەیان هەیە کە لە لاپەڕەی مێژووی کوردستانا بە دوو ڕوو ناسراون یانی هەمیشە لەگەڵ دژمنەکانی کوردستانا گفت و گۆیان بووە. وە هەندێ خووی چاکیان بووە کە بێچووە ئاغاکانیان هەموو علوومی دینی و عەڕەبییان خوێندووە زۆرجار نوێنەری ناوچەی بۆکانشوێن لە تارانشوێن لەوان بووە.